ڕێبە ندان گەرچی ڕێگە به ندا نــی
بەڵام گلێنه ی چاوی کوردانــی
بە ڵێ : ٢ی ڕێبە ندان بە ر بە ستو ڕێگری داگیر کەرانی کوردستانە ، لە بە رانبە ر دوژمنانی گە لی کورد دا کڕێوە یە ، گە ردە لولە و تۆ فانە ، ڕاستە بە فراویە بەڵام لە ڕاستیدا ئاوی حەیاتو ژیانە.
گلێنە ی چاوە خۆ کە س نیە نەزانێ چاو گرینگترین و بە نرخترین ئەندامی گیانە ، چاوە جوان و ناحەز لێک دە کاتەوە ، ڕاستی و ناڕاستە کان لێک هە ڵداوێرێی. ڕێبە ندانە بانگە وازی سە ر بە خۆیی دە کا و ڕێگە بۆ ئە ویندارانی ڕزگاری کوردستان پاک دە کاتە وە و ئاسۆی سەر کەوتنیان نیشان دەدا.
ڕێبە ندانە بە ڕاگەیاندنی کۆ مارو هە ڵکردنی ئاڵا وڵامی هە مو ئە وانە دە داتە وە کە حاشا یان لە بونی کورد دە کە ن و بۆ لە ناو بردنی تێدە کۆشن. ڕێبە ندانە خە باتی ڕە وای گەل لە دە ستی تاک و تایە فە و، هۆزو ، ئایین و ئیدان دە ردێنێ ، دە یکاتە خە باتێکی جە ماوە ری کە گە ل پێک هێنە رو بە ڕێوە بە رو خاوە نیە تی .
ئێمە لە حاڵێکدا ٢ی ڕێبە ندان جێژن دە گرین کە ٦٧ ساڵ بە سە ر دامە زرانی کۆماری کوردستان دا تێپە ڕیوە ، ئە و تە مە نە هە ر چـە نـد درێژە و ئە گە ر لە وماوە یەدا بە ڕواڵە ت کۆمارە کە نە ماوە ، بە ڵام وە ک رۆژی کوردە واری هە مو ئێواران ئاوا دە بێی و رۆژی دواتر سە ر لە نوێی سە ر هە ڵدە داتە وە ، ئە و کاتە ش کە لێمان دیار نیە ئە وە خۆی نوێی دە کاتە وە ، پشو دە دا بۆ ئە وەی رۆژی دواتر بە گوڕو تینێکی زیاترە وە سە ر هە ڵدە داتە وە. ئە ستێرە یەکی پڕشە نگداری عاسمانە کە مانە وبە ر دە وام دە درە وشێتە وە .
ئـە و یـادە نـە ک فـە رامـۆش نـە کراوە بە ڵکو هە تا دڵ لێدە دا ئە ویش هە ر بە زیندویی لە بە ر چاوە، چونکە لە دڵو دە روندا جێێ گرتوە هە ر ماوە . ئامانج و ڕێبازی ئە و کۆمارە ئاسە وارێکی زۆرو شکۆدارە ، بە هاری ئە وین و ئارە زوی هەمو ئازادیخوازان و نیشتمان پە ر وە رانی کوردە .
ڕێبوارانی ٢ی ڕێبە ندان هە روا شێلگیرانە بۆ گێڕانە وە ی ڕێـبـە نـدان و پـڕۆسـە کـانـی و بــۆ وە دیهێنانی ئامانجە کانی قوربانی گە لێک مە زن و بە نرخیان داوە و دە یدە ن و بۆ ساتێکیش نە وەستاون و دروشمیان هە ر نە سرە وتن تا سە ر کە وتنە.
ڕێبە ندان و کۆمارە کە ی بەوتە مە نە کورتە وە یە وە پێکهاتە و پڕۆسە و بە ر نامە کانی ئە وە ندە زانستیانە داڕژاون کە تا ئێستاش شان بە شانی ڕە وتی ئازادیخوازانە و پێشکە وتوانە ی دنیایە خۆی دە نوێنێ ، بە دنیاشی سە لماندوە کە تاکە کۆمارێکە کە کورد هە ر ئەوی بە خۆیە وە دیوە و بە س، بۆ دنیای ڕونکردۆتە وە کە ئە گە ر کورد مە ودای هه بێ و ده ره تانی بۆ بڕە خسێ دێمۆکڕاتترین گەلی ئەم جیهانه یه ، سه لماندی بونی گە لێکی کە بە ردە وام لە لایەن داگیر که رانە وه سه ر کوت کراوه وده کرێی ، گە لێکی کە لە هە مو مافه کانی مرۆڤانه و گشت ئازادیه ک بێبه شکراوە .
گە لێکی کە بەر دە وام سە ر کوت کراوه و ده رگای هه ر چه شنه هه ڵدان و پێشکه وتـنـێـکی لـێـی گـیـراوە، گە لێکی کە بە ر دە وام لە لایەن دوژمنانی بە شە ڕ فرۆشو دزوو چه ته ناسێندراوە ، گه لێکی کە زمان و فە رهە نگو کە لە پوری لێقە دە غە و به تاڵان براوە ، ئەگە ر هە لی بۆ ڕەخساو ئازادی خۆی وە دە ست هێنا هەر گیز ناکە وێتە بیری تۆڵه سەندنەوە و بە پێچە وانە لـە زۆربەی گەلانی ئازادو سە ربە خۆش دێمۆکڕاتترو ئازادیخوازترو مرۆڤ دوستترن.
ئەگەر بەرژەوەندی ماددی لێبگەڕێێ بەڵگەو مەدڕەکی زۆر هەن لە ئاڕشیوی زلهێزانی دنـیـا دا بدرێنە دەرێی دە یسەلمێنن ٢ی رێبەندان نوختە گۆڕانێکی گرینگو بێ وینەیە لە مێژوی گەل داو نمونەیەکی گەلێک پێشکەوتوانەیە نەک بۆ ئەودەم بەڵکو بۆ ئێستاش لە کوردستان و رۆژ هەڵاتی ناوە ڕاستدا و شانی لـــە شانی وڵاتانی پێشکەوتوی جیهان دەدا.
٢ی ڕێبەندان لە حاڵێکدا ڕاگەێیندراوە کە ئازادی و دێمۆکڕاسی لەو مەڵبەدانە ناوێشی هەر بە دەگمـەن دەبــیــسرا، لە شوێنێک ڕاگەێیندرا کە مەڵبە ندێکی دوا خراو لە وڵاتێکی تەواو دوا کەوتو دابوو ، نەخوێندە واری و هەژاری باڵی رەشی بە سەر دا کێشابو، دەسەڵاتی جۆراو جۆری ناشەرعی و خۆ خوازو دوور لە هەر مەتیقو زانستێک حوکمی بە سەر دا دە کرد.
دە ر بڕینی بیرو ڕاو داوای مافی رەوای نـە تە وەیی و مرۆڤانه تاوانی نە بەخشراوو مەرگی حەتمی بەدواوە بوو. لە وەها هەلو مەرجو کە شو هەوایـە کـدا ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دێمۆکڕاتی پێبەند بە هەمو مافەکانی مرۆڤ ویاساو ڕاساکانی ناو نەتەوەیی لە لایەن پێشەوای مەزن ،جگە لە وشیاری و تێگەیشتویی و دێمۆکڕات بونی ڕاستە قینە دە بێ چیدی بگەێێنێ ؟؟!
٢ی ڕێبەندان دەسکەوتێکی بایخداری مێژویی گەلی کوردە کە دەبێ بەگیان بپارێزرێی و پاراستن و زیندو ڕاگرتنی ئەگەر بۆ منی بە زێدە ڕۆیی حێساب نـە کـە ن ، ئـەرکـێـکـی ویـژدانـی ، نەتەوەیی ، ئینسانی گەلی کورد لە هەمو بەشە داگیر کراوە کانی کوردستانە.
ڕێبەندان ڕێبازی گەلە و کۆمارەکەشی ئی هەموانە . ٢ی ڕێبەندان بەرو بوی گەلێکن و دەگە ڵ ئەوەش دژبەرو بەر هەڵستیشی زۆرن کە لێرەدا ناکری هەمو وردە کاریە کانی شیکە مە وە ، بەڵام کورتەیەک لە تێگە یشتنو هەڵێنجاندنی خۆمی لە سەر دە نوسم.
نامەوێی ڕوداوەکە لە ڕوی نوسراوان بگێڕمەوە ، ئەوە مێژونوسان چ بە ئەرێنی و چ بە نەرێنی ئەوەندەی کراوە نوسیویانە و لـــە بەر دەستی کۆمەڵگایان داناوە. باس لەو ڕوداوانە دەکەم کە دۆستو دوژمن ددانیان پێدا هێناوە و حاشا هەڵگر نین،باس لە سەر ڕوداوەکانی کوردستان ئێستاشی دە گەڵ بێ دەقاو دەقو بێ تێبینی نە نوسراون ئەوانە لە کە ش هەوایەک دا نوسراون کە دوژمن بەسەر وڵات و نوسەرانی کورد دا بەتەواوی زاڵ بوەو زاڵە.
نوسەران و زانایانمان نەیان توانیوە هەمو ڕاستیە کان وەک ڕویان داوە بخەنە ڕوو ، بەڵكو ئەوەش کە نوسیویانە داگیر کەران دەستیان تێوەرداون ، زۆر ڕاستیان بەراوەژو نیشان داوە. بە باوەڕی من کورد ڕێگەی پێنەدراوە بەشێوەیەکی زانستیانە ڕوداوەکان وەک خۆیان بنوسن و شیان بکە نەوە.
بۆ وێنە شەهید کرانی پێشەواو هاوڕێیانی ، سمکۆو زۆریتریش حاشآ هەڵنەگرن و دوژمنیش نەیتوانیوە پێیان ڕێبخا ، هەر ئەوەندە خۆی بێ تەفسیرو تەعبیر هەقانیەتی کورد دەسەلمێنێ ، بەڵام ئەوەی ڕاست بێ چۆنیەتیو وردە کارەیەکانیان وەک خۆیان نین و هـەر کـەسـە بە جۆرێک باسیان دەکاو لێکیان دەداتەوە کە زۆر جار وەک یەک نین وخوێنەر توشی دڕدۆنگی دەکا.
جێگای داخە بـەلای مـنـەـوە کە هێندیک کەس کە لەو بوارانە دا دەنوسن لە بایخ و گرینگی ئەو ڕوداوە مێژوییانە کەم دە کە نە وە، هێندێک ڕەنگە بەدڵسۆزیشبێ شتی وا دە ڵێن کە دە گەڵ کەسایەتی شەهیدەکـە و گرینگی بابە تـەکە نایەنەوە. ناچمە ناو ئەو باسە چونکە لە دوی ڕێبەندانم دور دە خاتەوە بەڵام دە ڵێـم :
کورد مێژوی ٢٧١٢ ساڵەی هەیە حەوتسەد ساڵ لە پێشەوەی میلادی مە سیحە ، تەنانەت هێندێک لایان وایە لەوەش کۆنترە و دەڵێن : ئیبڕاهیمی باوکی پێغەمبەرانیش کورد بوە ، ئەو چەشنە وتنانەش بێگومان گۆترەنین و لە خۆوە نەکوتراون . بە پێی سەر گوزەشتەی پێغەمبەرانیش کە لە قورعاندا هاتون کەشتی نوح لە سەر چیای (جودی) گیرساوەتەوەو لەنگەری گرتوەو ڕاوەستاوە، ئەم چیایەش کوردستانە ، کەوابو زێدە ڕۆیی نیە کە بڵێین : مرڤایەتی لە کوردستان ژیاوەتەوەو دنیای داگرتوە.
سەرەڕای هەبونی ئەم هەمو بەڵگانە و زۆریتریش جێگای سرنجە کە حاشا لە بون و کیانی کورد کراوەو دەکرێی! ئەو پرسیارانەش دێنە ئاراوە کە بۆچی تائێستاش نەمان توانیوە زێدەکە مان ڕزگار بکەین کیانی خۆمان پێک بێنین و هەروا لە ژیر چەپۆکەییدا ماوینەوە؟! بۆچی بە درێژایی ئەو مێژوەو بونی ئەو هەمو خەباتو ئە زمونە وەک پێویست دوژمنمان نە ناسیوەو دۆستی ڕاستیە قینەمان نەدۆزیوەتەوە ؟! بۆچی کورد ئەو ڕاستیە کە بۆ خۆشی باوەڕی پێیە تی کە دەڵی سەر کەوتن لە یەکگرتویی دایە ، بەکردەوە وەدی نە هێناوە ؟! بۆچی دژایەتی یەکترمان لە دۆستایەتی و هاوکاری بەلاوە هاسانترە ؟!
بە باوەڕی من وڵامی ئەو پرسیارانە و زۆرتریش بەرنامەی ٢ی ڕێبەندان دە یداتوە ودەڵێێ: یەکگرتونین و ڕاسپاردەکانی منتان وەک پێویست بەجێی نە هێناوە ،بایخو بەوە نەداوە کە تەنیا دۆستی راستە قینە و پشتیوانی دڵسۆزو لە خۆ بردوتان و جێی بڕوا تەنیا گەلی کوردو چیاکانی کوردستانە ، لە داواکانی کۆمار یان باش تێنە گەیشتون یان لاتان داوە ، پێمان دەڵێێ: جیا بیر بکەنەوە بەو بۆ چونە جیاوازانەوە ڕێگایەکی هاو بەش بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەل بدۆزنەوە ، سەیرکەن کۆمار هێزێکی تۆکمەو ڕێکخراوی لە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵ دروست کردبو کە بۆ هەمو کوردستان تێدەکۆشا ، ئیستا لە تو کوت بون و لە تێکۆشاندا ئا مانجی ترتان لە پێش مافی نەتەوەکەتان داناوە.
پێکهاتەی کۆمار تێکەڵاوبو لە هەمو چین وتوێژەکانی کوردستان بەبێ وەبەر چاو گرتنی ئیدە و ئایین ، بەڵام ئێستا تێکۆشانەکە بۆ پەرە پێدانی چەند بیرۆکە وەکار خراوە . دەگەڵ ڕێزم بۆ گشت بیرو باوەرەکان بەڵام دەڵێێم دووی ڕێبەندان جگە لە وەدیهێنانی مافی نەتەوەی کورد و ڕزگاری کوردستان و داڕشتنی سیستمێکی دێمۆکڕات و گەلی بۆ هیچ ئامانجێکی تر دانە مەزراوە.
هۆی سەرەکی تێکدانی کۆمار عامیلی ناوخۆییو ساتو سەودای دەڵەتان بۆ، ئەوە ش پێمان دەڵێێ : لە نێو خۆتان دا یەکگرتو بنو مەبنە هۆرە بۆ قەڵشاندنی داری ئاواتتان و پشت بە بێگانە مە بەستن و بەرژە وەندی تاکی مە خەنە پێش بەرژەوەندی گەل و لە بەڵێنی دۆستی رواڵەتی و دوژمنانیش دڵنیا مەبن.
دوژمنانی گەڵی کورد باش لە وە گەیشتبون پڕۆسە و بەرنامەی ٢ی ڕێبەندان ئەگە ر دابەزێندرێـی بە مانای نەمانی ئەوانە ، زلهێزانیش ئەوەیان دەزانی کە گەلێ کورد ئەگەر سەر بەخۆبێ، گوێلە مستی کەس نابێ و نابێتە بە ستراوە و ئالەتی دەستی ئەوانە ، هەر بۆیە دۆستانی رواڵەتی وازیان لێهێناین و دوژمنانیش زەفەریان پێبردین و لە هەمو دەسکەوتە بەنرخانەی ٢ی ڕێبەندان بێبەشیان کردین و ڕێبەرەکەشیان لە دارداین .
مەبەستیان ئەوەبو کە سەر لێبدرێی لە ش کاری پێناکرێێ . بێ خەبەر لەوە پێشەوای نەمر بەرنامە یەکی بۆ کۆمارە کە داڕشتبو کە گەلی کوردی بەتێکڕا وەک یەک سەر بە حیساب وبارهێنابو، تا ئەگەر یەک لە سەرەکان لە ئارادانەما ، خەمی بێسەری دامان نەگرێو توشی ناهومێدی نەبین و سەر مان لێنە شێوێێ و موتمانە بە خۆ لەدەست نەدەین ، کەوابو سەر گەلە و گەلیش نەمرە.
من بەشبە حاڵی خۆم گازندەم لە دوژمن نیە و هەر گیز چاوە ڕوانی هیچ چاکەیەکی لێناکەم ، قەت بە دۆستی نازانم بڕوام پێی نیە ، هە مو بەڵێنیە کانیشی بە پیلانێکی ژێرەکی دەزانم ، پێم وایە لە هەر حاڵەتێکدا خەریکی فێلو تەڵە کە وفریودانو زەبرلێدانە ، ئەوەشمان ئەگەر خۆی لێی گێل نەکەین بەچەندجار دیتوەو لە بەر چاومان ڕون وعەیانە . مەسە لێکی کوردی هەیە دەڵێێ : { پیاوی وشیار هەر گیز لە کۆنێکەوە مار پێوەی نادا } بەڵام بە داخەوە ئی ئێمە لە دوجاریش تێپەڕیوە!
٢ی ڕێبەندان نمونەی بەرزی یەکگرتویی و یەک دەنگی بو، ئاوێنەی باڵانوێنی هەمو کوردستان بوو، نوێنەری هەمو ویستو داخوازەکان بوو ، بەکوردی ڕاگەیاند تا کە ڕێگای ڕزگاریتان یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستیە، پێێ وتین هەتا پرشو بڵاو بن دوژمن باشتر زەفەرتان پێدەبا ، کارتان لێتێکدەدا،لە ئامانجەکە تان دورتان دەخاتەوە ، لێکتان تەریکو دردۆنگ دەکا.
٢ی ڕێبەندان جیا لە کۆمار و هەڵکردنی ئاڵا بانگەوازی ئازادی وبرایەتی بو، بانگەوازی خۆ بەڕێوە بردن و سەر بەخۆیی بو، بانگە وازی دێمۆکڕاسی و پێشکەوتویی و دەر بڕێنی ڕاستی و ڕەوایی داوای گەلە کە مان بوو . شەڕی ئیدەو ئایینی نەدەکردو بۆ ڕزگاری کوردستان هەموی لە پاڵ یەکتر دانابون .
ئێمەی ڕێبوارانی ٢ی ڕێبەندان ئەرکی سەر شانمانە ئاوڕێکی لێزانانە لە ڕابدو بدەینەوە، ژیرانە و وردبینانە لێکی دەینەوە ، جارێکیتر بە زانیاری زۆری ئەمرۆیی هەڵی سەنگێنین و دووبارە زیندوی کەینەوە، ڕاستیەکان ببینین و ئەگەر لامانداوە بابگەڕێینەوە ، لەو هەمو کەرەسەو ئامرازی پێشکەوتنە کەڵک وەر گرین و دەست بدەینە دەستی یەک و جاڕێکیتر بۆ هەتایە ئاڵاکەمان لە سەر تاسەری کوردستان بەرز کەین و بیشەکێنینەوە.
با لە هەر فکرو بیرو هەلسو کەوتێک کە لێکمان دەکا بپرینگێینەوە ، ئەوەیە پاداشی ڕاستە قینەی شەهیدان ، ئەوەیە گێڕانەوەی ئەو هەمو خوێنە ڕژاوە بۆ لەشی کوردستان. ئەوەیە دەمانکاتە ڕێبواری ڕێگای پێشەواو ٢ی ڕێىەندان ، ئەوەیە بەهاری ئازادی کورد دەخەمڵێنێ ، ئەوەیە باغی هیوای گەل وەبەر دێنێ. بەو هیوایە هیوا بڕاو نەبین ، لە بەرانبەر کۆسپو تەگەران تێنە مێنین و نەلەرزین ، تا گەیشتن بە ئاماجەکانمان نەبەزین ، بە مستە کۆڵەی دوژمنان نەتەزین ، بە خوشک و برایانی ناو خۆ دەڵێم: وریا بن دوژمن چیدی نەمان خەڵە تێنێ و بمانکاتە نۆکەرو باغ و بێستانی ئامانجە چەپەلە کانیان بەئێمە وەبەر بێنێ. با بەهێزی بڕواو زانست بەرەنگاری دوژمنان بین و لە زێدەکە مان بیان تارێنین. بەو هیوایە.
سڵاوو ڕێزو حورمەتم بۆ قوربانیا ن وڕێبوارانی ٢ی ڕێبەندان
بــــژی کــــورد ڕز گـــار بـــێ کـــوردستان
بــراتــان مـــە لا بــرایـــمـــی مـە جـــیــد پـــور
یە کی ڕێــبــە دانــی ٢٧١٢ی کوردی
٢٠ / ١ / ٢٠١٣ی زایینی
{jcomments off}