نەرمە سەمای بەفری ئەمشەو
چاوەقیتکەی کچێکی شۆخ … 
سرک و لاسار
بزەی لێوی کوڕێکی قۆز
شۆڵەی لە نم
هەڵکێشراوی گڵۆپەکانی شەقامی شار
جووڵەی پەنجەی گیتارژەنێک،
هەڵفڕینی پەپوولەی ماچ،
لەسەر لێوی تاسە و خەیاڵ،
ئەمانە گشت دیمەنێکن،
ئێجگار ناسک،
لێوا و لێو پڕ …. لە یادگار
بۆ کارت پۆستاڵی سەری ساڵ
{jcomments off}