یه‌كیه‌تیی ژنانی دیموكراتی کوردستانی ئێران له شاری كالمار شه‌وئاهه‌نگێکی بۆ ئه‌ندامانی خۆی رێکخست. 
ئه‌م شه‌وئاهه‌نگه ئێواره‌ی ڕۆژی ١٦ی ٢ی ٢٠١٣ به به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌کێتی ژنان و بنامه‌ڵه‌کانیان و به هاوکاری یه‌کێتی ڵاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی کالماری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه چوو .
شه‌ونشینییه‌كه له كاتژمێر ١٧:٠٠ به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌كێك بێده‌نگیی بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد .{jcomments off}
پاشان له لایه‌ن كومیته‌ی ژنان به‌خێرهاتنی گه‌رموگوڕی به‌شداربووان كرا. به دوای ئه‌وه، میوانان له فه‌زایه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستیی دا مێزه‌كانیان به خواردنی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازانده‌وه و شێویان كرده‌وه. پاش نان خواردن سروودی (ئه‌ی كوردینه، ئه‌ی مه‌ردینه) له لایه‌ن كۆڕی سروودی یه‌كیه‌تی لاوان پێشكه‌ش كرا.
له به‌شێكی تر دا چه‌ندین بڕگه‌ی خۆش وه‌ك كێبڕكێ، پرسیار و وه‌ڵام، ڕاپرسیی و گۆرانی پێشكه‌ش كرا. شه‌ونشینییه‌كه تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام بوو.




