"an independent online kurdish website

شێعرێکی: مهدی ا‌خوان‌ ‌ثالث                    

باوێلکه‌! ها، چ هه‌واڵێکت هێناوه‌ ؟rehman_sofi_0

له‌ کوێوه‌ دێی، هه‌واڵی کێت پێیه‌؟‌

خۆش مزگێن بی، به‌ڵام، به‌ڵام

له‌ درگاوبانی من بێ ئامانج ده‌گه‌ڕێی

چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێک ناکه‌م

نه‌ له‌ یارێکه‌وه‌، نه‌ له‌ زێدێکه‌وه‌، نه‌ له‌ په‌ره‌ستگه‌یه‌که‌وه‌

بچۆ وڵاتێک، خه‌ڵکه‌که‌ی گوێ سووک و چاو کراوه‌ بن!

بچۆ ئه‌و جێیه‌ که‌ چاوه‌ڕێ تۆن

باوێلکه‌!

واهه‌ست ده‌که‌م خه‌ڵکی‌ کوێر و که‌ڕن

وازبێنه‌ له‌م له‌ وڵاتی،‌خۆدا نامۆیی

باوێلکه‌ی ئه‌زموونی زۆرتاڵ

دڵم‌ده‌ڵێ که‌ تۆ، درۆی، درۆ،

تۆش فریوکاری، فریو

هۆی باوێلکه‌!

‌به‌ڵام، ئاخر، هه‌ی هاوار

به‌ڕاستم پێبڵێ له‌گه‌ڵ با بۆ کوێ چووی؟

له‌گه‌ڵ تۆمه،‌ هۆی!

به‌ڕاستی هێشتا، ده‌نگوباسێک هه‌یه‌‌؟

ئایا له‌ شوێنێک، ژیله‌مۆێک ماوه‌ ؟

ته‌مایاری گڕی سووره‌ نیم

تۆ بێژه‌ سکڵێکی ژێر خۆڵه‌مێش ماوه‌ ؟

باوێلکه‌!

هه‌وره‌کانی گه‌ردوون له‌دڵم دا،

شین و شه‌پۆڕیانه‌ شه‌و وڕۆژ     

                    

وه‌رگێر له‌ فارسییه‌وه‌: ڕه‌حمان سۆفی

یوته‌بۆری/ 10 ژانوییه‌ی {jcomments off}2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی