جۆرج بۆشی باب بە هێنانە بەرباسی بیرۆکەی “ڕۆژهەلاتی گەورەی ناوین” کێچی خستە نیوو کەوڵی حاکمانی دیکتاتۆر و خۆسەپێنی ناوچەکە.
لە بەڕانبەردا ئەوانیش هەرکام بە پێ هێز و تۆانایان بۆ مانەوە لە دەستەڵاتێاندا کەوتنە بەربەرەکانی و دژایەتیکردنی ئەم بیرۆکەیە. لە سەرەتادا وا هەست دەکڕا ئەم بیرۆکەیە بە دەستی فرامۆشی سپێردڕابێ. بەڵام کاتێک جۆرج بۆشی کوور بە وەشاندنی گورزی نیزامی کۆتای بە حاکمێەتی دوو دیکتاتۆر و ئیستبدادی لە ئێڕاق و تالەبانی لەئەفغانستان هێنا دەرکەوت کە بەرنامەکە بۆ ئازادی گەلانی ناوچەکە هەروا دڕێژەی هەیە. ئەوەش بووبە هاندەرێک بۆ روخساندن و لە دایک بونی جۆلانەوەیکی بەرین جەماوەری لە زۆربەی ولاتەکانی عەرەبی کە بە “بەهاری عەرەبی” ناوزەد کڕا. ئاگر لەخۆبەردانی گەنجێکی تونسی بوبە سونبولی ئاگرێکی بە تەوەژم بۆ ڕاپەرینی خەڵک و هاتنێان بۆ سەر شەقامەکان بۆ دێاریکردنی چارەنوسی خۆێان. بەدۆای ئاڵوگۆری دەستەڵات لە چەند وڵاتدا، تاقمێکی خۆسەپێن و بیرتەسک بە نێوو خەباتکارانی دۆێنێ ! و فینیمیستەکانی ئێمڕۆ حەولێاندا جلەوی دەستەلات بەدەستەوە بگڕن. ئەم تاقمە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکاڕانەی کە خەلک بۆی ڕژابوونە شەقامەکان حەولێاندا هەروەک شۆڕش گەلانی ئێڕان لە سالی ٧٩دا بە نێو ئێسلام و ئائین و پاراستنی ئاو خاک و سەروەری ولات دەسکەوتەکانی خەلک بەرەو هەڵدێری نەمان بەڕن. مورسی و مالکی و هاوبێرەکانێان لەو تاقمە تازە بە دەستەلات گەیشتوون کە بە کەلک وەرگرتن لەو هەستە بە لەژێرپێنانی یاسا و رەسای وڵات و بنەماکانی دەستوور خومینی ئاسا ئەسپی خۆێان لێنگ دا و وەک خامەنی و زاتی هەموو دیکتاتۆرەکانی دیکە کە پێیانوایە خەلک “پوش و پەڵاش” ە تێکۆشان دەستەلاتی ئیسلامی فەرعەونی و ناسیانالیزمی دۆڕاوی عەرەبی خۆێان بەسەر خەلکدا دوبارە بکەنەوە.
محمودی ئەحمەدی نیژاد ومالکی و مورسی و مەشعەڵ… نۆێنگەی دەستەلات و عەقلێتێکی کۆن و دۆاکەوتۆن کە بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی وڵات و بە کەمگرتنی تۆاناکانی خەلک حەول دەدەن پێش بە رەوتی دێمۆکڕاتیزەبوونی ناوچەکە کە خۆی لە جۆلانەوەی بەرینی بەهاری عەرەبیدا دەبێنێتەوە بگڕن. عەقلێەتێک کە لە کردەوەدا باوەری بە عەدالەتی کۆمەلایەتی و مافی پێکهاتە جێاوازەکان و لە سەروی هەمۆاندا باوەری بە بەرابەری دوو رەگەزی نێر و مێ و مافی تاکەکان لە کۆمەلگەدا نێ. ئەم بیرۆکەیە بۆمانەوەی خۆی لە لوتکەی دەستەڵاتدا زێاتر پشت بە ئیدەئۆلۆژێکی ئائینی و ناسیونالیستی بە داتاشێنی دوژمنێکی خەیالی کە بەشێکە لە تئۆری پێلان واتە “توتئە” کە لە کردەوەدا ولامدەری کۆمەڵگە و حەتا لایەنگڕانی خۆشی نێ دەبەستێ.
ئەگەر سەیری رەوتی بەرەوپێشچونی کۆمەلگەی جێهانی بکەین دەبینی کە ئەو رەوتە بە دڕێژایە مێژووی خۆی وێڕای بڕینی قۆناغە جۆڕاوجۆرەکان، هەر لە بەردەدارێەوە بگڕە تا سەرمایەداری بە بێ سڵ بوونەوە لە کەند و کۆسپەکان بەرەوە عەدالەتی کۆمەلایەتی هەنگاو دەنێ.کلۆبالیزم و پێشکەوتنی فەرهەنگی و شۆڕش تکنۆلۆژیاش رۆلێکی گرینگێان لە رەوتەدا هەبۆە. بۆیە نە هەوری ڕەشی ئیستبدادی ئەحمەدی نیژاد و خوڵقاندنی قەیرانی نێوخۆی و دەرەکی دەتۆنێ تا سەر بەر بە خۆری ئازادی لە ولاتدا بگڕێ .نە سوپای دیجلەی و بیرتەسکی مالکی دەتۆانێ پێش بە بانگی ئازادی و پێشکەوتنەکانی نەتەوەی
کورد بگڕن . پێشکەوتنێک کە یارمەتیدەر و فاکتەرەیەکی گرینگە بۆ پرەسەندن و جێگیربوونی رەوتی دێمۆکراتیەت لە ناوچەکەدایە. نە موورسی و هاوبێرانی دەتۆانێ بە پەناگرتن لە سەنگەری ئیسلام و بەرزکردنەوە شەمشێری خەلافەت خەلکی وەزالەهاتووی لە گەیشتن بە ئامانجەکانێان پاشگەز بکەنەوە. مەشعەڵ و ئەسەدیش دەبێ باش بزانن بە پشت بەستن بە موشەک و فڕۆکە شەرکەرەکانی مافێای رووس و سەربازەکانی ئیمامی زەمان ناتۆانن ئێرادەی خەلکی خۆراگری سووریە لەمەر گەیشتن بە ئازادی و ڕەزگار بوون لە خەفەقان تێک بشکێنن.
لە راستیدا ئەم شەرە شەری محمود و مورسی و….میمەکان نێ. ئەم شەرە شەری نێوان دوو چەمکی کۆن و نۆیە. شەری نێوان دونێای ئازاد و سەربەست لە لایەک و دونێای کۆنەپەرەستی و مانەوە لە بەربەریەت لە لایەکی دیکە دایە. خەبات بۆ ژێانێکی باش و سەردمێانە کە لەودا مڕۆف بە بێ چەوسانەوە بە ئەرزشەکانی مەعنووی و کەماڵی خۆی بگات، نەک مانەوە لە جەهالەت و تاریکدا. هەڵکردنی شنەبای بەهاری عەرەبی سەرەتای هەنگاوێکی بچووک بۆ دەربازبوون لە هەموو ئەو زوڵم و زۆری و داب و نەریتە دەست و پێگڕانە کە خەلک تێدا قەتیس ماونەوە. کردەوەی مورسێکان بۆ پاوانکردنی دەستەلات و ناژتنی دێمۆکراسی کە هێڕشی بەرینی ئازادیخۆانی میسری بۆ سەر کۆشکی فرعەونەکانی ئیسلامی ئەخوانلموسلمین و لەدایک بوونی شۆڕشێکی نۆیتر بۆ رەزگار کردنی کۆرپەی تازە لەدایکبووی ئازادی لێکەوتەوە پەیامێکە بۆ هەموو کۆنەپەرەستانی ناوچەکە کە سەردەمی کۆنەپەرەستی و ئیستبدادی سەدەکانی نێوەراست بەسەرچۆە. سەردەمی یەستا سەردەمی ئازادی و بەرابەری و عەدالەتە. عەدالەتێک کە لەودا مڕوف بە هەموو ڕەنگ و پێکهاتە و ئائین و کلتورە جێاوازەکان، خۆێانی تێدا ببینێتەوە و ژێانێکی شایستە و سەردەمێانە بۆخۆی دەستەبەر بکا. بۆیە واباشە مورسی و هەموو میمەکان بۆوەی وەک فیرعەونەکان نە
بنە بەشێک لە زەڵکاوی مێژوو و هەوەها نەبنە خەزانێک بۆ تەمەنی ئەخوان و ئائینی ئیسلام دەبی تێبکۆشن خۆیان دەگەڵ ڕەوتی ئاڵووگۆرەکانی سەردەم رێک بخەن و نەبنە کۆسپێک لە سەر گەیشتنی جولانەوەی بەهاری عەرەبی بە ئامانجە پیرۆزەکانی.
{jcomments off}