"an independent online kurdish website

بە پێ نەریتی ساڵانە حیزبی دێمۆکرات بە هەردوو بەشەکەیەوە و بەشێکی بەرچاویش لە هێزە کوردستانیەکانی دیکە رێز لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردی دەگرن و هەریەکەو بەشێوەیەک ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن، agiri_baleki
دوای 67 ساڵ  لە داوای روودانی ئەم  رووداوە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆر لایەنی شارەوا هەیە کە ئێمەی کورد نەک هەر نازانین بەڵکو هەوڵی زانینیشمان نەداوە، ئەوەی تا ئێستا پێمان نەزانیوە  یان هەوڵی زیاترمان نەداوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی کۆماری کوردستان بزانین دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە زۆر رێز لە پیرۆزیەکانی خۆمان ناگرین و تەنها هەوڵمان ئەوەیە کە زۆرترخۆمان بە پیرزۆیەکان و کەسایەتیەکانەوە هەڵبواسین، ئەوەندە نێو و  نێوبانگی  پیرۆزیەکانمان  بۆ گرینگە کە جاری وایە بۆ سەنگەر لەیەکتر گرتنیش بەکاریان دەهێنین، هیچ کات هەوڵمان نەداوە کە بۆ بیرۆکە و مێژووی شاراوەی ئەو رووداو و کەسایەتیانە بگەرێن بۆ ئەوەی کە دەرس و ئامۆژگاریان لێ وەربگرین، هەوڵی ئێمەی کورد زۆرتر نێو و خۆ دەرخستن بووە بەو رووداو و کەسایەتیانە.

کۆماری کوردستانیش لە دەروەی ئەم چوارچێوەیە نەبووە،  بەبەردەوامی کۆمار بەکار هاتووە بۆ خۆ نیشاندان خۆ هەڵاوەسین پێ، ئەوەندەی نێو و نیوبانگی کۆماری کوردستان و بەرپرسانی کۆمار  وەک سەنگەر بەکار هاتووە هیچکات ئەوەندە مێژوو و ئامانج و کردوەکانی بەکارنەهاتوون، هەر بۆیە ئەمە وا لە کۆماری کوردستان دەکات کە زیاتر بچوک بێتەوە تا گەورە بێت و بەبەر دەوامی هەموو سالێک کۆمار لای نەوەی نوێ بچوکتر دەبێتەوە،  هەڵبەتە ناکرێ ئەم کەمتەر خەمیە بخەیتە ئەستۆی دەستەیەک یان لایەنێکی سیاسی، هەمووی ئێمە بەئەندازەیەک لەو بچوکردنەوەی کۆماری کوردستان خەتابارین،  خەتاباریەکەش راست  ئەوەی کە ئێمە هەوڵمان نەداوە کە روخسارێکی روون و رێک و پێک ئامادە بکەین  لە  کۆماری کوردستان بۆ مێژوو، بە دەیان جار وا هەبووە کە لایەن شۆفینستە فارس و تورکەکانەوە کۆمار و شەخسی پیشەوا قازی محەمەد پەلامار دراوە بەڵام بەداخەوە ئێمە جگە لە چەند قسەیەکی کرچ و کاڵ و چەند فاکتێکی سواو هیچی ترمان نەبووە بۆ بەرگری کرد لە کۆماری کوردستان، شەخسی پێشەوا قازی محەمەد ئەمانە هەموو رەخنەی ئاشکران کە رووبەرووی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە کوردیەکان دەبێتەوە کە بۆ ئێمە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت نەمانتوانیوە کە مێژوویەکی روون و ئاشکرا بۆ کۆماری کوردستان بنووسرێتەوە، ببێتە مەبنایەک بۆ فێربوونی نەوەی داهاتوو.

کۆماری کوردستان بەسادەیەوە جوانە!

لەگەڵ ئەوەیدا کە ساڵانە یان بەدرێژایی ئەو ٦٧ سالە کاری سەرەتایی کراوە بەڵام هیچکات نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە گەورەیی و گرینگی کۆمار نیشان بدات، هەربۆیە تاکو ئێستاش نەتوانراوە لەسەر مێژوو و سومبولەکانی ئەم کۆمارە تاقانەیە رێک بکەوین، ئاڵا و مێژووی رووداوەکانی تا ئێستاش شاراوەن، ئەوانە دەکرێ لەمەو بەدوا هەوڵیان بۆبدرێت و لایەن کەسانی دڵسۆز و لایەنە شارەزاکانەوە کاری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی چی دیکە کۆمار لە بیر نەچێتەوە . زۆر کات ویستراوە کە یادی کۆمار بکرێتەوە یان کۆنفرانسی بۆ بگیرێت بەڵام بەداوەخەوە ئەوەی لەم یاد و کۆنفرانسانەدا باسی لیوە نەکرابێت کۆماری کوردستان بووە، هەربۆیە زۆر جار لیت تێک دەچێ کە بەراستی ئەم یادە ئی کۆماری کوردستانە یان باسێکی ترە ، لەگەڵ ئەم رەخنانەشدا هەروەک لەسەروە ئیشارەم پێکرد، پێویستە کە ساڵانە ئێمە کۆنفرانس و لێکۆلینەوەی تایبەتمان هەبێت لەسەر کۆماری کوردستان و بۆ ئەوەی زیاتر لایەنە شاراوە و نادیارەکانی کۆمار بزانین.

رەخنەیەکی جیدی تر کەهەیە لە و لایەنانەی کە ٢ی رێبەندان بەرز رادەگرن و جێژنی بۆ دەگرن، ئەوەیە  کە ئەوان پێیان وایە دەبێ جێژنێک بگرن و ئەو یادە هەرچۆنێک بێت لەکۆڵ بکرێتەوە، هەربۆیە فەرهەنگێکیان دروست کردوە کە پێش هەموو شتێک بۆئەوەی نیشان بدەن کە خەڵک زۆرتر بەشداری دەکات دەگەرێن بەدوای گۆرانی بێژێکی دەنگ خۆش دا دەگەرێن و ئەوەندی بە دوای گۆرانبێژانەوە ووێلن ئەوەندە بەدوای گوتاربێژێکی سیاسی یان لێکۆلەرێکی مێژوویی و سیاسیەوە وێلن نین، رەخنەکە لەوەدایە کە ئێمە لە دروست کردنی فەرهەنگی غەلەت بۆ کۆمەڵگا هەنگاوی یەکەم هەڵدێنین، بۆ دەبێ لایەنێکی سیاسی بۆ ئەوەی  گەورەیی خۆی بە سەر لایەنێکی دیکەدا نیشان بدات پەنا بەرێت بۆ کەسی دەنگ خۆش بۆ نابێ پەنا بەرێتە بەر کەسێکی سیاسیی  یا لێکۆلەرێکی سیاسی، ئەمە چەندین ساڵە کە خەڵکی ئێمە فێر بوون بەدوای ریکلامی جێژنەکاندا دەگەرێن و یەکەم شت کە بۆیان گرینگە کە کێ گۆرانی دەلێ لە مەراسمەکەدا، من وەک خۆم دژی شایی و خۆشی خەڵک نیم بەلام ئەم جۆرە کارانە یاد و بیرەوەری کۆمار لە بیر دەبەنەوە تا وەبیری بێنەوە، ئەم کردەوانە دەبنە هۆکارێک کە خەڵک رێز لە پێرۆزیەکانی خۆمان نەگرن ساڵ لەگەڵ ساڵ نەوەی نوێ زیاتر گرینگی ئەم مێژووەی لەیاد دەچێ و ئەگەر لەسەر ئەم جۆرە کردارنە برۆین  نەسلی داهاتوو نەک لە رێز بۆ کۆماری کوردستان دانانێت بەڵکو هەر لەبیریشی نامێنێت.

لەگەڵ ئەوەیدا دەکرێ کاری گەورە بکرێت بۆ کۆمار و کەسایەتیەکانی بەلام کەم کەس و لایەنێک ئەو کارەیان کردوە، هەر بۆیە و دەکرێ لە ئێستا بەدواوە، کاری جیدی و هەنگاوی کرداری بۆ هەڵێنین و بتوانین مێژوویەک روون و ئامانجەکانی و هەدەفەکانی کۆمار دیاری بکەین، ساڵانە لە بۆنە تایبەتەکاندا بۆ نەوەی نوێێ بگوازینەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا پێشنیارم بۆ هەردوو لایەنی دێمۆکرات هەیە کە زیاتر خۆیان بەخاوەنی کۆماری کوردستان دەزانن پێشنیارەکەشم ئەوەیە کە بەشێک لە  ئەو مەبلەغە مادیانەی کە لە ئەو مەراسمانەدا  خەرج دەکرێ یان بەدەست دێت هەڵگرن و کۆیان بکەنەوە و هەر سالە و لە شوێنێکی ئەم جیهانە کۆنفراسنێک بۆ کۆماری کوردستان پێک بێنن، یان کۆماری کوردستان دۆکومینت سازی بکەن ،  ئەمانە هەنگاوی کردارین کە دەتوانن لە گەڵ ئەوەی شادی و خۆشی بۆ کۆمار دەکەن ئەو هەنگاوانەش هەڵبێنن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانین بلێن کە کۆمارێکمان هەبووە کە شانازی پێوە بکەین.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی