"an independent online kurdish website

شار سەر تا پا خوار بەرگی سپی بوکینی پۆشیبو     

شەفام و کۆڵانەکان فەرشی کریستالیان راخستبو     xalid_abdollahzada

شەماڵ بەشمشاڵەکەی لایە لایەی بۆ شار دەچری

لە ناکاو سروشت غیرەتی بزوت لە خەو راپەری

بەرگی خەفەت و خەمی فڕێ دا،سەری هەلبری

ئەوەی لە دڵی دابو چەند سالە بەئاشکرا دەریبڕی

وتی کێ دەڵیت لە ناو زستان دا وەرزی بەهار نایە

گول سەر دەرنا‌‌ینی دەفەوتێ لە ناو شختەو سەرمایە

گوڵی من سەردەردێنێ ئەمڕو لە مەیدانی چوار چرایە

باغەوانەکەی شارەزایە ناهێڵی لیدا تەرزە و رەشەبایە

بە بیستنی ئەم هەواڵە خۆشە خەڵک هاتنە دەر لە ماڵ

وەڕێ کەوتن بۆ مێیدانی چوار چرا کور و کیژ و کاڵ

دوای سرودی خوایە وەتەن ئاوکەی چەند دڵگیرو شیرینە

وتەکانی دەست پێ کرد پێشەوا بە وشەی کوردینە مەردینە

ئەمرودوهەم ڕوژی رێبەندان مزگێنی دەدم من بە مەموتان

 کۆل سەردەر دێنێ، دەبێتە بەهاری کورد لە وەرزی زستان

لە پڕیکا هەور گرماندی پیشەوا پڕ بە گەروی هاواری کرد

پیروزە کۆماری کوردی کوردینە،یکەم چرای ماڵی کورد

هاتنە جوش تێگرا پیر،جوان، کیژ و کور ژن و مندال

بەسرودی ئەی رەقیب لەرەزەیان خستە دڵی دڕک و داڵ

هەمو ساڵی ئێمەی کورد بە یادی کومارە ساواکەی کورت

شای دەگێرین بە هیواین کەی دێتەوە بەهارە سپیکەی کورد

چیا عبدوڵازادە..نۆروێژ

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی