"an independent online kurdish website

لە دێرزەمانەوە کوردستان مەکۆی پێکەوە ژیانی  ئائین و نەتەوە جیاوازەکان بووە و کوردیش وێڕای ڕیز لە باوەڕە ئائینی یەکانی جۆراوجۆر ، هەمیشە میواندارێکی پاک و دڵئاوەلا بووە . klisa_mwaneh

 

نەتەوەی کورد لە نێو خۆی دا ئائینی ئیسلام(سوننە و شیعە) ،  یاری ،  مەسیحی ، زەردوشتی ، ئیزدی و بگرە بەهائیشی هەیە  و هەمووی ئەو ئائینانە ڕێز لە یەکتری دەگرن و  لە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان کە کوردی یە ،  خۆیان دەناسێنن.

لە شارەکانی ورمێ ، سەڵماس ، خۆیە  و ماکۆ و ناوچەکانی سەربەو شارانە دا ، هەر لە دێزەمانەوە کۆمەڵێک ئاسووری ، کلدانی   وئەرمەنی هەن و لە گەل   نەتەوەی کورد تێکەڵاوی و تەنانەت خزمایەتیی خوێنیشیان پەیدا کردووە .

 لەو دەڤەرانە زۆر ئاسەواری گرینگی ئائینە جۆراوجۆرەکان هەیە کە سەرەڕایی نەپارساتنیان لە لایەن دەسەڵاتە شوێنیستەکانی حاکم بە سەر  ئێراندا، (کە هەم لە باری ئائینی یەوە دژی ئەو ئاسەوارانە بوون و هەم وەک نەتەوە دژی نەتەوەی کورد و ئەو کەمایەتیانە بوون  ) هەتا ئێستاش هەر لە سەر پێی خۆیان ڕاوەستاون وبۆ خەلکی جێی خاوەنداریەتین.  

کلیسای نەنە مەریەمی ماکۆ، مزگەوتی سووری ورمێ کە تا دوو دەیە پێش ئێستا مزگەوتی سوننیەکان بوو  و ئێستاش بۆتە مزگەوتی جامیعە(واتە مزگەوتی شیعەکان) . ئەو مزگەوتە دە ئەسڵ دا پەرەستگا ی زەردوشتیان بووە(آتشکدە)  و بۆیەش کوردەکان پێیان دەگوت: مزگەوتی سوور ، ئەو کەلیمەی سوور واباس دەکرد کە  لە ئاگرەوە هاتبێ. هەر وەها بە دەیان ئاسەواری دیکە هەیە کە هی ئائین و بگرە کەمایەتیی نەتەوەکانی غەیرە کوردن لەو دەڤەرە .

 کلیسای گوندی موانەی تەرگەوەر کە سالانە مەسیحییەکانی کوردستان ، ئێران و بگرە دەرەوەش سەردانی دەکەن. لە کاتێک دا هیچ بنەماڵەیەکی مەسیحی لەو گوندە ناژی و سەد لە سەد کوردی موسوڵمانن ، بەڵام ئەو ئاسەوارە گرینگە نە تەنیا تێک نەدراوە ، بگرە لە لایەن خەڵکەوە پارێزگاری لێکراوە و نەیان هێشتووە لە بەین بچێ .

ئەوەش سەلمێنەری  ئەوپەڕی  شارستانیەتی کوردە . لە تارانی پایتەختی ئێران کلیساکان دەڕوخێندرێن، مزگەوتی سوننیەکان لە سەڵماس بە بۆلدوزێر خاپوور دەکرێ . مزگەوتی سونیەکانی ورمێ داگیر دەکرێ . ئیزنی زۆر ڕێوڕەسمی ئائینی بە سوونیەکانی دانیشتووی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران نادرێ . بەلام کورد بە بێ ئەوەی دەسەڵاتێکی هەبێ لە وڵات د ا، سەدان ساڵە پارێزگاری لە ئاسەوار و پەرەستگەکانی غەیرە خۆیان دەکەن بە بێ ئەوەی ئەوان وجوودێکی ئەوتۆیان لەوێ هەبووبێ!

ئەم چەند وێنەیە هی سەردانێکی ڕێبەرانی ئائینیی مەسیحیەکانە بۆ کلیسای گوندی موانە ، و لە لایەن ڕیش سپی و خەڵکی گوندەکەوە کە هەر هەموویان موسوڵمانن پێشوازی دەکرێن.{jcomments off}

وێنەکان هەم هی پێش هاتنی مەلاکانە بۆ سەر دەسەڵات و هەم لە کاتی دەسەڵاتی ڕەشی مەلاکان دا .

سوپاس بۆ هاوکارمان” ئاکام “ لە شاری ورمێ کە ئەم وێنانەی بۆ ناردووین.

klisay_mwane_2klisay_mwane_3klisay_mwane

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی