"an independent online kurdish website

لە  ناوەندی دادستانیی شاری ئیستانبوولی تورکیە ، لە کاتێک دا کە پڕۆسەی دادگایی کردنی ٦ ئەندامی ڕایەڵکەیەکی چەکداری سەربە DHKP-C  کە ڕۆژانی ڕابردوو دا دەیانەویست کردەوەی چەکداری لەو شارە ئەنجام بدەن و لە لایەن پۆلیسەوە گیراون ، لە نێوان پۆلیس  وئاڤووکاتەکان دا شەڕ پەیدابوو . polic_avukat

لە کاتی بەڕیوە چوونی دادگای کردنەکە دا پۆلیسێکی زۆر واریدی حەریمی قەزایی دەبن و بە قەولی خۆیان دەیانەوی ئەمنیەتی حەریمەکە بپارێزن ، بەڵام ئاڤووکاتەکان هەر وەک لە دروشمەکانیش دا دەردەکەوێ(پۆلیس بۆدەرەوە . Polis dişeri )، خوازیاری چوونە دەری پۆلیسەکان دەبن و نایانەوێ پۆلیس لە ساڵۆنی دادگا دا بوونیان هەبێ بۆیە بەم شیوەیەی کە دەیبینن ، پۆلیس و ئاڤووکاتەکان بەربوونەتە گیانی یەکتری.

teror_dhkpc

بەلام با بزانین ئەو ڕێکخراوەی کە لە سەرەوە ناومان هێنا چیە؟

  DHKP-C, Devrimci Halk Kurtuluş Partisi-Cephesi

 بەرەی پارتی شۆڕشگێڕی ڕزگاریی خەڵک ، کە لە ٣٠ مارتسی ١٩٩٤ بە سەرۆکایەتیی دوورسون کاراتاش دامەزراوە کە ئامانجیان” ڕزگاریی” خەڵکی تورکیەیە. ئەوان ڕێکخراوێکی مارکسیست، لێنینیستن و روانگەی چەپی بە ئەساس دەگرن. بەهۆی کردەوە چەکدارییەکانی ئەو ڕێکخراوە  ، لە لایەن تورکیە، بریتانیا ، ئەمریکا و یەکیەتیی ئۆرووپاوە  خراوەتە لیستی تێرۆریستی یەوە . ئەوان دەڵێن: یاسای بنەرەتیی تورکیە ، یاسایەکی فاشیستی یە و لە سەر ئەساسی دیکتاتۆری و فاشیزم دامەزراوە ، بۆیە ئەوان دەیانەوێ لە ڕێگای دێمۆکراتیکەوە ( بە قەولی خۆیان) یاسایەک دابنێن کە لە چوارچیوەی بیری مارکسیست ، لێنینیستی یەوە سەرچاوەی گرتبێ .  

بێ گومان بۆ خوێنەر  هاتنی دوو پەیڤی ( پارتی و بەرە) پرسیار خوڵقێنە.

وشەی پارتی ، بە واتای بەشە سیاسی یەکەیەتی و ، جەبهە ، یان بەرە بە واتای هێزی چەکداری ئەو ڕێکخراوەیە ، بۆیە هەم پەیڤی پارتی هاتووە و هەم بەرە( جەبهە) .

هیندێک لە کردەوە چەکدارییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە بە شیوەی خوارەوەن:

١ . لە شەڕی خەلیج دا ٢ سەربازی ئەمریکایان کوشتووە  و تەئسیساتی لۆجیستیکیی ناتۆ و ئەمریکای بۆم گوزاری کردووە 

٢ . تەخریبی ئەنباری شیرکەتی Koç Holding ی ئیستانبوول .

٣ . کوشتنی پۆلیسێک کە نیگەبانی بەردەرکی کۆمیتەی شیشلیی ئیستانبوولی DYP ( دیارە ئەو پارتە ئیستا نەماوە  کە پارتی سولەیمان دەمیرئەل و تانسۆ چیلەر بوو)

٤ .کوشتنی ٢ سەربازی ژاندارمێری کە نیگەبانی بەردەرکی لەشکەری ژاندارمێریی ئیستانبوول بوون .

٥ . تەقاندنەوەی بازگەیەکی پۆلیسی مەیدانی تەقسیمی ئیستانبوول کە لەو دا ٢ پۆلیس و سێڤیلێک کوژراون .

ئەو ڕیکخراوەیە لە لایەن هیندێک دەولەت و لایەنەوە پشتێوانی دەکرێ و ساڵانی زوو لە لایەن یوونانەوە پشتیوانی دەکرا و لە گەل یەکێک لە ڕیکخراوە ناسراوەکانی کوردیش پەیوەندی و دۆسایەتیی نیزیکی هەیە .

لە ئامادەکردنی . کاووس عەزیزی

video

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی