بنەماڵەی ئەنوەر حسێن پەناهی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و هەموو حیسابە بانکییەکانیان بلۆکە کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی رێبەندان، باوکی و دایک و براچکۆلەکەی ئەنوەر حسێن پەناهی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قۆروە کراون و لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەو نایاسایی بە مەبەستی گوشار خستنە سەر ئەم زیندانیە سیاسیە و بنەماڵەکەی، ئەو یارمەتیانەی کە براکەی ناوبراو رژاندبوویە سەر حیسابی بنەماڵەکەی بلۆکە کردووە و دەستیان بەسەرئەو پارە کە 10 ملیۆن تمەن بووە گرتووە.
جێگای سەرەنجە، بنەماڵەی حسێن پەناهی یەکێک لەو بنەماڵانەن کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو خراونەتە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم. ئەنوەر حسێن پەناهی براگەورەی ئەم بنەماڵەیە کە لە چالاکانی مەدەنی و ئەندامی(ان ان) و لە کەسانی خۆشناو و ناسراوی ناوچەکەیە، پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە ئیعدام مەحکووم کرابوو و دوای ناڕزایەتی بەربڵاوی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی پشتیوانی مافی مرۆڤ، حوکمەکەی بوو بە 16 ساڵ زیندان.
جیگای ئاماژەیە: ئەنوەر حسێن پەناهی کە لە بەرواری 15/8/1387 لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرا و ماوەی 6 مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قۆروە بێ هیچ هەواڵێک بە سەر بردوو و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە و لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تاوانی هەوڵ>انی دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و محاربە بە ئیعدام مەحکووم کرا.
ئەشرەف حسێن پەناهی برای ناوبراو سێ ساڵ لەمەوپێش لە کاتێکدا هەڵگری بەڵگە و تۆمارێکی 5000 واژۆیی لە مەڕ بێ تاوانی براکەی رەوانەی تاران بوو بە شێوەیکی گۆمانئاویی کۆژرا. ئەفشین حسێن پەناهی برای دیکەیان کە لە لایەن بنەماڵەیەوە پێداچوونی دۆسیەی برا گەورەکانی بوو، تەنیا بە هۆی ناڕزایەتی دەربڕین بەم حوکمە و کوژرانی براکەی دیکەی لە دوو ساڵی رابردووە وە چەندێن جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنیەتیەکانی شاری قۆروەوە دەستبەسەر کراوە و ماوەیەک لەمەو پێش دوای یەک ساڵ زیندانی ئازاد کرا.
لە دوایین هەوڵی سیستماتیک و زڵم و گوشار بۆ سەر ئەم بنەماڵەیە، لە رۆژی چووارشەممە 20ی بەفرانباری 1391 سیروان حسێن پەناهی، خۆشکەزای ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی لە ئاوایی قۆروچیای سەر بە شاری دێگولان دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا. تا ئێستاش لە شوێنی راگرتن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەر دەستدا نییە.
لە لایەکی دیکەوە سێ رۆژ لەمەوپێش دوو کەسی دیکە لە دۆستانی ئەم چالاکە سیاسی و مەدەنیانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. شێرزاد و فایەق حسێن پەناهی دوو برای دەستبەسەر کراون.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەناهی کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاندووە، ئەڵێت بنەماڵەی ئێمە گەورەترین تاوانی مێژوویان ئەنجامداوە کە بەمجۆرە لە لایەن ئۆرگانە حکوومەتیەکانەوە وڵامی نەرێنیمان پێ دەدەنەوە.
زۆرتر لە دوو ساڵە بنەماڵەی ئێمە لە لایەن ئۆرگانە حکوومەتیەکانەوە خراونەتە ژێر ئابڵۆقە و گوشار ئەویش بێ هیچ تاوانێک. تەنیا تاوانی ئێمە ئەوەیەکە دوو کەس لە ئەندامانی ئێمە بە هۆی باوەڕە شەخسیەکانیانەوە لە دەرەوەی وڵات چالاکی سیاسی دەکەن دژ بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئایا دەکرێت بە هۆی ئەوەیکە دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ئێمە دژبەری ئەم نیزامەن، ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەمان محاکمە و سزا بدرێن؟
ئێستاکە لە حاڵێکدا ئەم دۆخە دژوارە بەسەر بنەماڵەی ئێمە زاڵە، ئێمە هاواری بێ تاوانی و داد خوازی خۆمان بە گوێی ئێوە مرۆڤان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەگەینین، هەر بۆیە لەو باوەڕەداین کە ئیدی هیچ بەرپرس و ئۆرگانێکی یاسای کۆماری ئیسلامی وڵامدەرەوەمان نییە.
شایانی باسە: لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو دوای دەستبەسەر بوونی ئەنوەر حسێن پەناهی زۆرتر لە 33 کەس لە بنەماڵە و خزم و دۆستانی حسێن پەناهی بە شێوەگەلێکی جۆراو جۆر دەستبەسەر کراون{jcomments off}