"an independent online kurdish website

گریمانەی مێژوونووسان هە میشە ئەوە بووە کە کوروش ، بەبۆنەێ مە نشی ئازادیخوازیەوە ، یە هوودیی لە کۆیلە تی بابول دەربازکردووە و دۆزینەوەی ئەم نهێنییە ئاسان نی یەabdurehman_mirzayi

٠ بۆچوونی من ئەوەیە کە یەهوودییەکان کوروشیان لە نێوخێڵێکی بێ ناونیشان و نە یار،بەڵام خوێن ڕێژ و بەیارمەتی مادی و عەقڵی تا پلەی ئیمپرا توریەک سەرخست،بەو ئامانجەوە کە کۆیلە کانی یەهوود و سامانەکەیان لەژێردەسەیی بابولدا ئازاد بکات و ئەو شارستانیە تا چەند خوداییە و مڵۆزمە لە ڕۆژهە ڵاتی ناوەڕاستدا هەڵ پێچێت٠ بیرنەکردنەوەی  کورش بە فەرهەنگ و باوەڕە کانی هەرێمە کە بە شێوەیەک کە ئاماژەی پێ دەکەم، بە جێ هێنانی بە پەلەێ ئارەزۆکانی یەهودی بە دواوە بوو

٠ ئەمە بۆچوونێکە کە بۆ یەکەمین جار شێوەێ هەڵسە نگاندنی بە مێژوو  و مێژوونوسان پێشکەش کرد و سەلماندنی ئەوە شۆڕشێک لە لێکدانەوەێ مێژووی ڕۆژهە ڵاتی ناوەڕاست و لە وانەێە مێژووی سەردە می ئەم هەرێمە پێکدە هێنێ٠ تێڕوانینێک لە ڕۆانگای سۆنەتی مێژوونووسان لەم بارەوە ،ناوبەینێکی دوور و درێژلە نێوان ئەو دوو بۆچوونە ئاشکرا و گومانە سەرە تاییە کانی پرسەکە دەسڕێتەوە٠ بۆ نموونە ئا غای شهبازی لە هەڵسە نگاندنە کانی خۆێ لەم بارەوە ئیدە یەکی زۆرباڵکێشی هەێە٠گرنگترین ئاکامی ئەم سەرکەوتنە گەڕانەوەێ یەهودییەکان بۆفەلەستین بوو کە دووبەرهەمی دیکەشی بە دوواوە بو٠یەکەم ئەم هۆزە سەرلێشێواو و ڕقەبەرە، بۆ یەکەمین جار لەگەڵ خەڵکانێکدا ڕوو بەڕوو بوونەوە کە ئازاد مەنش و پایەبەرزبوون  و ئەوئازادی وبەخششە کە کورش و جێگرەکانی بەوانەیان بەخشی،هێشتا نیشان نەدرابوو و هەروەها کە مێژوونیشانی داوە،ئەوانە تەنیا لە ئیراندا لە یارمەتی و پاڵپشتی سەرکردەکان سوودمەند بوون

٠ کەوابوو دە تووانرێت بووترێت کە ئازادی خۆیان قەرزداری هخامەنشییەکانن و ئەمە هخامەنشییەکان بوون کە تەوراتیان کرد بە ناسنامەێ فۆرمی یەهودییەکان!!! بەرهەمی دووە م ئەوەیە کە ئایینی ئیسراییلیەکان بەرانبەر بە ئایینی مەزدیسنا تووشی گۆڕینێکی فراوانی بوو بیری وەرگرتنی ڕزگار کەری جیهان کە پێشتر یادمان لێ کرد لەباوەڕە کانی سوشیانسە کانی زەردە شتە٠ (١) بیری سوشیانسی زەردەشتی سێ قۆناخی زەمەنییە کە بە باوەڕی ئایینی زەردەشت،تەمەنی ژیانی مرۆڤ و تۆپی زەوین پێکدە هێنی..وەرگێر)٠ خوداوە ندێک کە باوەڕمەندانی موسا پەرەستشیان دەکرد،ڕقاوی و تووڕە و هەندێ جار کاولکەربوو٠

بەڵام کاتێک لە گەڵ خۆداێ زەردەشتدا ڕووبە ڕوو بووەوە لە کەفو کۆڵ کەوت و هێمن تر بووەوە٠ فریشتەکان لە ئایینی موسادا نابینرێن و ئە شاسپندان لاسایی کراوی ئایینی زەردەشتن و نێویان میکاییل وڕافاییل  جیبراییلە٠ جگە لەوانە دێوە کان و سەرکردە کەیان شەیتانە کە لە ڕەگەزی دێو و ئەهریمە نن ٠ تەنانەت دێوی مەزنی یەهودییەکان ،واتا ئاسمودە هەمان ئە ئشەم دێوی ئیرانییە کە بە دێوی تووڕە یی بە ناوبانگە٠ جیهانی داهاتوو ،و دۆزەخ و بەهەشت و ڕۆژی سەرهەڵدان و هەڵسە نگاندنی تاوانە کان و پردی سیرات (هەمان چینوتی زەردە شتین)و   گشتە کەێان لە ئایینی ئیرانییە کانەوە گەیشتووتە یەهودییەکان و لە ڕووی تەوراتەوە بۆ ئایینەکانی دیکەی سامی بڵاو بووە تەوە  و ئەمانە هەمووی بەرهەمی سەرکەوتنی کورش بە سەر بابۆلدایە).

(ع. شاپور شهبازی. کورش بزرگ.ل ٣١٩ و٣٢٠).لەو تێکستەێ سەرەوە دا لە گەڵ زەردە شتیگە لێکدا  ڕووبە ڕوو دەبینەوە کە هەرچەن هەبوونی مێژوویی ئەوانە،هیچ نەبێ لە سەردە می کورشدا نە سەلماوە،بەڵام بە ڕادەیەک پڕهێزبوونە کەتووانیوویانە سۆرشتی یەهودییە تۆند و تیژەکان هێمن تر بکەنەوە و ئازاد مەنشی وپایە بەرزی کورش ئەوانەێ فێرکردووە کە تەورات یان خۆە ش گەرەک بێت ١ (!) هەرچەن کورش هەروەها کە لە بەڵگە نامەکانی بابۆل وجاڕنەمەکەی خۆیدا دیاری ئەدا ،بەرانبەر بە هەموو نەتەوە کان میهربان بوو، بەڵام لە تەوراتدا دەر ئەکە وێ کە ئەو سەرنجێکی تایبەتی لەسەر یە هودییەکان هەبووە٠

ئەم خالە سەرنجی زانایان و پشکێنەرانی بۆ لاێ خۆێ ڕاکێشاوە و هەرکامەیان بۆ ئەو مەبەستە بیر لە هۆکارێک دەکەنەوە٠ هندێکیان ووتویانە ،لەبەر ئەوە کە یەهودییەکان لە کاتی داگیرکردنی بابۆلدا یارمەتی کورشیان داوە ٠ کورش ویستۆیە پێ زانینی خۆێ بەوانە نیشان بدات٠ هەندێکیان لەو باوەڕەدان کە بە بۆنەێ نزیک بوونی نەتەوەێ یەهود بە سنووری میسر،لە باری سیاسییەوە کورش خوازیاری ئەوە بوو کە نەتەوەێەکی پێ زان وگوێ ڕاێەڵی لەو سنوورەدا هەبێ ٠ ژمارە ێک لەوانە ئەڵێن سەرنجی تایبەتی کورش بۆ یەهودییەکان ،پێویستە کە نزیکبوونی ئایینی هۆزی بەنی ئیسراییل و ئیرانییەکانی سەردەمی کۆن ببینین چوونکە هەردوو ئایینەکە بەرانبەر بە ئایینە کانی ئەو کاتە بەرزتر و بە نرخ تر بوونە و لە باری پەرەستنی خۆداێ تاکانەوە کە تەنیا و بێ جێگا وشوێنە  و هەمیشە زیندووە  و هەروەها نەمری ڕۆح و بڕوا بە رۆژی قیامەت تا ڕادەیەک لە یەک دەچوون٠{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی