یادی کۆماره‌و، دووی ڕێبه‌ندانه
یادی ڕێبازی، پێشه‌وا مانه
وا ده‌یان ســاڵه، که ئه‌م ڕێـبازه
جێگای شانازی گه‌لی کوردمانه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی، نیشتمانه‌که‌م
هه‌ڵگری ئاڵای، سه‌رکۆمار،مانه
ڕێـبه‌نـدان هـه‌ر چه‌ن، سه‌رماو سۆڵه بێ
وڵات به‌سته‌ڵه‌ک ، دڕنده زۆر بێ
ڕێگه‌ی خه‌سڵه‌تت، چۆکمان پێ نادات
ڕچه ده‌شکێنین. ڕوو به دوژمنان،
ده‌با یه‌ک گرین، ئێستا هه‌موومان
به کۆڕی سه‌ماو، ده‌ست له ناو ده‌ستان
هـه‌ســتن ده‌ست گرن، کـۆڕی هـه‌ڵـپه‌ڕکـێێ
ئه‌ی ڕێبوارانی، ڕێگای نیشتمان
به چه‌پڵه ڕێزان، به شادی و خۆشی
ڕازاوه‌ی بکه‌ن، کۆڕیی دیلانتان
با دوژمن کوێر بێت، که ئێمه شادین
بزانێت، ئێمه خاوه‌ن وڵاتین
پیرۆز بێت لێتان، پیرۆز بێت لێتان
یادی دا‌مه‌زران، کۆمار کوردستان
١٥.١.٢٠١٢
فـیـنـلانـد،یـوڤـاسـکـولا{jcomments off}