"an independent online kurdish website

نزیک بە حەفتەیەک پێش ئێستا نووسینێکم بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی ئۆپراسیونی دیجلە لە بەرژەوەندی کێدایە. لە چەند بڕگەی ئەو نووسینە دا بە وردی باسی ئەوەم کردووە کە ئێران لە پشتی ئەوئۆپراسیونەوەیە.ali_palani

بەڵام ئێستە ئێران ڕووە شاروەکەی ئاشکرا دەکا. چونکە تەرح و پلانێک کە داینا بو لە ڕێگای مالکییەوە بۆی جێبەجێ نەکرا و ڕووبە ڕووی شکست بوەوە هەم لە باری سیاسی و هەم لە باری (عەسکەری) نیزامییەوە.

ئێران پێوا بو لە ناکۆکی بەینی پارتەکانی هەرێمی کوردستان دا لە ڕێگای مالکییەوە شەڕێک لە ناوچەکە دا دروست دەکاو ئەرتشی مالکی و دیجلە دەست بە سەر سنوورەکانی باشوری کوردستان و ڕۆژ ئاوای کوردستان دەگرن و ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان هەوڵی مانەوەی ڕەژیمەکەی ئەسەد وبردنی چەک وچۆڵ بۆیان ئەدن، و لە هەمان کات دا وڵاتانی دژ بە ڕەژیمی ئەسەد بەم کێشانەوە سەرقاڵ دەکات. بەڵام بە خۆشییەوە هیچکام لەم پیلانانە بۆ ئێران بە سەر نەچوو. بەڵکو بە پێچەوانەوە ماڵی کوردی یەک خستەوە و هەموو پارت و کۆمەڵێ مەدەنی و شەقامی کوردستانی یەک هەڵوێست کرد

. دیجلەکەی مالکیش ڕووبەڕووی هێز و توانای پۆڵایینی پێشمەرگەی کوردستان بوەوە، واتە هەر دوو پیلانی سیاسی و نیزامی کۆماری ئیسلامی تووشی شکست بوو. بۆیە ئێستا پنای بردووە بۆ زمانێکیتر وفێڵ و شێوە ڕەفتار و کردار گەلێکیتر. چەند ڕۆژ لەمەو پێش ئاغای ساڵحی ئەڵێ لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مالکی دا ئێمە تاڵەبانی هەڵدەبژێرین. ئەمە لە سیاست دا پێی ئەڵێن فرمێکی تمساح چونکە ئەوەی لە ئەلف و بێی سیاسەت بزانی دەزانێ ئێرانە قسەی ئەوەل و ئاخر دەکات لە عراق و بەتایبەت لە سەر حکوومەتەکەی مالکی. گەرچی کێشە کێشەی حکوومەتی هەرێمەو بەغدایە بەڵام ساڵحی پیلان گێڕانە ناوی شەخسێک و پارتێک قوت دەکاتەو بۆ ئەوەی جارێکیتر ناکۆکی لە بەینی پارتە کوردستانیەکان دا پێک بێنێ.

هەر ڕۆژێک دوای قسەکانی ساڵحی هەیئەتێکی ئێران چاویان بە بەڕێز مام جەلال دەکەوەێ بۆ بە ناو چارە سەری کردنی کێشەی بەغدا و هەرێم بە بێ ئەوەی پرسێک بە سەرۆکی هەرێم بکرێت. هەر بۆیە کورد دەبێ زۆر وریا بێ لەم هاتو چۆی ئاژاوەگێڕانەی ئیران دا.من پێم وایە کورد نابێ ئیتر باوەڕی بە هیچکام لە سەرکردەکانی عەرەب لە عیراق دا و ئەمریکا و بە گشتی کەس بکات  بەڵکو لەم هەلە کەڵک وەرگرێت و بە شێوەی تاکتیکی ڕۆژ بۆ گێڕانەوەی خاکە دابڕاوەکان لەم خاڵانەی خوارەوە کەڵک وەرگرێ.

1 داوای زەمانەتی نێو دەوڵەتی بکرێت بە کاتی دیاری کراوەوە

2 مانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی  خەڵک و خاک تا کاتی جێبەجێ کردنی مادەی 140

3 ئەنجومەنی کەرکوک و شەخسی( موحافز) پارێزگار داوای مانەوەی هێزی پێشمەگە بکات بە نیشانەی پارێزگاری لەم ناوچانە، بەناوی ئەوەی هەر جارێک بە شێوەیەک ‌هێزێکی شەڕاوی لە بەغداوە بۆ سەری دێ بە بیانوی جۆراوجۆرەوە.

4 کۆمەڵی مەدەنی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی کەرکوک بە خۆپێشاندان داوای مانەوەی هێزی پێشمەرگە بکەن لە سەری سنووری ناوچە دابڕاوەکان و عیراق تا کاتی جێبەجێ کردنی مادەی 140

5 کشانەوە وهەڵوەشانەوەی ئۆپراسیونی دیجلە وەک سپایەکی داگیرکەر کە سەر کردەکانی دەستیان هەبووە لە ئەنفالی خەڵکی کوردستان دا ئەمەش لە ڕێگای نێو دەوڵەتی و دەستووری عیراقەوە بە ناوی ئەوەی ئەم سپانە بووەن کوردیان لەم پارچەی کوردستان دا جنۆساید کرد. و ئێستا قسەی کورد لە باری نێو دەوڵەتییەوە قەبوڵکراوترە لەم بارەوە.

ئەم پێنچ خاڵەی سەرەوە هەم لە ڕووی ڕاستیەوە دەبێ وابێ و هەم دەستی بەرپرس و سەرکردەکانی کورد ئاواڵەتر دەکات لە وتن وجێبەجێ کردنی دا.

عەلی پاڵانی. لە شاری کارلستاد وڵاتی سوئید  2012/12/7  {jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی