"an independent online kurdish website

سەردار پشدەری تێکۆشەر و سیاسەتوانی ناسراوی کورد ، بۆ جاری دووهەم کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانە بۆ هەڵبژاردنی بەهاری داهاتوو.545549_3885506548962_1689451444_n

ئێمەش وێڕای پیرۆزبایی بە نەتەوەیی کورد ،  هیوادارین کە کاک سەردار ڕچە شکێنی بکات و وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد لە ئێران هەڵبژێردرێ .

ئەوەش دەقی نووسراوەی جەنابی کاک سەردار:

بۆ بەدیهێنانی خەونەکانم و زیندوو کردنەوەی ئیمپڕاتۆری میدیا، ئەم جارەش داوا دەکەم بخرێمە ناو لیستی خۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران.
مێژوو وای نیشان داوە کە بەشێک لەو نەتەوەی کە ئەمڕۆ پێی دەگوترێ کورد،کە پێیان گوتراوە (ماد یان مید) لەگەڵ فارسەکان لە ساڵانی 1500 BC ی دا لە سیبیرای سەرووی روسیاوە هاتونە خوار، فارسەکان رۆیشتوون بۆ رۆژهەڵاتی ئێرانی ئەمرۆ و لەسەر سەرچاوەی ئەسفەهان جێگیر بوو ون، میدەکانیش بەرەو رۆژئاوای ئێرانی ئەمرۆ بەرێ کەوتوون، لەسەر سەرچاوە ئاویە گەورەکانی وەک بۆکان، مهاباد، هەمەدان، کرماشان و سوسەنگەرد و دەیان سەرچاوی تر نیشتەجێ بوون و تێکەڵ بە دانیشتوانی پێشووی ئەو ناوچانە بوون، کە کەوتبوونە ژێردەستی یەکێک لە خێڵی سامیەکان بەناوی ئاشوری کە بەبەشێک لەو عەرەبەی ئەمڕۆ دادەنرێن.
میدەکان لەو سەردەمەدا بە نەتەوەیەکی وریاو ئازا بەدی دەکران، توانیان دەسەڵاتێکی مۆدێرن دروست بکەن و ئاشوریەکان لە رۆژئاوای ئێرانی ئەمڕۆ دەربکەن، قەوارەی دەسەڵاتداریەکەیان گەورە بکەن و فارس و کوردەکانی پێشوو بخەنە ژێر دەستی خۆیان، دوای ئەوە بەرەو رۆژئاواو سەرووی کوردستانی ئەمڕۆ رۆیشتن، شاری (موصڵ) و بابل و ئامەدیان لەدەست ئاشوریەکان دەرهێناو ئیمپراتۆری ئاشوریان تەرتوتونا کرد، بەڵام داخەکەم، فارسەکان بە فرت و فێڵ دەسەڵاتیان لەدەست میدەکان دەرهێناو وا دوو هەزارو شەش سەد ساڵە رێگە نەدراوە نەوەی میدەکان کە کوردن، هەناسە هەڵبکێشن.
وەک هەموو دەزانین وڵاتی میدەکان وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە هەموو روێکەوە، بەڵام وەک دەبینین لێنەزانی و گەندەڵی دەسەڵات کارێکی وای کردوە کە تاکوو ئێستاش نیوەی خەڵک بێ داهات و هەژارە بەتایبەتی لەبەشە کورد نشینەکەدا، ئەوەش ئێمە ناچار دەکات بۆ هەوڵدان بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو ئیمپڕاتۆرەو گۆرانکاری بەشێوەیەکی مۆدێرن لە هەموو روێکەوە.
وەک هەموو دەبینین، بەشێک لە مەلاکانی فارس و تورک ماوەی چل ساڵە دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە گرتوە، بەناوی دینی ئیسلامەوە کلتوری خۆیان و عەرەبەکانیان بەسەر کورد دا سەپاندوەو نوزەیان لە کورد بریوە، لە لایەکی ترەو لەبەر غرورو لێنەزانی لە سیاسەتی نێونەتەوەی، تێکڕای نەتەوەکانی ناو ئیرانیان بەرەو شەڕو ئاڵۆزی بردوەو ملوێنان کەسیان بەکوشت داوە، ئێستا ئینتیزاری دەکرێت کە بەدبەختیەکی تازە روو لە ئێران بکات و ناراستەو خۆ بەشێک لەنەتەوەی کوردیش بەر ئەو بەدبەختیە دەکەوێت.
هەڵبژارنی ئێمە بۆ سەرۆکایەتی ئێران، دەبێتە هۆی بەدیهێنا‌نی ئارامی و ئازادی بۆ تەواوی نەتەوەکانی ناو ئێران، هەوڵی زیندوو کردنەوەی ئیمپراتۆری میدیا دەدەین و هەر نەتەوەیەک پێ خۆشە لەژێر سێبەری ئەو ئیمپراتۆرە دابێ پێشوازی لێ دەکەین و هەر نەتەوەیەکیش بەوە رازی نیە ئازادی و سەربەخۆیی خۆی دەدەینێ.
بە ئومێدی تیکرای نەتەوەکانی ئیران بۆ خۆ رزگارکردن لە بارودۆخی داهاتووی ئێران و ناوچەکە، ئەو پڕۆژانەی من بخوێننەوە بۆ فەرمانڕەوایی داهاتووی ئێران و دەنگم پێ بدەن بۆ ئەوەی دوا رۆژیکی روناکیان بۆ دروست بکەم و ئەو گەمارۆ ئابووریە لەسەر ئیران لا ببەم.
بە ئومێدی ئەوەی دەسەڵاتی ئێرانیش بەزەییان بە خەڵکی ئێران دا بێتەوەو ناوم بخەنە لیستی خۆ هەڵبژارنەوەو وەک هەموو کاندیدەکانی تر تەماشا بکرێم.{jcomments off}
پڕۆژەکانم بۆ دوای هەڵبژاردنم:
١ – هەوڵی لەنابردنی بێکاری دەدەم و هەرکەسێکیش بێکار بوو ژیانی بۆ دابین دەکەم.
٢– موچانەو یارمەتی هەموو ئەو گروپ و کۆمەڵ و حیزبانە دەبڕم کە ساڵەهای ساڵە موچانەیەکی موفت لەداهاتی خەڵکی ئێران وەر دەگرن، پارەکە دەخرێتە حسابێکی تایبەتیەوە بۆ بنیات نانەوەی وڵات.
٣– تا حەوت ساڵ هیچ جۆرە چەکێک ناکڕین و ئەگەر بۆشمان کرا ئەو چەکانەی هەن دەیان فرۆشین، ئەو بوجەو داهاتەش دەخرێتە ناو هەمان حسابی بانکی سەرەوە بۆ بنیات نانەوەی وڵات.
٤– کێشەی ئۆتۆم لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی یەکلا دەکەینەوەو ئۆتۆمەکە بۆ پڕۆژەی کارەباو خزمەت گوزاری مرۆڤایەتی بەکار دەهێنین.
٥– بەشی نەوت و گاز بەرەوپێش دەبەین و رێژەی دەرهێنانیان زیاد دەکەین بۆ دە ملوێن بەرمیل لەرۆژێکدا.
٦– کشتوکاڵ و ئاودێری بەرەوپێش دەبەین.
٧–لە تەنیشت هەر شارێک یان هەر گوندێک، شارو گوندێکی تازەی مۆدیرن دروست دەکەین.
٨–دژایەتی هیچ دەوڵەتێک یان دینێک یان هێزێکی بێگانە ناکەین و هەوڵ دەدەین ناکۆکیەکان چارەسەر دەکەین.
٩– ئازادی دەدەینە نەتەوەکانی ناو ئێران و ئەگەر ویستان جیا ببنەوە رێگایان لێ ناگرین.
١٠– کوردەکان بەتێکڕا، بەتایبەتی کوردەکانی بەشەکانی تری کوردستان، دەتوانن بەشێوەی ریفراندۆم و داواو دەنگ دان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو جوغرافیایە بدەن و لەگەڵ یەکتر تێکەڵ ببنەوە.
سەردار پشدەری (هیمداد پشدەری)
لەندەن

sardar_pashdari

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی