"an independent online kurdish website

منداڵان لە سەرتاسەری جیهان دا مافی خۆیان هەیە و پشتگیریان لێ دەکرێت، جگە لەو وڵاتانە کە حکومەتێکی دیکتاتۆر بەڕێوەی دەبا یاخود لە وڵاتە هەژارەکان دا.Aryako_Rahimi-0

ئاگاداری دوایین هەواڵەکانی سەر بە کوردستانی ڕۆژئاوا هەین، کە خەڵکەکەی بۆ وەرگرتنی مافەکانی خۆیان دەستیان بە شٶڕش کردووە و بەداخەوە بووەتە هۆی ژیان لەدەست دانی زۆر لە هاوڵاتیەکانی ڕۆژئاوا، لەوانەش منداڵان.

لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دا، ڕۆژانە چەندەها کەس دەستگیر دەکرێن و دەخرێنە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە هۆکاری جیاواز. ئەوەی کە هۆکارێکی زۆر بێ مانایە کە هاوڵاتیان لەسەری دەخرێنە زیندان، جیاوازی فکرکردنەوەی سیاس ی تاکەکان و هۆکاری ئایینیە.

زۆرجار دەبینین کە دایکەکان دەستگیر دەکرێن لە کاتێک دا کە سکپڕن و پێویستیان بە ئیسراحەت لە ماڵەوە هەیە، لە زیندان دا  لە بارودۆخێکی نالەبار دا ژیانیان بەسەر دەبەن و تەنانەت هەندێک جار لەو بارودۆخەدا  منداڵەکەیان لە زیندان  لە دایک دەبن. ئایا ئەوە چ کاریگەریەکی دەروونی لەسەر ئەو منداڵە دەبێت؟ دوایی کە منداڵەکە گەورە بوو کاتێک  لێی بپرسن لە کوێ لە دایک بووی چ هەستێکی دەبێت؟!

کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە بڵاو کردنەوە ماددە هۆشبەرەکان لە نێو کۆمەڵگا دا، لە ئەنجام دا کاریگەری خستۆتە سەر لاوە تازە پێ گەیشتووەکان کە خوو بە ماددە هۆشبەرەکان بگرن و وای لێ کردوون کە  لە دنیای نۆرماڵ دوور کەونەوە.

منداڵان لە کۆڵانەکان دەبینین ڕۆژانە پێڵاوی خەڵکی واکس لێدەدەن و شت دەفرۆشن، ئایا بۆ دەبێ هەژاری بگاتە تا ئەو ئەندازەیە کە منداڵ ناچاری ئەو کارانە بکەن؟

مرۆڤ تا تەمەنی  ١٨ ساڵی بە منداڵ دەژمێردرێ و دەبێت بخوێنێت بەڵام هۆکار چیە لە ئێران دا بەشێکی بەرچاو لە منداڵان واز لە خوێندن بێنن و ڕوو بکەنە کارکردن؟

بۆچی منداڵان مافی خۆیان پێ نادرێت و هەمیشە دەبێ لە ژێر یاساکانی کۆماری ئیسلامی دا بچەوسێنەوە و زوڵمیان لێ بچێ؟

ئەو خاڵانەی لە بەیاننامەی مافی مرۆڤ دا تایبەت بە منداڵان نوسراوە بۆ گشت منداڵانە لە سەرتاسەری جیهان دا، بۆیە دەبێ لە هەموو جیهاندا کاری پێبکرێ بەڵام بۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا مافەکان زەوت دەکرێن؟ ئێمە مرۆڤین نابێ ڕەگەزپەرستی و دین و ئایین کاریگەری لەسەرمان دابنێت، دەبێ ئەوەندەی لە دەستمان دێت هاریکاری یەکدی بکەین بە یارمەتی دانی گەل و نەتەوەکان بە گەیشتنیان بە هیوا و ئامانجەکانیان. هەوڵ بدەین لە پێناو نەهێشتنی چەوسانەوەی هەموو چین و توێژەکان بەتایبەتی منداڵان کە هیوای داهاتوی گەلن.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی