"an independent online kurdish website

هەموو ڕۆژێک، لای ئێوارە،    

ئەو کاتانەی، کە خۆر لێوڕێژ ئەبێ لە ماچ ….     ako_aliasi1

لە بنار و کانی و ڕووبار، لە شڵپوهوڕ… زەریای نادیار

لە دارستان، لە هەوار و لووتکە و نسار،

لە پەنجەرە…. لە جێ ژوانگەی سەرە تاتکێی، دوو ئەویندار،

ئەو کاتانەی ئاسۆ پەنجەی بە دوا تاڵی پرچی هەتاو دادەهێنی…

وەکوو ناز و لاواندنەوە….

مەغریوو دەبێ بە تابلۆیەک…. سەرتاپا خەم….پڕاوپڕ لە

دڵشکاوی و ناهومێدی…. سیمای باڵی هەڵپڕووزای …. پەرەسێلکە عەشقنەکان

بۆ کاروانی ….سبەی ڕێگا…. دەنەخشینێ!!

دڵگیر مەبن…. ئەوینداران!

ئەم ڕێچکەیە…. سمە ئەسپی زۆر کاروانی ماچ کردووە!

زویر مەبن…. کۆرپەکانی ئەمڕۆ و سبەی…. کەوناری ڕۆژ

چاک دەزانم…. پێشەنگەکان…. شوێن بەرانی ئاوابوونی خۆری ئێمە،

هەتا ئێستاش هەر “تراویلکە و شوانخەڵەتێنە” قیبلە نمای ڕێیان بووە!

چاک دەزانم…. ئەوان هێندە لە ئامێزی “دوور ی و  هیجرەت” دا ژیاون، نەک تەنیا گەل،

نەک نیشتمان،

بگرە خۆشیان بە دوای تاڵی هەودای لێڵی تراویلکە  ون کردوە!

زویر مەبەن…. مێرخاسانی…. ڕێچکەشکێن…. بۆ دوڕگەی خۆر….

چاو و گوێتان بۆ داهاتوو زیت و قوتکەن!

دوودڵ مەبن…. لە سەرکەوتن…. هەڵۆکانی شاباڵ نەخشین…. بە گۆمی خوێن!

فرمێسک لە چاو بسڕنەوە…. زێچ و زارۆی سبەی وڵات….

کێڵگەکانی شەقاڕ…شەقاڕ هەڵگەڕاوی،

ئازادیی مە…. هێشتا تینووی نەشکاوە…. بەو خوێنانەی…. وەک جۆگەلە…. لەو ڕێبازە دا ڕژاوە،

وەکوو بەرات!

دڵنیابن… سبەی ئێمە موژدە بەخشە….

کەڕنەڤاڵێک لە ڕێ دایە…. خۆری لەسەر شان و ملی شەپۆلی  خوێن سوار کردووە….

ڕەشبەڵەکێک…دێتە کایە…. چۆپی خۆزگەی سەدان ساڵەی پەنگخواردوومان

بەدەم گاڵەی شەماڵەوە دەشەکێنێ و….

ئاوابوونی جارێکی دی …. لە بەختمان…. قەد مەحاڵە

ئاکۆ ئەلیاسی

15.11.2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی