زمان ناسنامه و هه‌بوونی هه‌ر میله‌تێکه و یه‌کێک له بنهرهتیترین نیشانه‌کانی میله‌ت بوونه، له میژوو دا هه‌ر میله‌تێک زمانی خۆی له بیر کردبێت ئیتر نه‌یتوانیوه خۆی په‌یدا بیکه‌ت و ئاسیمیله کردنیش زۆر ئاسان بوته‌وه.
من ده‌توانم ئاماژه به چه‌ند میله‌ت بیکه‌م که به له بیر کردنی زمانه‌که‌یان ئاسیمیله بوونه و ئێستا به زمانه‌کانیتر قسه ده‌که‌ن وه‌کوو نمۆنه زۆربه‌ی خه‌لکی وه‌لاتانی ئه‌فریقی له وه‌لاتی خۆیان دا ته‌نیا به زمانی ئینگلیسی په‌روه‌رده ده‌بن و هه‌ر به‌م زمانه‌ش قسه ده‌که‌ن هه‌روه‌ها وه‌لاتانی وه‌کوو به‌نگلادیش و بڕمه و … بۆیه میله‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که ئاسیمیله نه‌بن ده‌بێ پڕسی زمان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بنه‌ماکان داینێن و بۆی هه‌ول بیده‌ن.
له کوردستانیش ته‌نیا شتێک که تا ئێستا میله‌ته‌که له سه‌ر پێ هێشتووه زمانه‌که‌ی بووه، پارچه کردنی وه‌لاته‌که‌یان، قه‌ده‌خه کردنی زمانه‌که‌یان، هه‌وڵی ڵه ناو بردنی کولتوره‌کان، سه‌پاندنی شهر و ماڵوێرانی له سه‌ریان، و به‌هه‌زاران مه‌سه‌ڵه‌ی تر که له کوردستان هه‌بوون و زۆربه‌یان دژمانمان پێکی هێناون نه‌یتوانیوه پێش له پێشخستنی زمانی کوردی بیگرێت و ئه‌م زمانه ئێستا یه‌کێک له کاریگه‌رترین زمانه‌کانی جیهانه و من ده‌توانم بڵێم که له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وهلاتهکان داگیرکراوه و پێش ڵه پێشکه‌وتنه‌کانی گیراوه، به‌ڵام به خۆشی یه‌وه گه‌ڵی کورد به درێژایی میژوو زمان و کولتوری خۆی پاراستووه.
هه‌رچه‌ند له درێژایی میژوو دا پارچه پارچه‌بوونی وه‌لات و دابه‌شبوونی گه‌ڵی کورد له نێو چه‌ند میله‌تی تر دا زمانی کوردی تووشی چه‌ند زاراوه‌یی کردووه و پڕسی زمانی یه‌کگرتوو له گه‌ڵ هندێک کۆسپ به‌ره‌وروو کردووه، به‌ڵام هێچ که‌سیش ئه‌مه ناشارێته‌وه که هه‌ر یه‌ک له زاراوه‌کانی زمانی کوردی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ناکرێت له به‌رچاویان نه‌گرێت. و هه‌روه‌ها فره زاراوه‌کان نیشانه‌ی ده‌وله‌مه‌ندبوونی زمانه.
زۆربه‌ی میله‌ته‌که‌مان ئاگاداری ئه‌م شتانه هه‌ن بۆیه من نامههوه زۆر له سه‌ری برۆم و هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌کی زۆریشم له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرینگه نییه و ئه‌مه بۆ شاره‌زایانی ئه‌م بواره دهیهێلم. من ده‌مهه‌وێ راده‌ی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئاست ئه‌ده‌بییات و زاراوه‌کانی نێو راگه‌یاندی ئه‌م حیزبه بیکه‌م.
به‌داخه‌وه له نێو زۆربه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌ت له نێو راگه‌یاندنه‌کانی حیزبه‌کان دا ئه‌م پرسه به گرینگ وه‌رنه‌گیراوه و هه‌وڵی جیدی بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی و هه‌روه‌ها پێشخستنی زاراوه‌کان نه‌دراوه و ته‌نیا به زاراوه‌یه‌کی تایبه‌تی ئیکتفا کراوه که ئه‌مه خۆی له خۆی دا ره‌خنه‌یه‌کی زۆر جیدیه له حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان.
به‌ڵام جێ ئاماژه‌پێکردنه که له ماوه‌ی 12 سالی رابڕدوودا حدکا ته‌نیا حیزبی رۆژهه‌لاتی بووه که ئه‌م پرسه له نێو راگه‌یاندنه‌کانی دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به هه‌موو زاراوه‌کان گرنگی داوه.
