"an independent online kurdish website

رۆژی هەینی ٢٦ ی خەزەڵوەری ٢٧١٢ ی کوردی بەرامبەر بە ١٦/١١/٢٠١٢ مامۆستا شوکورڵڵای بابان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد. mom_0

نەمر لە دایک بووی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوێکی ناسراوی بواری وێژە و ئەدەبی کوردییە. بەرنامەکانی هەوارگەی دڵان و چیرۆکی شەو و دەیان بەرنامەی رەنگاورەنگی دیکەی ئەو مامۆستایە لە رێگای رادیۆ کرماشان و قەسری شیرین و سنە و تارانەوە، هاوڕێ لە گەڵ دەیان لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی ئەو بلیمەتەی گەلەکەمان لێمان دەخوازێ، وێڕای بەداخ بوون بۆ کۆچی دوایی ئەو گەورە پیاوە، خۆمان بە بەشداری خەمی سەرجەم نەتەوەی کورد، بنەماڵەی هونەری کوردی، هاوڕێ و دۆستەکانی مامۆستا و بنەماڵە بەڕێزەکەی بزانین.

بە بنەماڵەی سەربەرزی ئەو هەرگیز نەمرە دەڵێین: ” مامۆستا لە دڵی هەموو کوردێکی خاوەن باوەڕی کوردایەتی و لە هزر و بیری گشت ئەو کەسانە دایە کە خۆیان بە رێبواری رێبازی وشەی رەسەنی کوردی دەزانن. نالی شاعیر لە مێژە بۆ کەسایەتی مرۆڤە زاناکان فەرموویەتی:

هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو     

چوونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو

تەمەنی مامۆستا سوکورڵڵای بابان، تەمەنێکی پڕ بەرهەم بوو بۆ نەتەوەی کورد. بۆیە ئێمە وەک دەنگبێژان و هزرڤانانی کوردی رەوەندی وڵاتی نۆروێژ لە گەڵ دووپاتکردنەوەی خەم و کەسەری خۆمان، پەیمانی وەفاداری بۆ رێبازی هونەری رەسەنی کوردی نوێ دەکەینەوە و لە گەڵ ناردنی هەزاران چەپکەگوڵی وەفا بۆ سەر گڵکۆی ئەو نەمرە،  دڵنیاین جێگای مامۆستا وەک دەنگە بە سۆزەکەی لە نێو هەموو ماڵەکوردێک و لە بیری گشت تاکێکی کۆمەڵی کوردەواریدا دەمێنێتەوە.

یادی بەخێر و رێگای پڕ لە رێبوار بێ

حەسەن گەرمیانی      قادرئەلیاسی

بەرزان سەیدە           دارڤان بەرزنجی

بێلان گەرمیانی         سامرەند ئەلیاسی

بێشە گەرمیانی         رووداو گەرمیانی

نەبەز موکریانی         شێروان بێرکۆتی

baban_shokrullah

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی