"an independent online kurdish website

میلله‌تانی دونیا به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ زانا و ناوداره‌کانی خۆیان، تا له‌ ژیاندان ئه‌ماژه‌ی شانازیان بۆ ده‌کرێ به‌سه ر‌وه‌ت  و سامانی  هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌کانیان له‌ قه‌ڵه‌م  ده‌درین ،tablo_hassan
دوای کۆچی دوایشیان باخچه‌ و شه‌قام و مه‌یدانه‌ گشتیه‌کان به‌ په‌یکه‌رو ناوی ئه‌وان ده‌ڕازینرێته‌وه، ڕێڕه‌وی ژیانیان له‌ قوتابخانه‌کاندا وه‌کو وانه‌ به‌ خوێنکاره‌کان ده‌نوسریته‌وه‌، زۆری زاناو بیرمه‌نده‌کان نیشانه‌ی زیندوێتی نه‌ته‌وه‌کانه‌، که‌چی به‌داخێکی زۆره‌وه‌ له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا حیزب حیزبێنه‌ و خزم خزمێنه‌ واده‌کات زاناکانمان بکه‌ونه‌ پاشکۆ و ده‌یان ورده‌ ڕۆشنبیرو شاعیرۆك و نوسه‌ری ده‌ست له‌رزۆك و هونه‌رمه‌ندی نیوچڵ سیاسه‌تمه‌داری کورد کوژ ببنه‌ ناونیشانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بۆ هه‌ندێکیانیش ته‌نانه‌ت مه‌رقه‌دی پیرۆز ده‌کری.

زاتێکی وه‌کو مامۆستای گه‌وره‌مان پرۆفیسۆر دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌گه‌ڵ  ئه‌وه‌ی  نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌ناو دڵه‌گه‌وره‌که‌ی کۆکردۆته‌وه‌ و هه‌میشه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوه‌ له‌ بواری  په‌روه‌رده دا که‌سێکی بێوێنه‌یه‌. ئه‌م بلیمه‌ته‌ له‌ نێوانی خۆرهه‌ڵهاتن و خۆرئاوا بونی هیچ ڕۆژێك له‌ رۆژانی ته‌مه‌نه‌ ئازیزه‌که‌یدا نه‌بردۆته‌ سه‌ر بێئه‌وه‌ی بیر له‌ مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌ی و ئیستاو دواڕۆژی نه‌کردبێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت شه‌وانی ئه‌ویش خه‌ونی دروست بونی ده‌وڵه‌تی کورد و شه‌کاوه‌ بونی ئاڵای کورد و ملکه‌چ نه‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی بۆ داگیرکه‌رانی.

cemal_nebez

ئه‌م کاکه‌ نه‌به‌زه‌ کاتێك له‌به‌سرا مامۆستا بوه‌ هه‌میشه‌ بیرو هۆشی له‌ کوردستان بوه‌، کاتێکێش له‌به‌‌‌‌‌غدا بو خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان وای لێکرد له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێ زاتی تردا له ‌دوکانه‌ ڕه‌نگینه‌که‌ی ئوستاد به‌شیر موشیردا هه‌م کۆمه‌ڵگایه‌کی کوردی دروست بکه‌ن له‌ سێبه‌ری باڵیوزخانه‌ی ئه‌و به‌هه‌شتیه‌دا هه‌رچی که‌ین و به‌ینی کوردی هه‌یه‌ بێته‌ باس و خواستی ئه‌و کۆری زانیارییه‌ ، کاتێکیش له‌ که‌رکوك ده‌بێت خه‌ونی خوێندنی کوردی ده‌بێته‌ جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و بۆیه‌که‌مین جار له‌ مێژودا وانه‌ زانستیه‌کان وه‌رده‌گێریته‌وه‌ سه‌ر زمانی شیرینی کوردی، له‌ کاتێکیش ده‌چێت بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێره‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌زه‌مانی قاسمدا له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌بێت که‌ دواوا ده‌که‌ن له‌ ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ معارفێك بۆ کوردستان دروست بکریت پایته‌خته‌که‌شی که‌رکوک بێت، کاتێکێش له‌ 61 دا دێته‌ ئه‌ڵمانیا به‌مه‌ردێتی و ئاره‌قی نێو چاوانی خۆی پێده‌گه‌یه‌نێ، له‌و ڕۆژه‌ و تا ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندین ساکاری زانستی پێشکه‌ش کردوه‌، به‌ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی کێشيی کوردی به‌ هه‌مو شاره‌ گرنگه‌کانی ئه‌وروپا ناساندوه‌. ئافه‌رین بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك زانایه‌کی وای هه‌بێت و ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فیزێو‌نیان هه‌بێت یه‌کێكیان نه‌توانن ده‌ستیان بگاته‌ ئه‌م زاته‌ و وتووێژێکی له‌گه‌ل ساز بده‌ن، ئیستاش تۆپه‌که‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌م که‌ناڵه‌ حیزبیانه‌یه‌ و جه‌مال نه‌به‌زیش سه‌ر به‌رز و سه‌رکه‌ش وه‌ك لوتکه‌ی چیاکانی کوردستان بۆته‌ مایه‌ی شانازی هه‌مو که‌سێك که‌ کوردی لا مه‌به‌ست بێت. جا ئه‌و که‌سه‌ که‌سه‌ ئه‌لفێکی به‌سه {jcomments off}‌.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی