پێشنیوەرۆی ئەمرۆ وەڤدێکی پایەبەرزی لایەنەکەیتری حیزبی دێموکرات بە سەرۆکایەتی رێزدار خالید عەزیزی
سکرتێری گشی ئەو لایەنە سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد .
سەردانی ئەمجارەی وەڤدی باڵای حدک بە سەرۆکایەتی رێزدار خالید عەزیزی بەدوای ئەوەدا ھات کە ماوەیەک لەمەو پێش وەڤدێکی پایە بەرزی حیزب بە سەرۆکایەتی رێزدار کاک مستەفا ھیجری سەردانی ئەو ھاورێیانەی کردبوو و بەمەش بۆ چوارەمین جارە کە بە فەرمی سەردانی یەکتری دەکەن و دانۆستانەکان ھەروا بەردەوامن .
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە لە پلنیۆمی چواردەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا بە فەرمی دەرگای دیالۆگ بە زۆرینەی دەنگ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ھاورێیانەی کە چەند ساڵ بەر لە ئێستا لە ریزەکانی حدکا جیاببوونەوە دەنگی پێدرا و پاشان لە کۆنگرەی ١٥ی حدکا دا ئەرکی جێبەجێکردن و چارەسەری خرایە ئەستۆی کۆمیتە ناوەندی ئەو حیزبە .
ناوەرۆکی دانیشتنەکەی ئەمرۆ جارێ روون نەبۆتەوە و ھیچکام لە لایەنەکانی دانیشتن تا ئێستا لێدوانێکیان نەداوە .
دەقی هەواڵ لە کوردستان مێدیا و کوردستان و کورد لەم بارەوە
چاوپێكەوتن و دانیشتنەكانی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو بەردەوامە
كوردستان میدیا: هەیئەتێكی هاوڕێیانی پێشوو بە سەرپەرستی بەرێز خالید عەزیزی سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی ٥شەممە رێكەوتی ٢٨ی بەفرانباری١٣٩١ی هەتاوی هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات بە سەرپەرستی بەرێز مستەفا هیجریی پێشوازیی لە هەیئەتی هاوڕێیانی پێشوو كرد.
لە درێژەی دیدار و چاوپێكەوتنەکانی پێشوودا باسێكی سیاسی لە سەر رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسە پێوەندیدارەكان بە بزووتنەوەی مافخوازی گەلی كورد بە گشتی، خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد لە پێناوی دەستەبەركردنی مافە سیاسی‌و نەتەوەیییەكان لە هەر كام لە پارچەكانی كوردستان بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی‌یان، كرا.
لە‌و دانیشتنەدا لە سەر بەردەوام بوونی خەباتی ئازادیخوازانەی كۆمەڵانی خەڵكی سووریە و گەلی كورد لە‌و وڵاتە بە مەبەستی روخاندنی رژیمی دیكتاتۆری بەشار ئەسەد و حیزبی بەعسی سووریە، لێكدانەوەیەكی سیاسی كرا و بەو ئاكامە گەیشتن كە دوای رووخانی ئەم رژێمە رەوشی سیاسی كورد، بەرەو باشی دەڕوا و گەلی كورد بە لابردنی كۆسپەكانی سەر رێگای خەباتەكەی، بە مافە سیاسی و نەتەوەیییەكانی لە چوارچێوەی سیستمی نوێ وڵاتی سوریەدا دەگا.
هەرلە پەیوەندی بە پرسی كورد و وتووێژی سەركردایەتی بزووتنەوەی گەلی كورد لە كوردستانی توركیە لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە باس كرا و ئەم پرۆسەیە،بە رێگەی چارەسەری ئەرێنی كێشەی كورد لە‌و وڵاتە زانرا و هەر دوو لا لە‌و باوەڕەدا بوون كەڵك وەرگرتن لە هەلومەرجە سیاسییەکان لە توركیە دەتوانێ هەنگاوی چارەسەری ئەم مەسەلەیە خێراتر بكات و پیلانی نەیارانی ئاشتی نەزۆك بكاتەوە.
لە درێژەی ئەم لێكدانەوەدا، رەوشی ئاڵۆزی عێراق، ململانی لایەنە سیاسی و ئایینییەكانی عەرەب لەم وڵاتە، پرسە چارەسەر نەكراوەكانی كورد، وەك مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و مەسەلەی ناوچە كوردستانیەكانی هەرێم لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی باسكرا و لەم پەیوەندیشدا سیاسەت و هەڵوێستەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و گرتنەبەری دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بە سیاسەتێكی واقیعبینانە هەڵسەنگێندرا، و لە‌و باوەڕەدا بوون ئاكامی ئەم سیاسەتە جێگە‌و پێگەیی كورد لە هەرێمی كوردستان بەرەو پێش دەبات .
خاڵێكی سەرەكیی دیكەی ئەم دانیشتنە ئاوڕدانەوە لە رەوشی سیاسیی ئێران و كوردستانی ئێران و ئەو قەیرانانە بوو كە رێژیمی كۆماریی ئیسلامی لە ئاكامی سیاسەتی سەركوت، زەبر و زەنگی لەگەڵ ئۆپوزسیونی ئێران و گەلانی ماف پێشێلكراوی ئێران و بەردەوام بوونی لە پیتاندنی ئورانیوم و سیاسەتی یارمەتی كردن بە تیرۆریزم و رێژیمە دیكتاتۆرەكانی وەك رێژیمی بەعسی سووریە بوو، كە ئەو رێژیمەی زیاتر لە ئاستی نێوخوی و نێونەتەوەییەوە، تەریكتر خستوەتە‌وە و هەروەها گوشارە ئابوورییەكانی سەر رێژیم لە لایەن كۆمەڵی نێونەتەوەییەوە ئەم رێژیمە لە بواری ئابووریشدا شپرزەتر كردووە.
