به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموکرات رایده‌گه‌یه‌نێ که کێشه‌یه‌کمان به‌ناوی کێشه‌ی ناوچه‌گه‌رایی نییه و ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گۆڤاری ‘ئاگری’دا رووی داوه په‌یوه‌ندیی به جیاوازیی سه‌لیقه‌وه هه‌یه.
هێندێک له چالاکانی ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وایان بڵاوکردبۆوه که کۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به هۆی کێشه‌ی ناوچه‌گه‌رایی وه‌شانی گۆڤاری “ئاگری” راگرتووه که به زاراوه‌ی کورمانجیی سه‌روو بڵاو ده‌کرایه‌وه.
“رۆسته‌م جه‌هانگیری”، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له لێدوانێکدا بۆ ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی رۆژ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به “چه‌واشه و ناڕاست” وه‌سف کرد و رایگه‌یاند “شتێکی وا نه له سیاسه‌ته‌کانی حیزب‌دا هه‌یه و نه له بیروبۆچوونی هیچکام له به‌رپرسانی حیزبیشدا.”
سه‌باره‌ت به وه‌ستانی گۆڤاره‌که‌ش جه‌هانگیری ده‌ڵێ “ئیشکالێکی سه‌لیقه‌یی له نێوان ئۆرگانێکی حیزبی و کادرێکدا هاتۆته پێش، له ئه‌نجامدا کۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزب ئه‌و کادره‌ی خۆی نه‌قڵ کردووه و داوای کردووه حیزب کادرێکی دیکه‌ی پێ بدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی کادره نه‌قڵ کراوه‌که به‌ڕێوه به‌رێ، ئێستاش ئه‌و مه‌سه‌له جێبه‌جێ بووه و گۆڤاری ‘ئاگری’ له حه‌وتووی داهاتوودا ده‌ست به‌کاری خۆی ده‌کاته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده.”
ناوبراو گوتیشی “به‌داخه‌وه هێندێک له هاوڕێیانی حیزبی له ئه‌ورووپا، له دووره‌وه هه‌رچی ده‌یبیستن له‌سه‌ر سایته‌کان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده راناوه‌ستن که راستییه‌کان ببیستن دوایه شت بڵاو بکه‌نه‌وه.”
وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ “له کاری حیزبی و هه‌تا ئه‌نجومه‌ن و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانیشدا ته‌ماشا ده‌که‌ی ئیختلافێک ده‌که‌وێته نێوان به‌رپرس یان کادره‌کانی ئه‌و رێکخراوه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێ حه‌ل بکرێ و سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو له‌و ئۆرگانه‌وه ده‌چێته ئۆرگانێکی دیکه و له‌وێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. نه‌یاهه‌ته‌ن شتێکی ئه‌وتۆ له‌گۆڕێدا نییه که ئاوا له راگه‌یاندندا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ.”
هێندێک له چالاکانی ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له “حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” گرتبوو که گۆڤاره‌که “به‌هۆی کێشه‌ی ناوچه‌گه‌رایی و گرینگی نه‌دان به هه‌رێمه‌کانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگیراوه” به‌ڵام ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات دووباره‌ی کرده‌وه “ئه‌من ئه‌و شته به‌ته‌واوی ره‌ت ده‌که‌مه‌وه که راوه‌ستانی ئه‌و گۆڤاره په‌یوه‌ندیی به شتێکی دیکه‌وه هه‌بێ غه‌یری ره‌فتارێکی سه‌لیقه‌یی له‌نێوان کادرێک و به‌رپرسانی گۆڤاره‌که، هه‌ر شتێکی دیکه له‌و بواره‌وه بگوترێ چه‌واشه‌کاری و ناڕاسته، ئێستاش ئه‌و کادرانه هاوڕێی یه‌کن و هه‌رکامیان له ئۆرگانی خۆیدا خه‌ریکی کاری خۆیانن.
ناوبراو گوتیشی “گۆڤاره‌که ده‌ست به وه‌شانی خۆی ده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌ڵین ئه‌وه ناوچه‌گه‌رایی و نازانم چی و چییه دووره له راستی و شتێکی وا نه له سیاسه‌ته‌کانی حیزبی‌دا هه‌یه نه له بیروبۆچوونی هیچکام له به‌رپرسانی حیزبی‌دا. ئه‌و گۆڤاره که کاتی خۆی بڕیاری ده‌رچوونی دراوه له‌سه‌ر داوای هاوڕێیانی شومال و حیزبیش باوه‌ڕی وا بووه که ده‌بێ به‌و زاراوه‌یه‌ش ئێمه کار راگه‌یاندن و ته‌بلیغیمان هه‌بێ. ئه‌وش که له تیشک تیڤی یان له ئۆرگانه‌کانی دیکه‌دا ئه‌و زاراوه‌یه که‌موکوڕیی هه‌یه ئه‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌فراده که له‌و بواره‌وه سه‌لیقه‌ی کاریان هه‌بێ و کاری تێدا بکه‌ن، مه‌سه‌له‌که تێکنیکییه و هیچ شتێکی دیکه له گؤڕیدا نییه.”
هه‌ر له‌و بواره‌وه عه‌بدوڵا حیجاب، یه‌کێک له نووسه‌ره به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌و گۆڤاره‌ی کۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ناوه‌ندی نوچه و شرۆڤه‌ی رۆژ، باس له فه‌رهه‌نگی “ئه‌ها قه‌وما” ده‌کا له نێو چالاکانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و پێشی وایه “ئێمه ده‌بێ فێری فه‌رهه‌نگی دێموکراسی بین و له‌وه دڵنیا بین که جیاوازیی بیروڕا یاخود ره‌خنه‌گرتن نیشانه‌ی ئه‌وه نییه که ئیدی ئه‌وه جیناح و فراکسیۆن له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا که‌وتبنه جه‌بهه‌وه.”
عه‌بدوڵا حیجاب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که “له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا دوور نییه که ئه‌گه‌ر به راشکاوی نقورچێکت له هاوڕێیانت یان له سیسته‌م گرت، له‌ملاو و له‌ولا وای لێک ده‌ده‌نه‌وه که ئاها ئه‌وه لێره شتێک قه‌وما، که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم و تا راده‌یه‌ک دڵنیاشم به‌و جۆره‌یه، ئه‌وه‌یه که وه‌دره‌نگ که‌وتنی گۆڤاری ئاگری په‌یوه‌ندیی به جێگۆڕکێی پێرسونێلی کاره‌وه هه‌یه، من ره‌خنه‌م له‌و کاره نییه و ئه‌وه‌ش به ڕه‌وا ده‌زانم”.
ناوبراو به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که شێوه‌ی ئۆرگانیزه کردنی کاره‌که جێگه‌ی ره‌خنه‌یه و گوتی “ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ گیراوه ئه‌و شێوه‌کار و حیزبایه‌تییه کلاسیکه‌یه که کارێکی وا به شێوه‌یه‌ک ئۆرگانیزه ده‌کا که بر که‌س یان چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.”
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی له‌تبوونی حیزبی دێموکرات و جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی ئه‌و کێشه ناوچه‌ییانه، که هێندێک که‌س له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاویان کردۆه‌ته‌وه، جه‌هانگیری گوتی: هه‌رکه‌سێک ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو بکاته‌وه به نه‌وعێک ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به دوژمنانی کورد، هه‌ر شه‌رمه ئه‌گه‌ر کوردێک هه‌ستێ شتێکی وا بێنێته زمان.”
عه‌بدوڵا حیجاب‌یش لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که “ئێستا حدکا و حدک له ره‌وتی دیالۆگدان و هیوادارم ئه‌وه‌نده لێک نزیک ببنه‌وه که بگه‌نه ئاستی تێکه‌ڵبوونه‌وه، جا له ره‌وشێکی وادا تاوانه که دووباره بیر له دووبه‌ره‌کی بکرێته‌وه”.
ناوبراو دووباره‌شی کرده‌وه که “ره‌خنه یان به کوردییه‌کی په‌تیتر جار جاره نقورچک لێک گرتن بۆ وه‌خۆ هاتنه‌وه و دێموکراتیزه‌کردنی دێموکراسی پێویست و گرینگه، ئێمه‌ش ده‌بێ فێری ئه‌و سیاسه‌تکردنه بین. “
ئه‌و نووسه‌ره‌ی گۆڤاری ‘ئاگری’ گوتیشی “به باوه‌ڕی من حدکا پۆتانسیله‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه ببێته خێوه‌تی دێموکراسی که هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێدا کۆبێته‌وه که باوه‌ڕیان به ئازادی و یه‌کسانی هه‌یه، له‌و خێوه‌ته‌دا جێی زۆر که‌س ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر جار وبار ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌کیش هه‌بێ زیاتر بۆ بره‌وپێدانی ته‌حه‌مول و لێک تێگه‌یشتنه.”
ئا: که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
NNSROJ
{jcomments off}