"an independent online kurdish website

ثابتی دەڵێێ: “بەڵێ. هەرچەند لە بەندیخانەدا وتبووی کە من چ هاوکاریەکم کردووە، بەڵام هاوکاری کردبوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا، زۆر کەسی بە ئێمە ناساند و تەنانەت کۆماری ئیسلامیش چەند ساڵ لەمەوبەر لێکۆڵینەوەکانی بڵاو کردەوە.sabti_sawak1

لە بەندیخانەدا هەندێ جار بەندیەکان هەرایان دەنایەوە بەڵام مسعود دەچوو ئارامی دەکردنەوە و بەنهێنیش چالاکی خۆی لە بەندیخانەدا دەکرد و تەنیا کەسیش بوو لەو گرووپە کە سێدارەیان بۆ بڕایەوە، لە سێدارە نەدرا. (ل.٢٨١ و ٢٨٢ و ٢٨٣ و ٢٨٤).

لە درێژەی باسەکانیدا ثابتی ئاماژە بە ڕەشە کوژیە، یەک لە دوای یەکەکانی رژیمی ئاخوندی دەکا کە بە “قتلهای زنجیرەای” ناوبانگی دەرکردووە. ناوبراو دەڵێێ ئەم تێرۆرانە لە لایەن سەرانی رژیمەوە بە ناوی “فتوای قتل بە عنوان مهدورالدم” بڕیاری لە سەر دراوە کە دست درێژی بۆ سەر ئەو کچانەی کە میردیان نەکردووە و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاندووە و لە لایەن پاسدارانەوە ئەنجام دراوە تاکو ئەم کچانە بەو کارەیان کە پێیان کردوون بە بۆچوونی ئەوان نەڕۆنە بەهەشت.

ئەو کەسانەی کە دەستووری تێرۆری یان (فتوا)ی کەسایەتیەکانیا داوە ئەمانەی خوارەوەن:

قربانعلی دری نجف آبادی وەزیری ئەو کاتی “اطلاعات” کە لە لایەن کارمەندانی وەزارەتی اطلاعات و بە دەستووری سعید امامی، جێگری ئاسایشی ئەم  وەزارەتخانەیە لە سەردەمی علی فلاحیان کە وەزیری اطلاعات بوو لە سەردەمی سەرەک کۆماری هاشمی رفسنجانی. دری نجف آبادی یەکەم وەزیری اطلاعاتی سەردەمی سەرەک کۆماری محمد خاتمی و مصطفی موسوی (کاظمی) جێگری ئەو کاتی  وەزارەتی اطلاعات  و مهرداد عالی خانی تێرۆرەکان ئەنجام دەدران.

ئەو کەسایەتیانەش کە بە دەستووری ئەمانەی سەرەوە تێرۆر کران ئەمانەی خوارەوە:

داریوش فروهر، پروانە اسکندری، محمد مختاری، محمد جعفر پویندە، حسین برازندە، احمد تفضلی، احمد میرعلایی، حمید حاجی زادە، ، غفار حسینی، ابراهیم زال زادە، کاظم سامی، هایک هوسپیان مهر، مجید شریف، پیروز دەوانی، فریدون فرخزاد، رضا مظلومان،  مظفر بقایی، عبدالرحمان قاسملو، (صادق شرفکەندی)، فاطمە قائم مقامی، علی اکبر سعیدی سیرجانی، مهدی دیباج، سیامک سنجری، حمید حاجی زادە، معصومە مصدق،  دکتر جمشید پرتوی،  سید احمد خمینی، ملا محمد ربیعی، فاروق فرساد، حسین سرشار، (عبدالرحمان برومند، بهمن کشاورز و هتد…). (ل. ٣١٢)

لە وەڵامی پرسیاری ” لە سەر فروهر و کریم سنجابی قسەت نەکردووە؟ چوونکە هەندێ کەس وەک شاپۆر بختیار و … سنجابی بە هەلپەرەست دەزانن.

ثابتی دەڵێێ:” لەسەر سنجابی هەرچییان وتووە زەربدەری ١٠ی بکە. من لەگەڵ فروهر و سنجابی چاوپێکەوتنم بووە و زۆرتر وەک کەسایەتی دەیانناسم. لەگەڵ شاپور بختیار پێوەندیم نەبووەو زانیاریم لە سەری نیە و تەنیا فایلەکانیم خوێندووە.

سنجابی لە دانشکدەی یاسای زانکۆی تاران، ئۆستادی یاسا (حقوق) ئیداری بوو. کلاسی وانە وتنەوەی زۆر وەک خۆی وشک بێ زەوق بوون.  تەنانەت ئەو خوێندکارانەی کە سیمپاتیان بۆ (جبهە ملی) دەبوو، ڕقیان لە  سنجابی بوو. ناوبراو ئۆستادی خانەنشینی زانکۆ بوو. لە ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی نامەیەکی پەخشان ئاسا و بێ هیواو عاجز بۆ پێویستی ژیانی کە لە شا داوای کردبوو، نووسیبوو. پاشان مانگی ٥٠٠٠ تمەنمان بۆ بڕیەوە وەک مشاور لە وەزارەتی علوم و آموزش دایانمەزراند. کۆپی ئەو نامەیە لە ساواک دا هەبوو، پاشان سپهبد مقدم لەو مانگانەی دوایی ئەو نامەیەی بە دارودەستەی “نهضت آزادی” دابوو کە لەگەڵ خمینی پێوەندیان هەبوو. کاتێک کریم سنجابی ڕۆیشت بۆ پاریس و بۆ دیتنی خمینی کە شا رازی بێی ببێت بە سەرەک وەزیر لەگەڵ خمینی پێک بێن، بەڵام دارودەستەی خمینی کۆپی ئەو نامەیە کە بۆ شای ناردبوو، پیشان دەدەن و پێی دەڵێن کە هەرچی خمینی دەڵێی ئەنجامی نەدەی ئێمەش ئەم نامەیەت بەڵاو دەکەینەوە و لە نێو خەڵکدا ڕسوات دەکەین. سەرئەنجام سنجابی تەسلیمی خمینی دەبێ و بەبێ ئەم لاو ئەو لا دەبێتە پیاوی خمینی. کریم سنجابی کوڕی قاسم خان سردار ناصر، لە دایک بووی ساڵی ١٢٨٣ی هەتاوی شاری کرماشان و بە ڕەچەڵەک کوردە و لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە ئامریکا کۆچی دوایی کرد.(ل.٣٣٢ و ٣٣٣)

ثابتی لەسەر فروهر دەڵێی تاکوو ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی فروهر لە بواری سیاسی، مرۆڤێکی سادق و باوەڕی بە ڕێبازەکەشی هەبوو. بەڵام لە سەروبەندی شۆڕشدا ئەویش وەکوو کەسانی تر تووشی هەڵە بوو. لە ڕادەبەدەر خۆی بە خمینی و احمدی کوڕی هەڵدەواسی، ئەوە بوو وەهای لێی هات لە لایەن دژبەرەکانی لە مەیدانی سیاسەت وەدەریان نا. داریوش فروهر لەگەڵ محسن پزشکپور و عاملی تهرانی و چەند کەسێکی تر لە ساڵی ١٣٢٦ ی هەتاوی “حزب پان ایرانیست”یان دامەزراند. ئەم حیزبە تاکو ساڵانی پێش دەسەڵاتی مصدق، لەگەڵ حیزبی تودە دا دژایەتیان دەکرد و لەگەڵ رکنی ٢ ستادی ارتش پێوەندیان هەبوو. پاشان ئەم حیزبە لەت بوو، ئینجا فروهر و پزشکپور و محمد رضا عاملی تهرانی  جیا بوونەوەو “حزب ملت ایران”یان دامەزراند.

لە سەر پرسی کورد ساڵی ١٩٧٥ و پەیمانی الجزایر و سەرنەکەوتنی کورد و خەیانەتی شای ئێران بە کورد بەگشتی و جووڵانەوەی حیزبەکانی کوردستان باس دەکەن و پێموایە شتێکی نوێی تێدا نیە و هەمووشی دووپات کراوەتەوە. هەر بۆیە بەسر ئەوەدا باز دەدەم. ئەوەی کە زۆر گرنگە باسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتی دوکتور قاسملووە. هەندێک پرسیار لێرەدا دەکرێن و من بە وردی دەیانخەمە بەر دەستی خوێنەرانی بەڕێز.

قانعی فرد لە پرویز ثابتی دەپرسێ و دەڵێی: ” لەسەر یەکێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی مێژووی سیاسی کوردستانی ئێران دەمویست بپرسم ئەویش عبدالرحمان قاسملوویە.

ثابتی لە وەڵام دا دەڵیی:”قاسملوو، کۆمونیست و ئەندامی حیزبی توودە و کۆمیتەی ئەیالەتی کوردستان و حیزبی دیموکراتیش حیزبێکی کۆمونیستی بوو، هەردەمیش قاسملوو بۆ ئێمە کەسێکی کۆمونیست و هەردەمیش جێگای سەرەنجی ئێمە بوو. بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ناوبراودا وتووێژمان نەکردووە و هیچ هاوکارییەکی لەگەڵ ساواک نەبووە و تەنانەت شێخ عزالدینیش هاوکاری لەگەڵ ساواک نەبووە.

س. هیچ ڕاپۆرتێکتان لەسەر حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە هەبوو… ئایا بۆ ساواک زۆر گرنگ نەبوون؟

و. هەرجۆرێک بێ، دەبوایا ئێمە زانیاریمان لە سەر ئەوان کۆکردبایەتەوە کە بزانین ئەوان خەریکی چین. قاسملوو لە چیکوسلواکی ئەو کات بوو. ئێمە زانیاریمان لەسەر چالاکیەکانی ئەو دەزانی بەڵام زۆر هەڕەشە نەبوون بۆ ئێمە.

س. قاسملوو لەگەڵ ساواک هاوکاری هەبوو؟

و. نە، چ هاوکارییەک؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە دەڵێێ “بۆ ئێوە حەزتان لە تاڵەبانی نیە”؟

دەڵێی” چوونکە تاڵەبانی یەکێک لە دوژمنانی ئێمە بوو لەگەڵ رووسەکان و میسریەکان لە سەردەمی عبدالناصر هاوکاری هەبوو. هاوکاری گرووپە کۆمونیستەکانی ئێرانی لە کوردستان دەکرد وەک ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی حیزبی توودەی ئێران کە لاشایی، پارسانژاد و کشکولی لە لای ناوبراودا جێگیر ببوون.

لە وەڵامی پرسی جیاخوازی ثابتی دەڵێێ:” کوردەکان جیاخوازن و تاکوو چالاکی هەبێ ئەوانیش داوای سەربەخۆیی دەکەن. هەرچەند ناوبراو دەڵێێ چوونکە ئێستا پرسی جیاخوازی ناگونجێ کوردەکانیش دەلێن ئێمە جیاخواز نین. هەرچەند جەنابت مەبەستی قانعی فردە کە جیاخوازنیت بەڵام لە ڕاستیدا کوردەکان داوای جیاخوازی دەکەن. (ل. ٥٤٧)

لەسەر کێشەی کوردی عێراق و سەدام حسین ثابتی دەڵێێ ” سەدام سەرکوتێکی وەهای نەکرد لە پاشماوەکانی بارزانی لە کوردستان و زۆر بە شێوەیەکی ئەرێنی و بە نەرم و نیان هەڵسوکەوتی دەکرد. بەڵام ثابتی ئەوەی لە بیر چووە کە سەدام ٨٠٠٠ بارزانی زیندە بەچاڵ کرد و ١٥٠هەزار کوردی ئەنفال کرد و سەرەڕای ئەوەش نزیکەی ٥٠٠٠ گوند و شارۆچکەی لەگەڵ خاکدا یەکسان کرد. ئەی ئەوانە جینایەت نیە چییە؟

لە کۆتایی کتێبەکەدا پرویز ثابتی خۆی بە لایەنگری هیچ مەزهەبێک نازانێ و دەڵێی ڕێزی بۆ دینیش هەیە. هەرچەند بۆخۆی دەڵێی هەم ڕەگی بەهایی و هەمیش ڕەگی ئیسلامیم تێدایە. “بەڵام کەسێکی غەیرە مەزهەبی و نە بەهایی و نە موسڵمان و نە لایەنگری دینێکی ترم”. ناوبراو دەڵێی لە بواری فەلسەفیشدا باوەڕم بە مرۆڤایەتیە واتە ئۆمانیستم. مەزهەبی شیعە بەخەرابترین مەزهەبەکان دەزانێ. بۆ نموونە دەڵێی شیعە فتوای “صیغە”ی داوە لە نێو ئیسلامدا، بەڵام کوا لە قورئاندا شتی وەها نووسراوە و قورئان ئیجازەی شتی وەها نادا. یان “تقیە” واتە هەر کاتێک پێویست بوو درۆ بکا، هەرچەند خمینی بە پشت بەستن بە تەقیە وادەی زۆر شتی بە خەڵکدا کاتێک لە پاریس بوو  وەک ئازادی و هەلومەرجی ژیان و باشکردنی گوزەرانی خەڵک کە چی هیچی جێ بە جێی نەکرد. پاشانیش خمینی وتی “خدعە”م کردووە واتە درۆی مەسڵەحەتیم کردووە کە بە ئینگلیزی دەڵێن White lie. سەرەڕای ئەمانەش شیعەکان باوەڕیان وایە کە علی جێنشینی محمد رەسوڵی خودایە واتە  علی خەلیفەی یەکەم بایا، بەڵام علی بۆ خۆی رۆیشتووە لەگەڵ هەر سێ خەلیفەی جێگر بیعتی  یان پەیمانی بەستووە و ڕاوەستاوە کە پاش ٢٠ ساڵ بووەتە خەلیفەی چوارەم. زۆر جێگای سەرسووڕمانە کە ڕاستیەکان چەواشە دەکەن وەک “غدیر” کە شیعەکان ئیدیعای ئەوە دەکەن محمد لەوێ بانگەشەی بۆ علی کردووە وەک جێگری خۆی، کە هەر لە ڕاستیەوە دوورە….(ل. ٦٤٨ و ٦٤٩ و ٦٥٢)

حەمید تەیموری

١٥ ـ ٣ ـ٢٠١٣

تکایە بۆ بەشی 1 ئێرە کلیک بکەن 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی