ڕابوردووی پڕ لە کارەسات و نا ئارامیەکان،کە هەموومان لە باشوری کوردستانەوە بە چاوی خۆمانەوە بینیومانە،کە دوژمنانی کوردستان واتەتازیە داگیرکەرەکان لە ڕابوردو چیان وەسەرکوردو کوردستان هێناوە،
چلۆن هەمیشە لە پەیمانەکانیان لە گەل کورد پاشگەزبووینەوە، پاشان چۆن بە گژ کوردستاندا هاتونەتەوە، ئەوان کردەوانەی نەیارانی تازی دژ بە کورد،یادمان دەدات کە ئەمڕۆ چی بکەین و چلۆن بەرامبەر هەموو گفت و گۆکان لە گەل رژیمی عێراقی بوەستین و باوەڕمان چۆن بێت بەرامبەر کردارو ڕەفاترەکانی ئەمڕۆی وەک رەفتاری ئەم دواییەی مالکی دکتاتۆرەوە، کە دەبێت گەلی کورد ئەمڕۆ چی بکات چاکەو چیش بکات بۆ گەلی کورد خەراپەو دیسان دەکەوێتە داوی دوژمنانەوە،من پێم وایە کە ئێمەی کورد هەرگیز نابێت بچینەوە ژێر رکیفی عارەب و بە قسەی پان و پڕوپوچی ئەوانە بکەین کە لە گفت و گۆکان بە سەر کوردی دادەسەپینن، وا لە کورد بکەن کە کورد بگەرێینەوە دواوە، وەیان باوەڕیان بە هیچ شێوەیەکەوە پێ بکەین، کورد نابێت کە هەرگیز ئەمە لە یادی خۆی بباتەوە کە مالکی دکتاتۆر لەم دوادواییانە لە گەل ئەو هەموو پستیوانەی کورد لەو زاتە دکتاتۆرەوە،چلۆن دژ بە کوردوکوردستان رەفتاری کرد،مالکی چۆن ئەو هەموو بگرەو بەردەی بە تاکرەوی دژ بە کوردسان نیشان دا، کەگوێی بە هیچ یاساو دەستورێك نەداو ئەوەی کە ویستی خۆی دژ بە گەلی کورد بوو ئەنجامی دا، عەرزی حەزەلاتی خۆی بە تەواوی کردو هیزی دیجلەی دکتاتۆرانە پێک هێناکە تەنیا دژ بە کوردستانە،مالکی هەموو لەشکری عێراقی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و تاک ڕەوانە جم و جۆلی پێ کردو ویستی کەبەو هێزە فشۆلەی ئێستای عێراق کە لە زۆربەی بەعسیە ڕوخاوەکانی سەدامی پێک هاتووە بە نیازی ناپاکیانەوە بگەرێنەوە کوردستان دژ بە کورد دستان بە جم و جۆل کرد، کە کارەساتەکان بسازنەوە،بەڵام بە هۆی ڕاپەڕین و بەرخودانی پیشمەرگەی کوردستان بە یەک دەنگ و باوەڕەوە کە نەیان دەزانی ئەمە ڕوو دەدات کورد بۆ بەرگری لە کوردستانەوە دەبن بە یەک دەنگەوە، هەر بۆیەکە پاشەکشەیان کرد.
چونکە دەیان زانی کە بە تەواوی لوتیان دەشکێت،ئەوان نەیان توانی کە بەرامبەر پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بوەستن وهیچ بکەن، ئەوەی کە دژ بە کورد بڕیاریان بوو جارێ وازیانلێ هێنا و بۆ هەول وەستان، چونکە دەیان زانی کە مەحالە بتوانن لەم کارەیان بەرامبە هێزی پیشمەرگەی کوردستان بەم شێوە سەرکەوتوو ببن، ئەمرۆش کە بە گفت و گۆ رازین و دەستی پێ کراوە،وەک دەلین کە لە سەر ئەوە پیکهاتوون کە هیزەکانی کوردو عیراقیەکان بگەرینەوە شوێنەکانی خۆیانەوە،کە ئەنەما هیچ نەبووە،من وەک کوردیک هیچ باوەڕم بەم کارە نیە،چونکە پێم وایە ئەمجاە ئەگەر هیزی پێشمەرگە بگەریتەوە دواوە، ئەوا ئامانجە پیرۆزەکانی خۆی کە بەرگری لە کوردستانە و گەرانەوەی ناوچە دابڕوەکانە و دان نان بە مادەی سەدو چلە، ئەوا هەروا بەم گفتوگۆیە لە گەل مالیکی دکتاتۆرەوە،هەمووی دەگەڕێتەوە سەر سیفر و بە سەرکەوتنی مالکی لە ئەمجامدا تەواو دەبێت،بە زیانی کوردو کوردستانە، ئەی ئەو هەموو تاکرەوی و دکتاتۆریەتی مالکی و لەشکری عیراق بەو شیوەی کە دیمان خرایە ژیر فەرماندەیی تاکە کەسێکی وەک مالکی دکتاتۆرەوەو ئەو هەموو جم و جۆلە بێتام و ناڕەوایانەی پێ کرا و ئەو هەموو نائارامی و وەزعە نالەبارانەیان وەدی هینا،کە هەموو خەلکی عیراق بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی توش بەو هەموو دلە راوکێیە کرا،هەروا بە خت و خۆرایی بروات و لە بیر بکرێن ؟ ئەمەش خەتەرێکی گەورە ترە کە سبەینێ جارێکی تر مالکی یان کەسانی تری وەک مالکی بە هەمان شێوەوە دژ بە گەلی کورد ڕەفتار دەکەن، بۆیەکە دەبێت هەرگیز کورد بەم شیوە ڕازی نەبێت و دیسان بە هەلە نەچێتەوە،بە هیچ شیوەیەکەوە ئەم جۆرە هاوپەیمانەتیە لە گەل ئەوان تازیانەوە قەبول نەکات،ئەگەر کورد بەوەی کە دەڵین لە گفتوگۆکان لە گەل مالکی ڕازی ببێت،ئەوا بێگومان زیان بە کوردستان زیاتر دەگات، سبەی کە هەر دێت گەلی کورد توش بە کارەساتەکان زیاتر دەکەنەوە،من پیم وایە کە کورد نابیت بە هیج شیوەیەکەوە بریاری کشانەوەی هیزی پێشمەرگەی کوردستان لەو شوێنانەی کە لی دامەزراون بە تاینەت سەر کێوی حەمرینەوە بڕیاری کشانەوە بدات و قەبول بکرێت کە لە مەرزی داگیرکراوی کوردستانەوە خۆی دوور بکاتەوە،دەبێت گەلی کود کاری بکات کەچۆک بەوان دوژمنانەوە بە تەواوی دابدات و هەرگیز نەبێتەوە هاوپەیمان، تا دوژمنان نەتوانن لە ژێر چەتری هاوپەیمانەتی لە گەل کورد جارێکیتر بێنەوە مەیدان، کەسانی وە مالکی هەولی وا چەپەل و ناڕەوایانە دژ بە کوردو کوردستانەوە نەدەنەوە، ئەوەی کە مالکی کردی هەولی داگیرکردنەوەی خاکی کوردستان بوو،نابێت هەرگیز ئەمە لە یاد ببەینەوە،چونکە تا ئەو ڕۆژەی لە عارەبان بە یەکجاری جیا نەبینەوە،ئەوا هەر هەمان تاس و هەمان حەمامە،ئەم کارەهەموویپیشەی ئەوان جۆرە عارەبانەیە،ئەوان هەروا دەبن و هەرواش دەکەن.ئەمرۆ کورد دەبیت،هەر ئەقلە لە زیانێکەوە بە تەواوی فێر ببیت،ئەگینا ئەوان عارەبانە هەموو ڕیسمان لێ دەکەنەوە بە خوری.
2012.11.29 هەولێر
{jcomments off}