"an independent online kurdish website

1: عه‌قڵیه‌تێک که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 10 به‌کارهێنه‌ری فه‌یسبووکی بکا به‌ تاوانی ره‌خنه‌گرتن و به‌ جاسووسی بۆ داگیرکه‌ر تاوانباریان بکا.husein_ahmedpur

ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ به‌ که‌ڵکی خه‌بات کردن له‌ پێناوی رزگاری نیشتمانی دێ له‌ کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ ته‌واو مانا پلۆراله‌، نه‌ ئازادی لێ شین ده‌بێ و نه‌ ده‌توانێ ئالتێرناتیڤی هیچ هێزێکی کلاسیک بێ وه‌ک خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن.

2: میلله‌تێک که‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی، به‌شێک له‌ نووسه‌رانی ره‌خنه‌گری، به‌شێک له‌ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت په‌نابه‌ره‌کانی له‌ ئه‌مریکا و ئورووپا له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان جاسووسی بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌و میلله‌ته‌ یه‌که‌م، لایقی رزگاری و خۆ بۆ به‌کوشتدانی نیه‌ و دووه‌م، ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ هیزێکی هه‌زار چه‌کداری رزگار نابێ. ئه‌وکات ئێوه‌ له‌خۆڕا زه‌حمه‌ت ده‌کێشن. ئه‌و کات ده‌بێ به‌ جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و کووشتن، کاری فه‌رهه‌نگی بکه‌ن و ئه‌و میلله‌ته‌ نا وشیاره‌ وشیار بکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌ی شۆڕشیان بکه‌ن. که‌ واته‌ رێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌تان گرتۆته‌ به‌ر.
3: به‌م هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ جاسووس ناوبردنی ره‌خنه‌گرانتان یه‌ک کاری زۆر باشتان کرد که‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆر زوو خۆتان ئاشکرا کرد. خۆتان ئاشکرا کرد که‌ له‌ داهاتوودا ده‌توانن کوردستان بکه‌نه‌ چ به‌ندیخانه‌یه‌ک! ده‌توانن چه‌نده‌ مه‌ترسیدار بن بۆ سه‌ر ئازادییه‌کانی خه‌ڵک! خۆتان ئاشکرا کرد به‌ رووی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا که‌ وشیارن و ده‌توانن هێزه‌ دژه‌ ئازادییه‌کان بخوێننه‌وه‌ و بیانناسن. خۆتان ئاشکرا کرد که‌ کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌لاتی کوردستانتان نه‌ناسیوه‌ که‌ لانیکه‌م له‌ چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌ یه‌ک رووه‌وه‌ له‌ پێشتره‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵکه‌که‌ی خوێنده‌وارترن.
4: به‌م هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ ئاشکراتان کرد که‌ هیچتان به‌ کلتووری سیاسی کورد زیاد نه‌کردووه‌ و هه‌ر له‌ داوای هه‌ڵه‌کانی رابردوودا گیرتان کردوه‌، هه‌ڵه‌ی براکوژی و سڕینه‌وه‌ی فیزیکی یه‌کتر. به‌ڕێزانی پژاک پێمان ناڵێن که‌ میلله‌ت به‌م عه‌قڵییه‌ت و کلتووره‌ چۆن رززگار ده‌بێ؟{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی