"an independent online kurdish website

زۆر جار لە سەرچاوەباوەر پێکراوەکاندا بینیومانە کە هێزی سوپای قودس ٢٠٠٠ تا ٤٠٠٠ کەسن و توانیویانە سالانێکی زۆر  لەرێگای ئەمانەوە ترس و وەحشەتێکی زۆر درووست بکەن .ئەندامانی سوپای قودس لە ئەرووپا و لە رێگای سەفارەتی یۆنانەوە ویزایان وەر گرتووە و لە کۆتایی سەفەری ئەمانەدا تەنیا پاسپۆرتەکەیان کۆکراوەتەوە و رەوانەی سەفارەتی ئێران لە یۆنان کراونەوەsoapy_qods3

تا لە رێگای یۆنانەوە دوبارە ئیزنی سەفەر کردنیان پێبدرێتەوە و ئێستا پێتان خۆشە باور بکەن و پێتان ناخۆشە باوەر مەکەن، ئەمانە ئەو شتانەن کە خۆم وەک ئەمیر بە چاوی خۆم بینیومن و ئەوەی خوارەوە کە دەیبینن لە سایتی ” سپا انلاین ” دارێژراوە .

ئەمیر عەباسی درێژەی بە بابەتەکەی ئەدا و دەڵێ :

پێویستە ئەوە بزانین کە ئاندامانی سپای قودس ١٢٠٠٠ کەسن بەلام لەو وڵاتانەی کە چالاکی دەکەن، کەڵک لە تیم ترۆریستی و خراپکاریەکانی تریش وەردەگرن ، بۆ نموونە پێویستە بڵێم  کە لە ناوچەی سیستان و بلووچستانی ئێران لە لایەن سوپای قودسەوە راهێنان بە مەبەستی کاری تیرۆسریستی و خراپکاری بە کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەلقاعیدە لە پایەگایەکی لە پێشدادرووستکراو لە زابول کە ٧٠ کیلۆمتر لە سنووری ئێران- پاکستانەوە دوورە ،دەکرا و ئەمەش تەنیا جارێک نەبوو کە لە ئێران رووی داوە .

هێزەکانی سوپای قودس بە سێ بەشەوە  دابەش دەبن و ئەرکی هەرکام لەم بەشانە جیاوازە و پەیوەندیان بە یەکەوە نییە .

بەشی یەکەم پلان دارێژەرانی چالاکیەکانن  کە لە دەستەیەکی سەرەکی  دوازدە کەسی پێک هاتوون ، تەواوی بریارات لە لایەن ئەو ئەنجومونی سەرەکیەوە دەرئەچێ و بەگشتی لە لایەن ئەو هێزانەوە جێبەجێ دەبن .

کەسی یەکەمی ئەو شوورایە کە تا ئێستا لە تاریکیدا ماوە و هیچ حیزب و رێکخراوەیێک ناوی لێنابات ، بێجگە لە سەید مستەفا خامنەیی کوری” آیت اللە خامنەی” کەسێکیتر نییە .

لەوانەیە ئەوە پرسیار بێ کە ئەو کەسە تەنانەت جارێکیش لە تەنیشت باوکیەوە لە رێ و رەسمێکی فەرمیدا ڕانەوستاوە .بەلام پێویستە ئەوە بزانین کە گۆشەگیری و خۆشاردنەوەی ئەو کەسە باشترین متودی کارە بۆ مانەوەی باوکی لەسەر دەسەڵات .پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەو مرۆڤە زۆر تووندرەوە لە  خەبات دژ بە کوفر (  ئایینەکانی بێجگە لە مەزهەبی شیعە و ئیسلام )هەروەک خۆیان ناویان لێناوە دژ بە کوفر  و زۆریش تینووی دەسەڵاتە.

کەسی دووهەم ئەم ئورگانە ، ئەسغەر میر حجازیە ، کەسێک کە ماوەیەکی زۆرە لە بەیتی خامنەیی بەپرسی ئاسائشە . شایانی ئاماژەیە کەسانێکیش لە فەرماندە باڵاکانی سوپا وەک سەرلەشکر فیرووزئابادی ، سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری، سەرلەشکر قاسم سلێمانی ، سەردار ئەحمەد وەحیدی وەزیری بەرگەری، وەلایەتی راوێژکاری خامنەیی ، سەردار رەحیم سەفەوی ، سەرهەنگ حەسەن حاتم نیا، سەرهەنگ ئەمیر فارسی لە پەیوەندیەکانی سوپای ١١٠ و ئەنجەمەنی بریاردەرانی سوپای قودسن و دوایین کەسیش کە لەم دواییانەدا رۆڵێکی ئەوتۆی نەماوە شەخسی هاشمی رەفسەنجانییە و ئەم لیستە ١١ کەسیە بە پەیوەست بوونی شەخسی رێبەری ئایینی کۆماری ئیسلامیش  واتە عەلی خامنەیی تەواو دەبێ و بەو جۆرە دەبنە دوازدە کەس .

هەڵبەت پێویستە ئەوە لەبەر چاو بگرین کە حەسەن چیزی کە زۆر ناویدێت ، لەم لیستەدا ناوی نییە .

هێزەکانی سوپای قودس لە چالاکییە سیاسی ، ئابووری، ئەمنیەتی و پشتیوانیەکانی کۆماری ئیسلامی  لە دەرەوەی سنوورەکان بەشدارن و کار دەکەن.

١-

دەستەی ئابووری سوپای قودس لە لایەن زۆرکەسەوە پشتیوانی لیدەکرێ کە لەسەرووی ئەواندا موحسین رەزایی گەورەترین کارتلی دراوی لە ولاتانی دەرەوەی لە دەستدایە و لە تەنیشت ئەویش حەبیب عەسکەری ئەولادی موسلمان یەکێکیتر لە گەورە سەرمایەدارانی ئێرانی و هەروەها عەبدولکەریم موجەرد جێگیرن کە کەسی سێیەم یارمەتی دوو هێز لە باری ماڵیەوە دەکات  ، هێزی سوپای قودس و هیزی ١١٠ی سوپا کە لە ژێر ناوی دەزگای چەند بەرهمهێنەری لە ئەرووپا و ئیمارات خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆرە .

بەشی سیاسی ئەو بە کەڵکوەرگرتن لە کەسایەتیە گرینگ و بەتواناکانی ولاتانی خاوەن هیز لە گۆرەپانی سیاسی و دووهەم ولاتانی  موجەهەز بە پەروەردەی ئینسانی بۆ چالاکی لە دنیای ئیسلامیدا بە دژی ولاتانی بەهیزی دنیا لە قازانجی کۆماری ئیسلامیی کار دەکا وەک لە ولاتانی زیمبابووە، فلستین، سووریە ، میسر، عێراق، مکزیک و زۆر ولاتیتر.

بۆ نموونەی یەکەم دەتوانین ئیشارە بە دەزگای پەروەردەی ئیسلامی ئێران بکەین لە ئەمریکا، ئینگلیس ، ئەرووپا و لە شێوازی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پێکهێنانی لۆبیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کرینی سیناتۆرە ئەمریکیەکان و پاشگەزکردنەوەیان لە کردەوەگەلێک بە دژی کۆماری ئیسلامی .

بەشی نیزامی ئەم بەشە لە گرینگترین کارتێکەرانی ئەو هێزانە لە ئێرانن ، هێزە ترۆریست و فداییەکانەی کە گاردی ئاسنینیشیان پێدەڵێن و بە کردەوە لە هیچ جۆرە هەوڵێك لە پێناو مانەوەی کۆماری ئیسلامی خۆ نابوێرن .

هێزەکانی ”  حزب اڵلە “

مەعاشی ئەم هێزانە پتر لە ١٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکیە و حەسن چیزەری فەرماندەییان دەکا و بە چەند دەستە دابەش دەبن . ١- شەرکەر ٢ بەرگری ، ٣- پشتیوانی ، ٤- نفووزی،٥- خەتتی فیکری

لە بارەی ئەم هێزەوە پیویستە خوێندنەوەی نوێتر هەبێ ، ئەم هێزانە بە پێی سەلیقەی تایەبت ریزبەندی کراون و بە پێی توانا جەستەیی ، رۆحی ، باوەری، هوشیاری و توانای بەرگری بەهێز لە پۆستی باشتر و گرینگتر جێگیر کراون .

شاخەی نیزامی سوپای قودس لە ڕاکێشانی ئەندامانی لە وڵاتێک کە تووشی کێشە و ئاژاوە دەبێ کار دەکا و ئەوەش تەنیا لا حالێکدایە کە خۆی هەلدەستێ بە ئەنجامدانی چالاکیەک .

لە دوایین هەواڵدا کە بەدەستمان گەیشتووە رێژەی هێزەکانی سوپای قودس لە دنیادا ٢٠٠٠٠٠ کەسە کە تەنیا هێزێکی دەڕەکییە کە سوپای قودس پشتیوانیان لێدەکا و سالانێکی زۆرە لە ولاتانێک کە ئێران رۆڵی سیاسی و ئەمنەیەتیان تیا دەگێرێ ،راهێنانیان پێدەکراوە  و چەکدار کراون ، ئەگەرچی لە کاتی  خەسار لیدانی ولاتی دیارکراو، چەکدار کردنی ئەم هێزانە هێندە دژوار نییە .

خۆ ئەگەر سەرنجتان دابێتێ ، تەواوی هیزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ٤٠٠٠٠٠ کەسە ، بەڵام دەبینین کە رێژەیەکی بەرانبەر بە نیوەی ئەمانە لە دەرەوەی وڵات لە ژێر چاودێری سوپای قودس  چالاکن کە ئێرانی نین .

٢

بۆ نموونە دوای رێکەوتنی حەماس و دەولەتی خودموختاری فلستین لە سەر ئەساسی ئەوەی کە لە گۆرەپانی سیاسەتدا یەک بن، بەلام دوایی کێشەی نێوانیان لەسەر جیاوازی سیاسی بە جۆرێک پەرەی ساند  کە ئەو رێکەوتنە نوێیە شکستی هێنا و ئەمەش هەموو لە لایەن سەرتیپێکی سوپای قودسەوە  لە پارلمانی فلستینی خودموختارکە  توانیبووی چەند کەسێک بکرێ ، روویدا ، کەسێک کە لە دەزگای هەوالگری مەجلسی ئەو ولاتە پۆستێکی باڵای هەبوو و ئێستاش هەر هاوکاری دەکا ، ناو هێنانی بە پێویست نازانم تەنیا ئاماژە بە شوێنی کارەکەی دەکەم کە لەبەشی هواڵگری مەجلسی دەولەتی خودموختار کار دەکا .

سوپای ٤٠٠ تەنیا هێزێکی چەکداری سوپای قودسە کە راستەوخۆ چالاکی نیزامی سوپای قودسی لە دەستدایە ، ئەم هێزەیە کە لە لێهاتووترین هیزەکانی سوپای پاسداران و ئارتەشی بۆ گوڵبژێر کراوە  و بەرپرسی چالاکی شوێنکوتن و لەناوبردنی جەستەیی ” آیت اللە حکیم ” و ” عماد فیض مغنیە ” بووە کە لەبەر  هۆکار گەلێک هەرگیز هیچ ولاتێک ئەوانی بە بەپرس نەزانی.

حاجی عماد مغنیە کاتێک باوەرە فکریەکانی خۆی لە گەڵ باوەرەکانی عەلی خامنەیی دژ بە یەک زانی وبە دوای کەمێک جیاوازی بیر و ڕا لەگەڵ ئەو لە بارەی کوژرانی چەند کەسایەتی ئایینی لە عێراق ، لەناو چوو .

حاجی رضوان یان  هەر ئەو عیماد مغنییە ، لە باشترین سیما دیارەکانی ناو سوپای قودسی جێ پەسندی عەلی خامنەیی بوو کە لە دەرەوەی ولات بەپرسی زۆر لە چالاکیەکانی وەئەستۆ بوو.

هێزەکانی ناو رێکخراو پێکهاتوو لە چەندین شاخەی جیاوازە کە ئاماژە بە هێندێکیان دەکەم .

دژی سیخوری ، پارێزگاری لە جالاکی ، ئەمنیەتی پلان ، خۆرهەڵاتی ناوەراست ، ئیسراییل و فلستین ، ئاسیا و ئەقیانووسیە ، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئابووری ، میللی و مەزهەبی ، هەرێمی و زۆر لە ئیدارات و کارناسانی چالاکی جۆراوجۆر کە لە دەرفەتێکدا ئاوڕیان لی ئەدەمەوە .

٣

هزر و ئامانجی پێکهێنانی سوپای قودس لە رابردووێکی نە زۆر نزیک ،چالاکی و ناسین لە خاکی دوژمندا بووە و جۆری کار و چالاکی ئەوان پەیوەندی بە بارو دۆخی ناوچە و جیهان لە کاتی گونجاودا بووە .

سوپای قودس بە پشتوانی هاوکارانی جیهانی خۆی،  لە باری چالاکی و هەواڵگری زۆر ژیرانە کاری کردووە و زیاتر بە کەڵک ورگرتن لە هێزە خۆجەییەکان ، شوێن پێی خۆیی لە چالاکی و رووداوەکاندا سریوەتەوە .

ئەگەر بمان هەوێ ئەم هیزە بناسین، پێویستە سەرەتا جۆری چالاکی و فەلسەفەی ئەوان بناسین.

هێزەکانی بزووتنەوەی بەرگری نیشتمانی لە ناوخۆی ولات کە چالاکیەکانی  خۆیان سالانێکە دەست پێکردووە و بە شێوەی کۆنکرێت و چر کار دەکەن ، بەئاشکرا و هاوتەریب لەگەڵ هیزەکانی دەرەوەی سنوورەکان  خۆرێک و ئاڵگۆر دەکان، لەوانەیە ئەم هێزانە  لە ریزبەندی ئەو فیداییانە بەحیساب بێن کە باوەرێکی تووندی مەزهەبیان هەیە و کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ  تا لەو رێگەوە بکرێ لە هیزر و فەلسەفەی کۆماری ئیسلامی و بەرەو پێش بردنی باوەرە ئایینیەکان ئەوان لە ئاستی باڵادا کەڵک وەرگیردرێ .

ئەم هیزانە کە لە ناوخۆیی ئێران ٣٠٠٠ کەسن زیاتر نابن ، کاتێک دەست بە چالاکی دەکەن کە بە کردەوە کۆماری ئیسلامی لە کاتی شەردا بێ و یاخود کۆماری ئیسلامی لە حالەتی لەناوچووندا بێ و ئەمەش بە مانای داگیرکاری ئێران لە لایەن داگیرکەرانی هێرشبەرەوەیە . ئەم هێزانە لە رێگایی جۆراوجۆری لەپێشدا دیاریکراو دەست دەکەن بە چالاکی کە زۆربەیان دروست کردنی کەشی ناهەموار و نانەوەی ئاژاوە دەبێ لە ئێراندا و ئەمەش کاتێکە کە سوپای قودس و تەواوی هیزە هێرشبەرەکانی دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کە تا ئەوکاتە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە باری ئیمکانات و پێداویستیەوە پشتیوانی و تەیار کراون لە چەند مانگ لەوە پێشەوە چالاکیە ترۆریستیەکانیان لە شێوەی چالاکی بچووک لە ولاتانێک کە ئیمکانی هەبێ دەست پێکردووە.

بەو جۆرە ئەم دوو هێزە دەڕەکی و ناوەکیە ، لە سەر ئەساسی ئیدولۆژی کۆماری ئیسلامی لە پێناو سەرهەڵدانی فریشتەی نجات لە جیهان یامەتیدەر و پشتیوانی ئەو رژێمە و بەهێزی دەکەن .

هێزەکانی سوپای قودس کە بەر لە دەستپێک، شوێنەکانی جێی مەبەست بۆ هێرش دەست نیشان دەکەن و ساڵانێکە بۆ جێگیر بوون لەم شوێنانە پلانیان داڕشتووە ، ئێستا بە لەبەردەستدا بوونی ئیماکاناتی ماڵی و نیزامی لە بنکە بچووکەکاندا کە خۆیان پێکیان هێناوە دەست دەکەن بە چالاکی .

لە لایەکیترەوە پێویستە لەبیرمان بێ کە هێزە  توندئاژۆەکانی شیعە کە ساڵنێکی زۆر پشت و پەنای کۆماری ئیسلامین ، هەروا لەگەڵی دەمێننەوە هەڵبەت لە پێشدا وانیشان ئەدەن کە ئەم هێزانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هیچ جۆرە پەیوەندیەکیان نەبێ بەڵام ئەمانە داییم بۆ خراپەکاری لە دینایا ئامادەن .

هەڵبەت لە بیری نەکەین کە ئامانجی هەموو ئەم دەستە و تاقمە توندئاژۆیانە سەرهەڵدانی فریشتەی دەرباز بوونە ” ئیمامی مەهدی ”  کە بە پێی کتێبەکانی دینی و بەتایەبت شیعە  کاتێک سەر هەڵئەدا کە زوڵم وزۆر جیهانی تەنیبێتەوە ، بەو جۆرە نانەوەی ئاژاوە و زوڵم و زۆر و خوێن رشتن  لە مەرجی سەرەکی ئەمانن .

تاقمەکانی وەک ” جیش المهدی ”  کە ساڵانێکە لە ئێراندا لە تەواوی ئیمکاناتی پەروەردەی نیزامی کەڵکیان وەرگرتووە ، لە هێزە توندرەوەکانی عێراق ، ئەفریقا و ولاتانی رۆژئاوایی  پێکهاتوون کە خۆیان گیاندۆتە ئەم سیستمە مەهدی پەرستییە و ئێستا ئامادەی جێبەجێکردنی بریاراتن و لە کاتێکدا کەسێکی وەک موقتدا سەدر زۆر جار ڕایگەیاندووە کە بیر و باوەرەکانی لەگەڵ رێبەری ئایینی کۆماری ئیسلامی جیاوازە بەلام لە زۆربەی سەفەرەکانی عەلی خامنەیی بۆ شارە ئایینیەکان هەر لەو جۆرەکەسانە پێشوازیان لێکردووە .  

٤

هێزەکانیتری وەک حەماس کە نزیکترین بنکەی دەسەڵات و هێزی کۆماری ئیسلامی بە ئیسرائیلن ،نەتەنیا لەبەرانبەر ئیسراییلدا ڕادەوستن تەنانەت لەبەرانبەر هاوپەیمانانی یەکەمی کۆماری ئیسلامی یاسر عەرەفات کە محەموود عەباس جێگری ئەوە جیهاد دەکەن و ئەوەش تەنیا بە هۆکاری ساپۆرتە یەک لەدوا یەکەکانی ئێران و باسەکانی پشتی پەردەی باوەری مەترسیداریان .

هێزەکانی سوپای قودس بەرلە چوونەدەرەوەی ولات ، تاقیکاریە دژوارەکانی سوپای قودس کە لە ناویاندا ئەشکەنجە و تاقیکاری باوەری و سیاسی هەیە تێدەپەرێنن کە بەڵێنیەکانیان بکەوێتە بەر تاقیکاریەوە و تەنیا بەوەندە تەواو نابێ و تا گەرانەوەیان ، لە ناوخۆیی ئێرانیش تەواوی گرێدراوانیان بە جۆرێک لە ژێر گوشاری سوپای قودسدا دەمێنێتەوە.

بە ئەنجام گەیاندنی کردەوە ترۆریستیەکان و جوولە پێکردنی کەسانێک لە ولاتانی جۆراوجۆر کە سەردانی بنەکە ئیسلامیەکان دەکان لە دەستووری کاری ئەماندایە و هەروا دەشبێت .

وەرگیردراو لە لاپەرەی فەیسبۆکی بەرێز ئەمیر عەباسی{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی