بەڵێ وتراوە زۆر جار بیستراوە
سەنگ تاشێک هەیە فەرهادی ناوە
کاتێک زانیمان ئەو فەرهاد کێیە
ئەویش وەک مەجنوون عاشقی لەیلێ یە
لەبەر عەشقیەتی قوڵەنگ بە دەستە
چوونکە کوژراوی دوو چاوی مەستە
فەرهاد بۆ شیرین بێستونی شکاند
خوێنی جگەری لە چاو دە تکاند
تۆ عاشقی چی بویت مامە حوسەین گیان ؟
رازێنەرەوەی شاخی کوردستان
ئەی پیری دلێر فیدای دەستت بم
باڵاگەردانی قوڵەنگ و هەستت بم
زیدوت کردەوە مێژووی کوردستان
رۆستەم حەدی کوا بۆت بێتە مەیدان
شەرمەزاری تۆن هەموو دلێران
خەریک وەسفی تۆن هەموو شاعیران
بشکێت قەڵەمی سەرجەم شاعیران
گەر وەست نەکەن تا ئاخر زەمان
غەریب بە فیدای قوڵەنگ و دەستت
شاعیران سەرپاک بە فیدای هەستت{jcomments off}
غەریب*** محمد ئێناخی
ئەم پارچە هەڵبەستەم پێشکەشە بە پیری فەرهاد سیفەت مامە( حسەینی کۆکەن) بە ئەو هیوایەی بە دڵی ئەو خۆشەویستە بێت . ئەم هۆنراوەیە لە سەردانێکمدا بۆ لای ئەم قارەمانە و سەریری ئەو یاسەوارەی کە لەو شاخەدا خولقانویەتی سەرچاوەی گرت و لە ناو دەفتەری بیرەوەریەکەی مامە حوسەین دا نوسیومەتەوە.