کوردیله چاوگه‌ش و روحسووکه‌کانی ئه‌مڕۆمان ، نه‌وه‌ی داهاتووی کوردستانن .. ئه‌مانن که ده‌بنه رابه‌ر و سه‌رکرده و کاربه‌ده‌ستانی داهاتووی کوردستان .. ئه‌گه‌ر به راستی و به دروستی گۆش و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین
.. ره‌نج بێوه‌ر نابین و ده‌توانن هیوا و ئاوات و خه‌ونه‌کانمان بهێننه‌دی و ، داهاتوویه‌کی گه‌شتر و ، ژیانێکی شیاوتر بۆ کورد و کوردستان دابین بکه‌ن.
قۆناخی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و ناسکترین قۆناخه‌کانی ژیانی مرۆڤه .. قۆناخی ده‌روون پاکی و خۆشی و شادییه .. له راده‌ی له به‌رچاوگرتن و بایه‌خدان به‌م قۆناخه هه‌ستیاره ، ده‌توانین پێشبینی له داهاتووی هه‌ر گه‌ل و نیشتمانێک بکه‌ین .. پسپۆرانیش له به‌رچاوگرتنی قۆناخی منداڵی زۆر به گرنگ ده‌زانن.
منداڵان سێیه‌کی دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن .. جیهانیش به‌بێ منداڵان ، جیهانێکی بێ تام و بێ ژیانه .. چونکه ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆن ، ده‌بنه مرۆڤی داهاتوو و ، درێژه به ژیان و مان و داهێنان ده‌ده‌ن.
له‌م روانگه‌یه‌وه ، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا ، بایه‌خدان به گه‌شه‌کردنی منداڵان به پێویستییه‌کی گرنگ و به ستراتیژییه‌کی باڵا هه‌ژمارده‌کرێ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .. تا له سه‌ره‌تاوه هۆکاره‌کانی ئه‌م دیاردانه چاره‌سه‌ر و بنبڕبکرێن و .. نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی کارا و ئه‌کتیڤ و داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر بێننه کایه‌وه.
له پێناوی چاوه گه‌شه‌کانی منداڵاندا ، له پێشه‌کییه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ، ده‌رباره‌ی منداڵ ئاماژه به‌وه کراوه که : ” بۆ هێنانه‌دیی خۆشی بۆ منداڵه‌کانمان ، ئاره‌زووه‌کانمان به‌ش ده‌که‌ین ، که زیاتر له هه‌موو هیوایه‌کی تر ، هیوای سه‌رجه‌م مرۆڤی پێوه به‌نده “
ئه‌وه‌بوو کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، له ساڵی ( 1954 ) دا ، له بڕیاری ژماره ( 836 ) له به‌ندی ( 9 ـ د ) دا ، ئه‌وه‌ی راسپارد ، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان ، رۆژێکی جیهانی بۆ منداڵان سازبکه‌ن .. له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن .. به‌وه‌ی که رۆژێکه بۆ برایه‌تی و له‌یه‌کگه‌یشتن له نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا .. بۆ کارکردنیش بۆ خۆشکردنی خۆشی و شادی منداڵان له جیهاندا. له پێش و له دوای ئه‌م بڕیاره‌شدا ، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆکۆلێکی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌کانی منداڵان و چاودێری کردن و پاراستنیان ده‌رکران.
رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵیش که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به بڕیاری ژماره ( 44 / 25 ) له به‌رواری ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ ی 1989 ) دا ده‌رچووه ..
جه‌ختی له‌سه‌ر رۆژی جیهانی منداڵان کردووه و .. رۆژی ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ری) هه‌موو ساڵێکی به ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دیاری کردووه .. چه‌سپاندنی ئه‌م رۆژه‌ش به‌شێک بوو له هه‌وڵ و کارنامه‌ی رێکخراوی یۆنیسیڤ .
به‌ڵام له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان ( 1 ی/ یونیۆ )ی هه‌موو ساڵێکیان کردووه به رۆژی جیهانی منداڵان ، به تایبتیش له کۆماره‌کانی يه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.
رۆژی جیهانی منداڵان ، ئه‌و رۆژه‌یه که هه‌موو منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی که رۆژی برایه‌تی و یه‌کترناسینه .. یادی بڕیاردانه له مافه‌کانیان. له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌که‌ن و ، به بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌موچاویان جوان ده‌نه‌خشێنن .. له قوتابخانه‌کانیشدا ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌که‌ن.
رۆژی سێ شه‌ممه ( 20 / 11 / 2012 ) که ( رۆژی جیهانی منداڵان )ـه ، یادی ( بیست و سێیه‌مین ) ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵه .
رۆژی جیهانی منداڵان ، بۆنه‌یه‌کی له‌باره بۆ دووباره چه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵان .. گرنگترین ئه‌و مافانه‌ش ، مافی ژیان و ، دابین کردنی خۆراک و جێی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه و ، مافی خوێندن و ، چاره‌سه‌ری پزیشکی و ، یاری کردن و ، پاراستنی و ، رێزگرتن له بیروڕا و بۆچوونه‌کانی و ، دابین کردنی پێداویستییه‌کانی و ، زه‌مینه ره‌خساندن بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره و ئاره‌زووه‌کانی .. جیاوازی نه‌کردنیش له نێوانیاندا به هۆی ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ک و ره‌نگی پێسته‌وه .. به‌ر له هه‌موو شتێکیش به‌خشینی خۆشه‌ویستی و سۆز و دڵنیایی و ئاسووده‌یی و ته‌بایی ، له نێو خێزان و کومه‌ڵگا و نیشتمانه‌که‌یدا .. هه‌روه‌ها ( رۆژی جیهانی منداڵان ) بۆنه‌یه‌که بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌کان و ، پێبه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌کانیان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵ.
منداڵان له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بن ، به‌بێ جیاوازی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای که‌مترین ئه‌رکیان لێ بکرێ ، مافیان هه‌یه .. ئه‌گه‌ر مافه‌کانیان بۆ دابین بکرێن .. به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا ، گه‌ل و نیشتمانه‌کانیان له سایه‌یاندا ده‌حه‌سێنه‌وه و له به‌ری ره‌نجیان ده‌خۆن .. ده‌بنه مایه‌ی رێز و شانازی بۆیان .. هه‌مووشمان هیوادار و خوازیاری ئه‌م ئاکامه باشه‌ین له منداڵه‌کانمان .. که ده‌بنه نه‌وه‌ی دهاتوومان .. ده‌بێ له ئه‌مڕۆدا کار بۆ ئه‌و ئاکام و داهاتووه خوازراوه بکه‌ین.
ئه‌گه‌رچی ( 23 ) ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵدا تێ ده‌په‌ڕێ و چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه .. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش له گه‌لێ شوێنی جیهاندا ، بارودۆخی منداڵان تا دێت خراپتر ده‌بێت .. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که به هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌وه ده‌کوژرێن ، له زیادبووندایه .. منداڵانێکی زۆریش که ته‌مه‌نیان له هه‌ژده ساڵ که‌متره ، چه‌کیان پێ هه‌ڵگرتوون و بۆ شه‌ڕ و کوشتار ده‌یان نێرن .. تا ئه‌مڕۆش به هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونییه‌وه ، به ملیۆنان منداڵ به ناچاری ئيش ده‌که‌ن و زۆربه‌یان له خوێندن دابڕاون .. ئه‌م منداڵانه تامی خۆشی و شادی نازانن و .. به کوێره‌وه‌ری و هه‌ناسه‌ساردی ده‌ژین .. تا دێش جیاوازی له نێوان منداڵانی هه‌بوو و نه‌بوودا فراوانتر ده‌بێت .. له‌م جیهانه پڕ له شه‌ڕ و هه‌راوهوریا و کاره‌سات و ئاژاوه و ململانێ و جیاوازی ره‌گه‌زی و ره‌چه‌ڵه‌کییدا.. منداڵان له ترس و خه‌م و دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین .. خه‌ون و هیواکانیان ده‌پليقێننه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش ، زۆربه‌ی منداڵانی کوردمان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و له ساده‌ترین مافه‌کانی منداڵ بێ به‌شن و ، به‌شیان هه‌ر کوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تی و ترس و تۆقاندن و ڕاونان و گرتن و ده‌ربه‌ده‌ری بووه .. له سایه‌ی ده‌وڵه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا .. پرۆفایلی مافه‌کانی منداڵانی کوردمان ره‌شه .. ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن و شه‌رمه‌زارییه به نێوچه‌وانی رژێمه خوێنرێژه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا ، زۆر به زه‌قی و ره‌قی پێشێلی مافه‌کانی منداڵانی کوردمان ده‌که‌ن و .. سنووری مرۆڤایه‌تی و ره‌وشت و یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان به‌زاندووه .. گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن و له‌سێداره‌دان بوونه به به‌زم و رابواردنی رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته خۆێنڕێژانه .. تا ئه‌مڕۆ به سه‌دان منداڵێ بێ تاوانی کوردمان که ته‌مه‌نیان له نێوان ( 12 ــ 18) ساڵانه له به‌ندیخانه ترسناکه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریادا .. له لایه‌ن چه‌قاوه سووه دڕنده و بێ ره‌وشته‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌وه ، رۆژانه پیسترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گیانی و ده‌روونیان ده‌ده‌ن .. هه‌موو تاوانێکیان ئه‌وه‌یه که کوردن و.. ده‌یانه‌وێ به ئازادی و ئاشتی بژین و .. وه‌کو منداڵانی تری گه‌لانی جیهان مافیان هه‌بێ.
منداڵانی کوردمان ، شه‌و و رۆژ له دڵه‌ڕاوکێدان و ، له ترسی نه‌ڕه‌ی زریپۆش و زرمه‌ی تۆپ و ، بۆردوومانی فرۆکه‌ی جه‌نگی و هێڕشه‌کانی له‌شکری دڕنده و خوێنڕێژی تورکیا و ئێران ئۆقره‌یان نییه و ، تامی خۆشی و شادی نازانن و ، ئۆخه‌یان له ته‌مه‌نی منداڵییان نه‌کردووه .. بێگومان ئه‌م بارودۆخه ترسناکه و ، ئه‌م ترس و تۆقاندن و بێ ئارامییه .. ئه‌م گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان وکوشتن و بڕینه .. رۆژانه بینینی تۆندوتیژی و خوێن و دووکه‌ڵ .. هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه ترسناکانه .. کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپیان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی منداڵانی کوردمان هه‌یه و ده‌بێت.
قێزه‌وه‌نترین و تاوانترین تاوانی دوژمنانی کورد ، ئه‌وه‌یه که میت و پۆلیسی نهێنی تورکی و پاسدارانی ئێرانی ، به خۆڕایی ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ده‌ن به منداڵانی هه‌رزه‌کاری کوردمان .. تا تووشیان بکه‌ن و ، بیر وهۆش و له‌شیان سڕبکه‌ن و ، له رێ ده‌ریان بکه‌ن و ، له خه‌بات و له کوردایه‌تی دایان ببڕن و ، وایان لێبکه‌ن که خوو به‌م ماده هۆشبه‌رانه‌وه بگرن و مفته‌لاببن و، بیر له هیچی تر نه‌که‌نه‌وه .. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌ی که به هێز و به سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به کورد بۆیان نه‌کرا و شکستیان تیا هێنا .. ده‌یانه‌وێ له رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده هۆشبه‌رانه‌وه ، نه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌تی کورد دروست بکه‌ن .. بۆیه پێویسته به توندی به‌ره‌نگاری ئه‌م پیلان و نیازه گڵاوه‌شیان ببینه‌وه و .. نه‌هێڵین ته‌شنه بکات و پووچه‌ڵی بکه‌ینه‌وه .. ئه‌م پیلان و کاره نامه‌ردانه‌شیان تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تییه و ، پێشێلکردنێکی زه‌قی مافه‌کانی منداڵانه.
له رۆژی جیهانی منداڵاندا ، نه‌هامه‌تییه‌کانی منداڵانی کوردمان وه‌بیر منداڵانی جیهان ده‌هێنینه‌وه .. وڵاتانی تر له رۆژی جیهانی منداڵاندا نوقڵ و شیرینی و دیاری به‌سه‌ر منداڵه‌کانیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن و ئاهه‌نگی خۆشیان بۆ سازده‌که‌ن .. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته شۆڤێنییه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان .. له جیاتی شیرینی ، ژه‌هری کیمیاوی و دووکه‌ڵی باروود و تاڵاو به قوڕگی منداڵانی کوردماندا ده‌که‌ن .. ؟! داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان نه‌ک ته‌نها رۆژێک ، به‌ڵکو رۆژانه ئاهه‌نگی گرتن و کوشتنی منداڵانی کورد ده‌گێڕن .. له سه‌رده‌می دیکتاتۆری گۆڕ به گۆڕی عێراق سه‌دام حوسێن‌دا ، شۆڤێنی عه‌ره‌بی ، هه‌ڵگرانی ( ذات رسالة خالدة ) .. به سه‌دان منداڵ و کۆرپه‌ی شیرخۆری کوردیان ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا ، له‌گه‌ڵ شووشه شیره‌کانیان و مه‌مه‌مژه‌کانیان و بووکه‌ڵه و تۆپه قنجه‌کانیان ، زینده به‌چاڵیان کردن .. ئه‌مه له‌کوێی جیهان و له چ کاتێکدا تاوانی وا ده‌رهه‌ق به منداڵانی بێ تاوان کراوه ؟؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له نه‌وه‌کانی قه‌حتان و عه‌دنان و ئه‌تاتورک و خومێنی و عه‌فله‌ق ئه‌م تاوان و نامه‌ردییانه بوه‌شێنه‌وه .. ئه‌مه‌یه ویژدان و ره‌وشت و کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی بۆگه‌نیان ، ئه‌مه‌یه په‌یامی هه‌ڵگرانی ( رساله خالده ) و ( حریة و عدالة ) و هه‌ڵگرانی ئاڵای ( الله أکبر ) .. ئه‌مه‌یه راستیی ره‌فتار و ره‌وشتی بێ ره‌وشتی و نامه‌ردیی داگیرکه‌رانی کوردستان.
هه‌ر له ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دا .. بارودۆخی ناهه‌موار و پڕ له مه‌ینه‌تی و کوێره‌وه‌ریی و ناسۆری ، منداڵانی خێزانه کورده ئاواره بێده‌ره‌تانه‌کانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان‌مان وه‌بیر جیهان ده‌هێنینه‌وه .. که ئه‌وانه‌ش خوشک و برای ئێمه‌ن و له ترسی کوشتن و گرتن ، ماڵ و حاڵیان خۆیان به‌جێهێشتووه و .. زۆر به سه‌ختی له خێوه‌تگاکانی ( خابوور ) و ( مه‌خموور ) له باشووری کوردستاندا ده‌ژین .. که زۆربه‌یان له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی و ده‌ربه‌ده‌ری .. له خوێندن دابڕاون و ، ره‌شورووتن و به سکێ تێر و به ده برسین .. به داخه‌وه تا ئێستا رێکخراوه خێرخواز و مرۆڤایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاوڕیان لێ نه‌داونه‌ته‌وه و ، ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژنه‌کردون .. ؟! ئه‌ی ئه‌مه سته‌مه به تاوان نازانن که له‌ترسی رژێمی سه‌رکوتکه‌ری تورکیا و سوریا هه‌ڵهاتوون و.. ئه‌م ژیانه سه‌خته و مردنیان پێ باشتره له کڕنۆش بردن ؟!.. تا ئێستا ئاوڕێکی ئه‌وتۆ له منداڵانی ئه‌م خێوه‌تگایانه نه‌دراوه‌ته‌وه .. ئه‌ی کوان ئه‌و که‌س و رێکخراو و لایه‌نانه‌ی که خۆیان به ره‌واناس و به داکۆکیکه‌ری سته‌ملێکراو و ماف پێشێلکراو ده‌زانن ؟!
ئه‌ی منداڵه دڵخۆش و شاد و به‌خته‌وه‌ره‌کانی جیهان .. ئێمه‌ی منداڵانی کوردستان به بۆنه‌ی ( رۆژی جیهانی منداڵان ) ه‌وه .. جوانترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین .. هه‌موو رۆژ و هه‌موو ساڵێکتان هه‌ر له خۆشی و شادی بن .. به‌ڵام لێمان ببورن که به‌شداری له خۆشی و له ئاهه‌نگی یادی ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دا ناکه‌ین .. ئێمه‌یه‌ک که له ساده‌ترین مافه‌کانی منداڵان بێبه‌ش کرابین .. ئێمه‌یه‌ک که ئازادی و ئاشتیمان نه‌بێ .. ئێمه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ به سه‌دان برا و خوشک و هاوڕێمان له گرتووخانه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریادا .. رۆژانه ئاهه‌نگی ئه‌شکه‌نجه‌دان و تێهه‌ڵدانیان بۆ ده‌گێڕن و ، تێروپڕ جوێن بارانیان ده‌که‌ن .. هیچ که‌س و رێکخراو و لایه‌نێکیش نییه که وێژدانیان راچه‌نێ و .. به ده‌نگی هاواریانه‌وه بێن ؟! .. مه‌خابین که وێژدانی جیهانی و ، رێکخراوی مافه‌کانی منداڵ و ، رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ، ( هیومان رایتش ۆچ ) و ، هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه‌ی که ئامانجیان پاراستن و داکۆکیکردنه له منداڵان و له مافه‌کانیان .. هه‌موویان له ئاستی ئه‌و تاوانانه‌ی که له گه‌لی کوردمان به گشتی و ، له منداڵانی کورد به تایبه‌تی ده‌کرێن .. که‌مترین شت تا ئێستا پرۆتستۆی تاوانه‌کانی ئه‌و رژێمه سه‌رکوتکه‌رانه‌یان نه‌کردووه ، که به رۆژی رووناک ده‌رهه‌ق به منداڵانی کورد کردوویانه و ده‌یکه‌ن .. بۆ له ئاستی ئه‌م تاونانه‌دا خۆیان کوێر و که‌ڕ و لاڵ کردووه .. ؟! که‌واته ئه‌وه راسته که به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسی و بازرگانی و ده‌مچه‌ورکردنی وڵاته‌کانیان .. له سه‌رووی ویژدان و مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و ره‌واناسیی و یه‌کسانی و مافه‌وه‌ن .. بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی و ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕین .. هه‌موو ئه‌م لایه‌ن و رێکخراوانه ، ده‌خه‌نه ژێر گومان و لادان و بێ متمانه‌ییه‌وه.
ئه‌ی منداڵانی جیهان ، که‌ی ئێمه‌ی منداڵانی کورد ، وه‌کو ئێوه ئازاد بین و کوردستان‌مان له داگیرکه‌ران رزگاربکه‌ین ، به ئازادی و به ئاشتی و دڵنیایی له نیشتمانی خۆماندا بژین .. مافه‌کانمان جێبه‌جێبکرێن .. وه‌کو ئێوه‌ش سه‌رفراز و بێ خه‌م و دڵشاد و دڵخۆش بین .. ئه‌وسا له ئێوه زیاتر حه‌ز به جه‌ژن و خۆشی و شایی و به‌زم و ئاهه‌نگ ده‌که‌ین .. به دڵنییایه‌وه به‌شداری له یادی رۆژی جیهانی منداڵان و له هه‌موو جه‌ژن و بۆنه‌یه‌کی خۆشی ده‌که‌ین و .. سه‌رچۆپی ده‌گرین.
شایانی باسیشه خۆش به‌ختانه ئێمه‌ی کورد گه‌لێکی دلێر و تێکۆشه‌ر و خۆڕاگر و کوڵنه‌ده‌ر‌ین .. باوه‌ڕبه‌خۆ و گه‌شبینین .. بڕوامان به خۆمان هه‌یه ، که له سایه‌ی خه‌باتی بێ وچان و قوربانیدانمان .. زوو بێ یا دره‌نگ ، ده‌بێت هیوا ئاواته‌کانمان بهێنیینه‌دی و .. له کوردستانی شیرینماندا به ئازادی و به ئاشتی بژین.
ره‌زا شوان / سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / نه‌رویج ( 18 / 11 / 2012)
وێنە: پێشمەرگەکان
{jcomments off}