رێبەندان چوار چرایە و
چوار چراش رێبەندان
ئەمیان تروسکی ئازادی و
ئەویان چرای ژیان
لەمدا کورد لەدایک دەبێ
لەودا ئاڵای کوردستان
ئەمیان دەبێتە دەوڵەت و
ئەویان رێبازی شەهیدان
بەخۆشی ئەو
من دەگێرم بەزم و شایی
رێبەندان بارانی سەوزە
لەبن هەورانی ئاوسرا
بە لێزمە دەڕژێتە خوارەوە
سەنگەرو بن دار و دەشت و دەر
پاراودەکا
ڕێبهندان
وەرزی سەمای خونچە و بولبولە
ئەوینی شۆخ و شەنگی ئازادی ژیانی سەر چڵە
ئاسمانی نیشتمانی کوردە
پڕە لە قومری و شەهێن و مەل
رێبەندان چوار چرایە
چوار چراش رێبەندان
ئەمیان تروسکی ئازادی
ئەویان چرای ژیان
هەڤاڵینە
گەلی دۆست و برادەرینە
رێبەندانە
جێژنی هۆزی زازا و سۆران و بۆتانە
رێبەندانە
شایی کەلهور و گۆران وبەرزانە
ڕێبەندانە
رۆژی سەرکەوتنی کۆمارمانە
بەتێکرا با بگێرین
رەشبەڵکی رووسووری کورد
دڵسۆز یاری {jcomments off}19.1.2013