ئەمرۆ ٢٠ مانگی نوامبر بەرامبەر به ٣٠ی خەزەڵوەر، ٣٠ هەمین ساڵرۆژی شەهید بوونی فەرماندەی هێزی زرێواری مەریوان شەهید حیسامی ئەسعەدی‌ه و ئەم دوو شێعره هەستی ڕەفیقەکانی شەهید حیسام‌ه له گۆندی کەسنەزان دوای بیستنی خەبەری شەهید بوونی.
ئه‌ڵێم
ئه‌ڵێم چاوێ له چاوت که‌م به‌چاوت چاو له ڕوونایه
له باڵه‌خانه‌که‌ی دڵدا شه‌پۆڕه ، شینه، هه‌ڵایه
به شێعرم وت که ئه‌م ڕازه بدرکێنێ ده‌سه‌پاچه
سه‌ری کزکرد به خه‌مباری که گۆیا چم له ده‌ست نایه
هه‌ڵۆی هه‌ستم فڕی و ڕۆیی به‌ره‌و دونده‌که‌ی شاهۆ
هه‌تا ده‌ست‌خا له ئه‌و باده‌ی که نۆشت کرد له ئه‌و لایه
له (سه‌رهوویه) به ئارامی هه‌وای باڵی له لێدان که‌وت
به بێ هه‌ستی ئیشاره‌ی کرد که ئازیزی له‌وێدایه
منیش به‌و ڕه‌سمی شاگردی سه‌رم دانا له گوێی گڵکۆ
به فرمێسکم په‌ڵه‌م داوه ئه‌گه‌ر وشکی نه‌کا بایه
قه‌سه‌م به‌و خوێنه‌ی تۆ ڕشتت له پێناو ئه‌م گه‌ل و خاکه
وه‌فادارین به ڕێبازت هه‌تا تینێ له له‌ش دایه
زرێبار چه‌شنی زارۆکێ گڕووی تۆی گرتوه بۆیه
هه‌موو کات چاو به‌گریانه و په‌ڵه‌ی هه‌وری له سه‌ر دایه
هه‌ڤاڵانت گه‌لێ ڕه‌ندن بوێرن نابه‌زن مه‌ردن
به‌ڵێنیان‌داوه تا مردن که خوێنی تۆ نه‌که‌ن زایه
به پۆل ده‌خزێن به‌ره‌و سه‌نگه‌ر به بێ باکی و به ئازایی
به‌ره‌و ئامانجی پیرۆزت ڕچه‌ی کاروانه‌که‌ت گوایه
کچانی شۆخی هه‌ورامان ئه‌وێستایش تازیه‌بارتن
شه‌ده و کۆڵوانه‌یان فڕێ‌دا جلی ڕه‌شیان له‌به‌ردایه
هه‌تا تۆ بوویت وڵات زه‌نوێر، ده‌ر و ده‌شت سه‌وزه و شینی
له پاش تۆ خه‌زان هات و گوڵی توڕدایه ئه‌و لایه
به خوڕ ئه‌سرین له دیده‌م دێ له دووریت دڵ بۆته قه‌قنه‌س
هه‌تا که‌نگێ له تۆی گڵ‌دا مه‌گه‌ر ئێمه‌ت وه‌بیر نایه
نه‌ڵێی مردووم له مێژوودا هه‌موو ده‌م زیندوه ناوت
که مێژوویش چه‌شنی یارانت به‌داخه و چی له‌ده‌س نایه
که تۆ نیت دڵ به (هیوا) یه بپێوێ ڕێگاکه‌ت قوربان
سه‌راپا خاکی کوردانت به هیوا ڕوو له هیوایه
سه‌رم قوربانی که ڕێبواری شه‌وی تۆ بووی
له سه‌ر زیاتر له دونیادا نه‌بوو بۆ من له ده‌سمایه
ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌سره شاعیری دڵی پڕبێ له داخ (حیسام)
مه‌که لۆمه‌ی برینداره که وێنه‌ی تۆی له ده‌س دایه
ح- گوندی که‌سنه‌زان
******************************
ئاخر کێی نه‌کرد ڕه‌شپۆش و داغدار
حیسام فه‌رمانده‌ی هێزی زرێبار
هه‌ردی که‌س نه‌زان دار و به‌رد و چه‌م
چۆن گر نه‌گرێت و نه‌سووتێ وه‌ک شه‌م
چۆن تکه‌ی فرمێسک سه‌ر نه‌کا له چاو
له چاوگه‌ی چاوی ته‌ڕی تیا نه‌ماو
ئه‌ڵێم رێبواری ڕێی سه‌رفه‌رازی
که‌سنه‌زان به تۆ ئه‌کا شانازی
تۆ بووی فه‌رمانده‌ی خاوه‌ن هێز و تین
ئه‌ی وارسی خوێن شه‌هید شێخ ئه‌مین
ده‌ک پیرۆزت بێ به‌رگی خوێناوی
شه‌هیدی زیندووی نه‌مردووی ماوی{jcomments off}