Hoppa till innehåll
Hem » هیچ چۆمی بەهار بەم جۆرە لافاوی نییە!

هیچ چۆمی بەهار بەم جۆرە لافاوی نییە!

تەنیایی کە هات سات و زەمان ناوی نییە
تا تووڕەیی بێ وەرزی ژوان باوی نییەzanko_ferec

خەڵوەت کە دەکەم گەرمی خەفەت ئەمبەنەوە
بۆ شوێنەیە دەریای بەزەییت ئاوی نییە
ئاهم کە هەموو هەوری شیوەن دێنێتەوە
هیچ چۆمی بەهار بەم جۆرە لافاوی نییە
زۆر پاییز و ژاکاوی گوڵم دیوە، بەڵام
وەرزی ‌‌غوربەتم دی ئەوە کە خەماوی نییە
با دەور وبەرم پڕ بێ لە دێوی نەخۆشی
دەستت لە دەسم بێ مۆتەکە کە یاوی نییە
بۆ بوون و نەبوون خەم مەخۆ پێتی بڵێم
زیندانی توانجی خەڵکی تا ماوی نییە
زۆرم مژی لێو دڵ نەگەیە ‌حەزی زانیم
ئاوی کانی دەمت نەبێ پاراوی نییە
{jcomments off}
زانکۆ