من له بیرمه 12 سال پێش ئێستا کاتێک که هه‌ولێک له ئارادابوو بۆ ده‌رخستن و پێش خستنی زاراوه‌ی کورمانجی له نێو راگه‌یاندنی حیزب دا، سکرتێری ئه‌و کات به‌ڕێز عه‌بدۆلا حه‌سه‌نزاده و ههوجناحهکانی به ته‌وایی له دژی ده‌رکه‌وتن. به‌ڵام به خۆشی یه‌وه به هه‌وڵ و تێکۆشانی هێندێک له ههوڕێیانی حیزبی و به پشته‌وانی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری ئه‌م پلانه سه‌رکه‌ت و له ماوه‌یه‌کی کورت دا که‌وته واری پراکتیکه‌وه و زۆر زوو له هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به حیزب دا جێ خۆی کرده‌وه. سه‌ره‌تا رۆژنامه‌ی ئاگری به پیتی لاتینی ده‌رکه‌وت و پاشانیش له مالپه‌ری فه‌رمی حیزب و دواتر له گوڤارهکان و تیشک تی ڤی دا به‌شه‌کانی تایبه‌تی بۆ ئه‌م زاراوه‌یه کرایه‌وه که سه‌رکه‌وتنیش به ده‌ست هێنایه‌وه و توانی هاندرێکی باش بێت بۆ نێزیک کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تری وه‌لات بۆ سیاسه‌ته‌کانی حیزب.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مه ماوه‌یه‌کی دیسان هه‌وڵی پێچه‌وانه ده‌درێت و له زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به حیزب دا به‌شی زاراوه کرمانجی که‌م ڕه‌نگ بۆته‌وه یا هه‌ر نه‌ماوه. سه‌ره‌تا له تیشک تی ڤی دا به‌شی کۆرمانجی رگیرا، دواتر له مالپه‌ری فه‌رمی حیزب واته کودستان مێدیا دا راوه‌ستا و ئیستاش چاپی ژماره‌ی ئه‌م جاره‌ی رۆژنامه‌ی ئاگری به‌ڵاڤ نه‌کرایه‌وه، ئه‌من ئاگاداری ورده‌کاریه‌کان نیم، نازانم ئه‌م هه‌وله ترسناکه له لایه‌ک کێ وه ده‌درێت یان ئه‌سله‌ن ههولهکه به چێ مه‌به‌ستێکه، گه‌لۆ حدکا هه‌ولی یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ی زاراوه‌کان ده‌دات؟ یانیش کێشه‌کان ته‌کنیکین؟
به‌ڵام به هه‌ر حال ئه‌مه شتێک له مه‌سه‌له‌که ناگۆرێت، راستیه‌که وایه له تیشک دا به‌شی کۆرمانجی نه‌ماوه، ئه‌مه مانگێکه له مالپه‌ری کوردستان مێدیا دا به‌شه‌که راگیراوه و ئابدێت نه‌کراوه و دوێنێش که بریار وابوو وه‌کوو هه‌موو جار رۆژنامه‌ی کوردستان و ئاگری پێکه‌وه چاپ و به‌لاڤ بکرێت، به‌ڵام مخابن ته‌نیا کوردستان به ده‌ستمان گه‌یی.
بۆیه من داوا له هه‌موو به‌رپرسانی نێو حیزبه‌که‌م، و به تایبه‌تی ههورێیانی به‌شی راگه‌یاندن ده‌که‌م که کار بیکه‌ن بۆ نه‌هێشتن و له نێوبردنی هه‌وڵی هندێک به‌رپرسانی ئۆپۆرتهنیستی نێو حیزب بۆ یه‌کده‌ست کردنی زاراوه‌کان له به‌شی راگه‌یاندن دا که ئه‌مه خسارێکه که به ئاسانی سارێژ نابێت.
له که‌س شاراوه نییه که رۆژنامه‌ی ئاگری له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردۆدا به هه‌وڵ و تێکۆشانی به ده‌یان خه‌باتکاری دێمۆکرات به تایبه‌ت هاورێیانی خۆشه‌ویستم کاک محه‌مه‌د ساڵح قادری، سه‌لیم زه‌نجیری و دارا ناتق که له رۆژی یه‌که‌مه‌وه تێدا کاریان کردۆن و تا ئێستاش به‌رده‌وامن و به ده‌یان که‌سی تر له منیش یه‌ک له وانم به‌م رۆژه گه‌ییوه. بۆیه به‌و که‌سانه که ههمولی نه‌هێشتنی ئه‌م به‌شه و هه‌روه‌ها به‌رچاونه‌گرتنی زه‌حمه‌ته‌کانی رابردوو ده‌ده‌ن رادهگهیینم که خه‌باتی ئێوه خه‌باتێکه که هێچ کات به ئامانجه‌کانی خۆی ناگات و زۆر له ئێوه گه‌وره‌تریش هه‌وڵیان دا و نه‌یانتوانی پێشی ئه‌م کاره بیگرین و ته‌نیا رۆرهشی بۆیان به جێ ما و ئێستا و بۆ هه‌مێشه له به‌رانبه‌ر مێژوو دا شه‌رمه‌زارن.
هه‌روه‌ها داوا له ههورێیانم له به‌شه جۆراجۆره‌کانی راگه‌یاندن دا ده‌که‌م که به هێچ شێوه‌یه‌ک سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان بۆ هێندێک مرۆڤی ئۆپۆتهنیست خالی مه‌که‌ن، وه‌کوو دۆکتور قاسملۆ ده‌ڵێت، ئێمه نابێت له هێچ سه‌ختییه‌ک بترسن و له هێچ ته‌نگی و چهلهمهیهک بکشێنه‌وه.
له کۆتایی دا داوا له ههوڕێیانی خۆشه‌ویستم کاک مسته‌فا هیجری و کاک محه‌مه‌د سالح قادری و ههورێیانی تر ده‌که‌م که وه‌کوو هه‌موو جار به سیاسه‌تی واقع بینانه و به‌رپرسیاره‌تی میژوویی خۆیان پێشی ئه‌م هه‌وله ترسناکانه بیگرن له ته‌نیا به زیانی میله‌ته‌که‌مانه.
دانمارک
21.11.2012