ئەمشەو یادێک دەمهەژێنێ
پڕاوپڕ لە تاسە و خۆزگە، 
ئەو خۆزگانەی کە تاسان و ئەوین قومێک ئاوی نەکرد بەسەر لێویان،
وەکوو پەل و پۆی درەختێک… پاییز پرچ و سەری ڕنی…
شەماڵ سەمای پێ کردن و
بوون بە سۆمای نێو گلێنەی چاوەڕوانی،
وەک پەپوولە لەگوڵ تاران،
بەهار هەرگیز باوەشی بۆ نەکردنەوە…
و
بۆ تا هەتا
لە نێو پێلووی خەون و وەنەوز….
بێناز نێژران!
ئەمشەو خەمێک دەمهەژێنێ
رۆژژمێری دڵە ترپەی تەمەنی نێو هیجرەتم
بۆ
ئەخوێنێتۆ
خەمی ماچە یاقووتییەکان …
ماچەکانی نێو تاراوگە …
ئەو ماچانەی،
وەکوو نزا و لاڵانەوە ….
بەسەر خونچەی لێوێکەوە بڤە بوون و
لە سێبەری تاریکایی
لە دار دران!
{jcomments off}