"an independent online kurdish website

دیموكراسی :پێك هاتووه‌ له‌ دوو وشه‌ی یونانی ( دیمۆس و كۆرتۆس )واته‌ ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی .delshad_palani

ده‌سه‌ ڵاتی خه‌ڵك یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م سیسته‌ مه‌.مێژووی دیموكراسی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌ت شاره‌كان له‌ یونان كه‌ ئه‌سینا واته‌ ئاتن مه‌كۆو چه‌قی دیموكراسی كرد به‌ ناوی خۆیه‌وه‌.دیموكراسی ئه‌وسه‌رد

ه‌مه‌ زۆرله‌ دیموكراسی ئێستاكاڵ وكرچتربوو به‌ڵام به‌ هاتنه‌ ئارای دیموكراسی ڕاسته‌وخۆ و دواتربه‌ پێ ی گه‌شه‌ كردنی خه‌ڵك بۆدیموكراسی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌هاسه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانه‌ جیاجیاكانی وڵاته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی جیهان دیموكراسی گه‌شه‌ی زۆری به‌ خۆوه‌ بینی ووای له‌ تاكه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وی كردكه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆرییان له‌مافه‌ بنه‌ ڕه‌تیه‌كانی خۆیان له‌ وڵاتێكی سنورداردا شاره‌زابن.

وڵاتی ئێران یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی دنیاكه‌ به‌ درێژایی مێژووده‌سه‌ڵاتداری جیاجیاحوكمڕانی تێداكردوه‌ وه‌به‌شێكی زۆری مێژوویی ئه‌م وڵاته‌ له‌ژێرفه‌رمانی پاشایه‌تیدابووه‌،كه‌ دیموكراسی كه‌می به‌ پێی پرنسیپه‌كانی پاشایه‌تی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش سه‌رده‌مانێكی زۆره‌ لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخۆدان وده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بووه‌ به‌رامبه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ زاڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.

دوای هاتنه‌ سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی وله‌ ناوچوونی ڕژیمی پاشایه‌تی هیوایه‌كی زۆرله‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌كه‌شۆڕشێكی بێ وچانیان به‌رامبه‌رسیسته‌می پاشایه‌تی كردبووبۆله‌ ناوبردنی په‌یدابووكه‌ چاوه‌روانی دابین بوونی مافه‌كانی تاك وسه‌قامگیربوونی دیموكراسی به‌ واتا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی بوو،به‌ڵام ڕووداوه‌كانی مێژوو ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه‌ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی بووبه‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وهیوایه‌ی به‌ره‌وڕووخان ونه‌مان برد.

كاتێك كه‌ خومه‌ینی له‌ ئێران دروشمی نه‌ شه‌رقی ونه‌ غه‌ربی،كۆماری ئیسلامی دابه‌شێكی زۆرله‌ ڕووناكبیران وپیاوانی سیاسی ئه‌ووڵاته‌ تێگه‌یشتن كه‌ شاڕه‌گه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراسی وه‌كوهه‌ڵبژاردنی ئازاد،یاسامه‌ندی،سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان،دادپه‌روه‌ری وجێبه‌جێكردن له‌ وشه‌ی كۆماری ئیسلامیدابه‌ دی نایه‌،هه‌ربۆیه‌ كه‌ وتنه‌ پێشنیاركردنی ووشه‌ی جمهوری دێموكراتیك بۆڕیفراندۆمی ساڵی1358به‌ڵام، خومه‌ینی وهاوپێوه‌ندییه‌كانی ته‌نها وشه‌ی كۆماری ئیسلامیان سه‌پاندو وڵامده‌ری بیروڕای بیرمه‌ندانی سیاسی وكۆمه‌ڵانی ڕۆشنبیری ناوخه‌ڵك نه‌بوون.هه‌رله‌وێوه‌ به‌ شێوه‌ی ئوتوماتیك ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسێون له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری ئیسلامی وه‌هاته‌ ئاراوه‌،كه‌چه‌قی په‌یدابوونی ئوپۆزسێون له‌ یه‌كه‌م خاڵداده‌كرێ هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆبه‌رگری كردن له‌ دێموكراسی.

هه‌رچۆنێك بێ به‌ وهۆیه‌ی كه‌ خه‌ڵك له‌ ئێران له‌ سیسته‌می پاشایه‌تی بێزاربووخومه‌ینی وهاوپێوه‌نده‌كانی له‌وده‌رفه‌ته‌ كه‌ڵكیان وه‌رگرت وڕیفراندۆمێكیان له‌ ساڵی 1358 دابه‌ ناوی كۆماری ئیسلامی یان سیسته‌می پاشایه‌تی وه‌ به‌ڕێوه‌برد،ئاسایی بووكه‌ خه‌ڵك له‌ سیسته‌می پاشایه‌تی بێزاره‌وته‌نها ده‌نگ به‌ كۆماری ئیسلامی ده‌دات كه‌ نمونه‌كه‌ تا ئه‌و كات له‌ جیهاندابوونی نه‌بوو.به‌و شێوه‌ییه‌ خومه‌ ینی وهاوپێوه‌ندییه‌كانی بوون به‌ ده‌سه‌ڵات وڕۆشنبیران وبه‌شی هه‌ره‌ زۆری مامۆستاییانی زانكۆوحیزبه‌ چه‌په‌كان بوون به‌ ئۆپۆزسێون. خومه‌ ینی تامابوو ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدانی ووشه‌ی دێموكراسی له‌ ئێران نه‌دا له‌ سه‌رده‌می ڕابه‌ رایه‌تی ئه‌ودا ته‌نها ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن هه‌مووشتێك بوو ئۆپۆزسێون ته‌نها كافر،مولحید،له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕاو(مرتد)بوو،ئه‌ وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ ئۆپۆزسێون ناساندبا كه‌ به‌ پێی هه‌مووپرنسیپه‌كانی دێموكراسی ئۆپۆزسێون ده‌بێ خاوه‌نی ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆی وه‌كوئازادی ڕاده‌ربڕین،ڕۆژنامه‌وانی،پێك هێنانی ڕێكخراوئه‌نجومه‌ن،مافی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ وشتی له‌ وبابه‌ته‌ بێ هیچ كامیان نه‌بوو.ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ سه‌رده‌می ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وداكه‌ سیدعلی خامنه‌یی سه‌رۆك كۆماربوو زه‌برێكی كوشنده‌یی له‌ هه‌موو جیابیران وئۆپۆزسیونه‌كان دا،به‌شێكی به‌ ته‌واوی له‌ ناو برد،به‌شێكی بۆهه‌تاهه‌تایی حه‌پس كردوبه‌شێكیشی له‌ وڵات ده‌رپه‌ڕاندوئاواره‌یی هه‌نده‌رانی كرد.بۆماوه‌ی 13تا14ساڵ تاهاتنه‌ سه‌ركاری ڕه‌فسه‌نجانی وه‌ك سه‌ركۆمارئۆپۆزسیوون نه‌ به‌ واتای درۆنه‌ به‌ واتای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌رباسی نه‌بوونه‌ك هه‌رئۆپۆزسێوون بگره‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی باس كردنی به‌ گه‌وره‌ترین تاوانی دژی خواهه‌ژمارده‌كرا.

به‌هاتنه‌ سه‌ركاری ڕه‌فسه‌نجانی وهه‌ڵگرتنی دروشمی میانه‌ڕه‌وی وگه‌شه‌ی ئابوری وكۆتای هاتنی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئێراق ئۆپۆزسێۆنه‌كانی ئێران ویستیان هه‌نگاوێك بۆپێشه‌وه‌ بهاوێن به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م جاره‌ دیكتاتۆرانه‌ترله‌ سه‌رده‌می خامنه‌یی هه‌ڵوێستی گرت وبه‌شی هه‌ره‌ زۆری جیابیره‌ سیاسیه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خسته‌ به‌رداوی تیرۆركه‌ ئه‌مه‌ له‌ سه‌رده‌می خامنه‌یشداهه‌بوووه‌ك تیرۆری د.عبدالرحمن ی قاسملوله‌ ئوتریش ود.شه‌ره‌فكه‌ندی له‌ئه‌ڵمانیا به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ڕه‌فسه‌نجانیدا ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بۆكه‌سانی تری ئوپۆزسیون كه‌ له‌ پله‌ی خواره‌وه‌ترله‌سكرتێردابوون.هه‌شت ساڵ درۆ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وپاكتاوكردنی جه‌سته‌یی وڕه‌گه‌زی خه‌ڵكی ئێران له‌ئۆپۆزسێون وبێتاوانه‌وه‌ بگره‌ تاوانباروئاژاوه‌گێرناخی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێرانی سه‌رده‌می ره‌فسه‌نجانی بوو. كاتێك كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی تیشكی خسته‌ سه‌رنادادپه‌روه‌رییه‌كان وناڕه‌واییه‌كانی سیسته‌می سیاسی له‌ئێران ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران به‌ كاندیدكردنی خاته‌می له‌ ئێران شانۆییه‌كی سه‌یریان هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ جێگای تێڕامان بوو.سیدمحمدی خاته‌می بۆگۆڕینی ڕوخساری ڕژیم له‌ پێش چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیابانگه‌شه‌ی ئه‌وشتانه‌ی ده‌كردكه‌ئۆپۆزسیون ده‌توانێ له‌ڕێگایانه‌وه‌ به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌سه‌ڵات بكاوكاریگه‌ری له‌سه‌رجه‌ماوه‌ردانی بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سه‌ڵات بگات كه‌ئه‌مه‌ش له‌ناخی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌ده‌كرا.

بانگه‌شه‌ بۆمیدیای ئازاد،كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌پایه‌ی گه‌شه‌ی دیموكراسیه‌،ده‌ربڕینی ڕای ئازادكه‌چه‌كی هه‌ره‌ به‌هێزی ئۆپۆزسێونه‌،كردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی جیابیرو………..كه‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌ دژی پره‌نسیپه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ كۆماری ئیسلامیدا بوو. 2ی خردادی 1376ڕۆژێكی مێژووی بووله‌ئێران كه‌ نزیكه‌ی 22ملێۆن كه‌س به‌ شه‌وق وزه‌وقێكی بێ وێنه‌وه‌ ڕژانه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

ڕوانگه‌ی وڵاتانی نه‌یارو وڵاتانی دۆست به‌رامبه‌ر به‌ ئێران به‌ ئاشكرا گۆڕانی پێوه‌ دیاربوو،یارییه‌كی سه‌یربوو،یاری به‌ هه‌ستی جه‌ماوه‌رێكی به‌ جۆش،په‌یدابوونی هیوایه‌كی زۆربۆئۆپۆزسێۆنه‌كان،هیوای سه‌قامگیربوونی پێشبركێیه‌كی هێمنانه‌وده‌یان ئاوات وهیوای تر.به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی كات زه‌وق وبه‌رقی دروشمه‌كانی تاریك كرد،له‌ ڕوداوه‌كانی زانكۆدابه‌ تایبه‌ت ده‌ركه‌وت كه‌ سیدمحمد خامنه‌ی ته‌نهایارییه‌كی سیاسی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوخۆی وڵات وله‌ گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه‌كان ولایه‌نگرانی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان وته‌نانه‌ت وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی كردوه‌.

كاتێك خوێندكارانی زانكۆله‌ خه‌وتنگه‌ 10نهۆمیه‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ فرێ ده‌درانه‌ خواره‌وه‌ كاتێك كه‌ ڕۆژنامه‌كان به‌ هۆی نووسینی بابه‌تێكه‌وه‌ داده‌خران وسه‌رنووسه‌ره‌كانیان حوكمی چه‌ندساڵ زیندان وئیعدامیان به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پا،كاتێك هه‌مووده‌نگێكی ناڕازی چ له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسیونه‌كان وچ له‌ تاكه‌ ڕۆشنبیره‌كان وچ له‌لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ورێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌ له‌ ناخداده‌خنكا ده‌ركه‌وت خاته‌میش ئه‌مری وه‌لی فه‌قیهی جێ به‌جێ كردوه‌ نه‌ك مافدان به‌ هه‌مووتاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌.به‌ دوای ئه‌ویشدائه‌حمه‌دی نژاد ئۆپۆزسێونه‌كانی به‌ دوژمنانی ئیمامی زه‌مان پێناسه‌كرد وخۆیانی به‌ بنه‌ماڵه‌ی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د ناساند ئیتربه‌و پێیه‌ ئێستا ئێران به‌ هه‌شته‌و ئه‌حمه‌دی نژاد حاكمه‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ قامگیره‌!!!!!!!!!!!!!

واته‌ به‌ زمانی هه‌ولێری ده‌ڵێن ئۆپۆزسێون ئێستاله‌ ئێران خه‌ نی بووه‌ !!!!!!!!

ئه‌مه‌ ئه‌و جۆره‌ دیموكراسیه‌یه‌ كه‌له‌ئێراندا باوه‌وكۆماری ئیسلامی خه‌ڵاتی كردوه‌ به‌ خه‌ڵك.به‌ پێی هه‌مووئوسولێكی دیموكراسی ئۆپۆزسێون بۆی هه‌یه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ سه‌رهه‌مووگرێ وگۆله‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌مووكه‌م وكورتیه‌كان ده‌رببڕێ كه‌ چی له‌ ئێران ته‌نانه‌ت بۆی نیه‌ له‌ وڵات دانیشێ.

جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ سۆپاسی خۆم ئاراسته‌ی باوکی به‌ڕێزه‌م به‌که‌م که‌ زانیاری پێ به‌خشیم بۆزیاترده‌وڵه‌مه‌ند کرده‌نی بابه‌ته‌کەم.

دڵشاد پاڵانی /۲۴/۱۱/۲۰۱۲/زاینی بریتانیا

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی