"an independent online kurdish website

ئەوی کە هەر حیزبیکی کوردستانی خاوەن چەندین ڕێکخراوی وەک ژنان، لاوان، خوێندکارانە، دیاردەیەکی زۆر سروشتییە  لە نەریتی حیزبایەتیدا، ئەوی کە سەرنجی منی راکێشاوە لە ناو ڕێکخراوەکانی لاوانی حیزبەکاندا ئەوەیە کە زۆربەی نوینەران ولێپرسراوانی ئەو رێکخراوانە پێک هاتوە لە ئەندامان و کادرە موعتەبەرەکانی ئەو حیزبانە ،tewawr_sherifi

بەڵام بەو جێاوازییەوە کە دەبینین کاتێک باس لە بەری کوردستانی یا ئیتلافیکی بەرین دەکریت هەنگاوەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەر ئەو حیزبانی کە ئەندام وکادرەکانییان نویەرایەتی رێکخراوەکانی لاوان دەکەن زۆر سست وناموتەعادل وناموتەوازع دەبێت، کەچی کاتێک ئیمەی نوێنەرانی لاوان هەر لەو حیزبانە کۆ دەبینەوە کە لە سەر تامەزرۆبوونی یەک ڕیزی و بوون بە ئیتەلاف وبەرەی زۆر مۆتەوازیع و لێ بووردوانە هەنگاوەکان بەرەو پێشەوە دەبەین و زۆر زوو بە ئاکام دەگەین.

هەنووکە کەمتر لە ٦ مانگە کە نوێنەرانی لاوانی ٧ حیزبی کوردستانی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لە پاش چەندین دانێشتن و هەر دانیشتنێک لە یەکێک لە بارەگاکانی حیزبەکان ، جارێک لای دیموکرات و جاری لای کۆمەڵە و جارێک لای خەبات و جاریک لای یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، زۆری نەخایاند کە دانیشتنەکان بە ئاکام گەیشتن، و وێڕای داڕشتنی پلان وبەرنامەی دواڕۆژ لە سەر پۆست و بەرپرسیاریتیەکان کێشەیەکی ئەوتۆمان نەبوو .{jcomments off}

هەر ئەم تۆڵێرانسەیە کە هاندەرم بوو و ئەم تێبینیانەم هەیە  بیهێنمە سەر کاغەز و ڕای گشتی لی ئاگادار کەم و مزگینی ئەوە بەدەم کە نوینەرانی ڕێکخراوەکانی لاوانی حێزبەکانمان دەتوانن ببنە باشترین کەرستەی قەناعەت و گۆشار بۆ سەر سەرکردایەتی سیاسی هەموو لایەکمان تاکوو نەک لە ئاستی رێکخراوەکانی لاوان و ژنان و خوێندکاران هاوهەڵویستی دروست بکرێت، بەڵکوو لە ئاستێکی بەرینتر بۆ پێکەوە سازان و لە یەکتر تێگەیشتن تا  ئاستی گەیشتن بە بەرەی کوردستانی لە رۆژهەلاتی کوردستان.

هیوادارم هەر کام لە ئیمە بۆ ئەو مەبەستە پیروزە ئەو پەڕی لێبوردوویی تۆڵێرانس و پەڕ لە وزە و هەنگاو هەڵبگرین .  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی