ئەو ساتانەلەیادناچن کەهێزیکی پێشمەرگەی بەبیرو باوەر بووین وهەر کەسەو تفەنگێکی کڵاشینکۆف وفیشەکدان وجلێکی خاکی وجووتە پێڵاوێکی ئادیداس و
کیسەخەویک و کۆڵەپشتێکی بچکۆلانە، کە لەناوی دا تەنیا چەندنان و پێخۆر و لێنوس و پێنوس و هێندێک وردە شتی پێویستی پێشمەرگایەتی و برێک فیشەکی زیادی، هەموومان یەک رەنگ و یەک دڵ و یەک دەنگ و یەک بیروباوەربووین وهەرگیز بیرمان نەدەکردەوە کێ کوری کێ یە وکێ خەڵکی کوێیە، تەنیا دەمان زانی هەموومان کوری یەک ئاو و خاک و یەک بیر‌و باوەروهەموومان تەنیا بیرمان لەئازادی و رزگاری نەتەوەکەمان دەکردەوە.
ئەوکاتانەهەرگیز لە یاد ناچن کەمن و تفەنگەکەم وەکوو دوو خۆشەویستی گیانی گیانی دەستمان لەملی یەکتردا بوو، ئەورۆژەسەختانەی خەبات کە لە شەری مان و نەمان لە دژی داگیرکەرانی کوردستان دابووین،ئێمەی پێشمەرگە گیان لە سەر دەست بە دەنگی بەرزبەرەودوژمن هێرشمان دەبردوبە قروژمەی چەکی دەستمان بە سەردوژمندا دەمان قیژاندو دەنگی پێشمەرگەورێژنەبارانی گوللە تێکەڵ بە بیرووباوەری گەرم و قووڵی شۆرش دەبوو داستانی سەرکەوتنمان تۆماردەکردلە هەموو خاکی کوردستان دا‌و لە هیچ هێزێکی زۆروبۆری دوژمن نەدەترساین دوژمن بەهیلی کوپتێر و ته‌یاره شه‌رکه‌ره‌کانی وبەرهششاش گوللهوموشهک بارانیان ده‌کردین شاخ و ده‌شتیان ده‌کرد به گڕودوکهڵ به‌ڵام هه‌رگیز ئێمه‌ی پێشمه‌رگه وهرەمان دانهرۆخاوبگره زۆر زیاتر سوور بووین له شۆرش به‌ره‌و ئازادی وسه‌رکه‌وتن هه‌رگیز بێ هیوا و بێ وره نه‌بووین هه‌موو کات و رۆژ به دوایی رۆژ ئیمانمان پته‌و تر و رێبازمان پیروزتر بوو له ناو دڵمان دا‌و ئازایانەتەنیا بەچەکی شانمان وبە بیروباوەری بەرزمان بەرگریمان دەکرد لە خاکی نیشتمانم و دوایی هەرسەرکەوتنێک سرودی ئەی رەقیبمان دەوتەوە.
ئەوکاتانەش هەرگیزلەیادناچن کەلەهەورازەرێی خەبات بۆشاخەسەرکەشەکانی کوردستان دەچووین وچەکەکانمان لە سەر نەڕەیی شانمان دادەناو رادوێکەمان بەدەستەوە بووگوێمان لە دەنگی شێرانەی کاک ئەحمەدی شێربەگی دەگرت کە دەی گوت ئێرەدەنگی کوردستانی ئێرانەوهەواڵی چالاکی قارەمانەکانی دیموکراتی بڵاو دەکردەوە، یان ئەو کاتانەی کە بە تامەزرۆیی گوێمان لە خوشکە خەجیج دەگرت کەبە دەنگە خۆش وبەسۆزەکەی لە رادوێکەوە وەڵامی نامەی ئێمەوگوێگرەکانی دەدایەوە کە پڕبوون لە هەست وسۆزی کوردایەتی وخۆشەویستی نیشتمان.
ئەوکاتانەش هەرگیزلەیادناچن کە دەچووینە لای شوانێک یان جوتیارێکی ماندووئهومرۆڤانەی کهههمووکات پشت وپهناوخانەخوێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوون.یان ئەوکاتانهی کەلەناو باخی گوندیک یان له ناو شیوودۆڵێک یان ئه‌شکه‌وتێک دا بۆ حه‌سانه‌وه ده‌ماینه‌وه و تفه‌نگه‌کانمان ده‌کرد به سه‌رین و له ناو کیسه خه‌وه‌کانمان دا به هه‌زاران خه‌یاڵ خه‌ونوچکه ده‌ی بردینه‌وه و چاو له مانگ و ئه‌ستێره‌کان تا چاوه‌کانمان ده‌بوونه میوانی خه‌وێکی سووک که هه‌ر هه‌موو کات ئاماده‌یی هه‌ستانه‌وه و به‌رگریی بووین
ئه‌وکاتانه‌م لهیادناچن که ئێواران ریز به‌ریز و دوان دوان به دوایی یه‌ک دا چه‌که‌کانمان بەدهستهوه ده‌گرت وبه‌ره‌و ناو دێ ده‌چویین وله نێۆ خه‌ڵکی به ئیمان وشۆرشگێری لادێ کان پیره پێاوێکی به ساڵاچویان گه‌نجێکی دڵ پر له‌هیوای ئازادی و یان دایکێکی رۆڵه شه‌هیدی هه‌موو کات چاوه‌رێ ئامێزی پڕ لە خۆشەویستی یان بۆ دەگرتینەوە دەستی گەرمیان دەخستە ناو دەستمان که ده‌چوینه سه‌ربانی ماڵه‌کان یان له به‌رده‌رگای مزگه‌وتی دێ خه‌ڵک لێمان کۆ ده‌بونه‌وه ئایی که خۆش بوو ئه‌و کاتانه‌ی منداڵ و گەنجەکانی دێ به تامه‌زرۆیی ده‌یان وت به خیر بێن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و به‌تاسه‌وه و سه‌یرییان ده‌کردین کهچاوهکانیان پر بوو له هیواو ئومێدبەرزگاری ،کاتێک کهکۆبونهوهیهک له ناو مزگه‌وت بۆخه‌ڵکی گوند ده‌گیرا هه‌ر له چوکه‌وه تا گه‌وره به‌تاسه‌وه گوێ یان بۆ قسه‌کانی رۆڵه‌کانی خۆیان راده‌گرت و ئاماده‌یی هه‌ر چه‌شنه هاوکاری یه‌ک بوون.
ئایی که به تام وبهلهزهت بوو نانی ره‌ق و دۆیی ترشی ئه‌و دایکه‌ی که‌به‌چاوی پر له فرمێسکه‌وه هاتبووه به‌رده‌رگاو ده‌ی وت رۆڵه‌کانم فه‌رموون بیخۆن با برسیتان نه‌بێ، خوا پشت و په‌ناتان بێ وخواسەرکەوتووتان بکات بە سەر دوژمن دا.
هه‌رگیز له بیرناچێ ئه‌و کاتانه‌ی که پۆلێک هه‌ڵۆیی سه‌ربه‌رزی خه‌بات بویین وبۆ چالاکی ناو شار له سه‌ر لوتکه‌ی یه‌که‌م شاخی نزیک شاردا به‌ره‌و شاردادانیشتین تا ورده ورده تاریکی رۆناکی راو ده‌ناو چراخانی گڵۆپه‌کانی شار ورده ورده ده‌ر ده‌که‌وتن ئێمه‌ش پۆل پۆل به‌ره‌و شار شوڕ دهبووینهوهلەناو کۆڵانەکانی شاردا بڵاو دەبووینەوە و تاوپاش جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کانمان ده‌رکه‌وتنی کازیوه‌ی به‌یان ورده ورده له ناو تاریک و لێڵی دا دیسان به‌ره‌و شاخه‌کان دهکەوتینه رێگا و ماڵاوایمان له خەڵکی شاردهکرد.
له بیر ناچن رۆژانەی کەتهنیا چه‌که‌کانمان دهزگیرانمان بوون، ماڵمان شاخ ودڵمان پاک و ته‌نیا خه‌ون و هیوامان ئازادی کوردستان بوو.
بۆیەدهڵێم ده‌زگیرانم ئه‌ی تفه‌نگی هه‌مووکات جێ متمانه‌ی پاراستن له‌ماڵ وژیانم هه‌تا ماوه رۆح وگیانم له‌ئاست تۆدا وه‌فادارم ههرگیزناڵێم بێ پەیمانم هیچ کات نالێم په‌شیمانم له‌ویی کردم بۆرزگاری نیشتمانم لەههرکوێ بم من پێشمه‌رگه‌م به دڵ بەرۆح بەگیانم خه‌بات ده‌کەم بۆئازادی کوردستانم دوێنێ بەچەک. ئهمرۆپێنوس،بەبی وچان هەوڵ دەدەم بە دەست بێنم بۆ گەلم مافی چارەنوس.
سمکۆ بێکەس / نۆروێژ
{jcomments off}