هەروەها لە‌و دانیشتنەدا باس لەوە كرا كە رەوتی رووداوە سیاسییەكان و سەرهەڵدانە جەماوەرییەكان لە بەرانبەر، رێژیمە دیكتاتۆرەكان لەحاڵی گەشەكردن و بەرە‌وپێش چووندان و ئەركی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ئێران و كوردستان ئەوەیە زیاتر گرنگی بە دیالوگ بە ئامانجی هاوكاری لەسەر خاڵە هاوبەشەكان لە بەرانبەر رێژیم‌دا بدەن و بە گوتارێكی هاوبەشەوە لە راگەیەنەكانیاندا سیاسەتەكانی رێژیم لە قاو بدەن و لە كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا بەشداری بكەن، بەتایبەت ئەو چاوەڕوانییەی كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و گەلانی ئازادیخوازی ئێران لە تێكۆشەرانی حیزبی دێمۆكراتیان هەیە، پێڕەوی لە سیاسەتێك بكەن زیاتر دەرەتان بۆ هاوكاری و هەماهەنگی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران برەخسێنێ، و لەسەر ئەم سیاسەتەش پێداگری كرایەوە.
كۆبوونەوەكە لە كەشێكی دۆستانەدا كۆتایی پێهات و لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەكان و تاوتۆی كردنی پرسە گرینگەكان جەخت كرایەوە.
…………
سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی حیزب له سکرتاریای هاوڕێیانی پێشوومان
کوردستان و کورد نیوز : نیوه‌ڕۆی 28 ی به‌فرانباری 1391 (17 ی ژانویه‌ی 2013) هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزب و به هاوڕێیه‌تیی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و هه‌یئه‌تی حیزب بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومان، سه‌ردانی سکرتاریای ئه‌وانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌یئه‌تی گفتگۆی ئه‌وانه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا کاک خالید عه‌زیزی خوێندنه‌وه و روانگه‌کانی حیزبی سه‌باره‌ت به بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ئێستا به‌تایبه‌تی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه و ره‌وتی رووداو و پێشهاته‌کان و دووره‌دیمه‌نی پێشوه‌چوونی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاتانه‌دا و نه‌خش گێرانی کورد وه‌ك فاکته‌رێکی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی داهاتووی هه‌رکام له‌و وڵاتانه خسته ڕوو.
ئینجا به‌ڕێز عه‌زیزی وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی و رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ستپێکردنی دیالۆگ و گفتگۆی راسته‌وخۆی نێوان دێموکڕاته‌کان و هه‌ڵدرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له پێناو ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و مامه‌ڵه‌ی نێوان دوو لایه‌نی دێموکرات له‌پاش له‌تبوونه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که پێویسته ئه‌و ئومێد و چاوه‌ڕوانییه که به‌هۆی ئه‌م ره‌وته نوێیه‌وه له‌نێو دڵی خه‌ڵک و دۆستانی دێموکڕات‌دا دروست بووه به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه به هێند وه‌ربگیرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ریانه چ به مه‌به‌ستی عه‌مه‌لی کردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوانیان و چ له‌پێناوی وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکڕات‌دا زیاتر و وردتر کار له‌سه‌ر رێکار و مێکانیزمه کۆنکرێته‌کانی لێک نزیکبوونه‌وه بکه‌ن و به‌مجۆره چه‌ند هه‌نگاوی دیکه بچنه پێش. هه‌رچه‌شنه یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کیش به باوه‌ڕی ناوبراو پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به‌و ئه‌سڵه بێ که هه‌ردوو لا به‌یه‌که‌وه حیزبی دێموکڕاتێك دروست بکه‌نه‌وه که ده‌رسی دروستی له رابردووی کێشه نێوخۆییه‌کانی ئه‌و حیزبه وه‌رگرتبێ.
ئینجا کاک مسته‌فا هیجری هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بارودۆخی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی کورددا پێشکه‌ش کرد و به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تییش سه‌رنجی دایه تازه‌ترین گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی پرسی کورد له تورکیه و نیگه‌رانی و نه‌خشی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا. ناوبراو ئینجا باسی دووره‌دیمه‌نی ئاڵوگۆڕی سیاسی له ئێران و نه‌خشی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته له‌و سیناریۆیه‌دا کرد. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی نێوان دوو لایه‌نی دێموکراتیش‌دا ناوبراو وێرای جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی مامه‌ڵه‌ی واقعبینانه و پشوودرێژانه به پرسی یه‌كگرتنه‌وه وه‌ک ستراتیژییه‌ک، ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گرینگیی درێژه‌دانی گفتگۆ و دانیشتنه‌کانی نێوان هه‌یئه‌ته‌کانی هه‌ردوولا و یارمه‌تیدان به له‌بارترکردنی که‌شی نێوان دوو لایه‌ن کرد. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئاماژه‌ی به کۆمه‌ڵێک بوار کرد که له‌واندا هه‌ردوولا ده‌توانن له قۆناغی ئێستادا هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵوێسته‌کانیاندا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌م چه‌شنه پێشگیری له‌وه بکرێ که که‌ڵکی خراپ له درزی نێوان دوو لایه‌ن وه‌ربگیرێ.
له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه دۆستانه‌یه‌دا هه‌یئه‌تی هه‌ردوولا وێڕای سه‌رنجدان به لێک نزیک بوونی خوێندنه‌وه و روانگه سیاسییه‌کانی هه‌ردوولا، ره‌هه‌ندی جۆربه‌جۆری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه و هێندێک لایه‌ن و ورده‌کاریی درێژه‌دانی پێوه‌ندی و گفتگۆکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
{jcomments off}