"an independent online kurdish website

ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای ئێران ژنی دوور‌ خستۆتەوە  له‌ ژیانی گشتی و تاکەکەسی خۆی.fatme_mairufi

ژنانی ئێران بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی لە هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا ئاستیان هاتۆتە خوار‌. ژنانی کوردستان لە باری خویندن و کار و ده‌ست راگه‌یشتنیان به‌ هۆیه‌کانی به‌ره‌و پێش بردنی ژیانی خۆیان وه‌ک ئینسانیش زوڵمیان لێکراوە و ناچار بوون زیاتر کاری ناومال بکه‌ن له‌ ترسی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان به‌ هۆی زال بوونی باری نائه‌منی و پیاوسالاری.

 به‌هۆی ئه‌و دابڕین و له‌ پەڕاویز خستن و سوکایه‌تی پێکردنەیە ، ژنان بوونه‌ته‌ قوربانی کاری ناومال و  رووبه‌روی لێدان و سوکایه‌تی و جنێودان ده‌بنه‌وه‌ وه‌له‌ زۆرحاله‌تدا ژنان ناچار ده‌بن بریار بده‌ن مێرد بکه‌ن به‌ که‌سانی که‌ له‌سه‌ر خواستی خۆیان نین وه‌به‌م هۆیه‌وه‌  بێ به‌ش ده‌کرێن له‌ هه‌موو ئازادیه‌کانیان ومافه‌کانیان  ،ته‌نانه‌ت  ئازادی جل وبه‌رگ پۆشینیان بۆ بەڕه‌وا نابینن و ناچار ده‌کرێن به‌ زۆره‌ملی حیجاب بپۆشن.

باری ناهه‌مواری ژیانی  ژنان له‌ کوردستان به‌شێکه‌  له‌ باری  ناهه‌مواری ژیانی  سه‌رجه‌م ژنانی ئێران  و ئەو وڵاتانه‌ی ئیسلامی سیاسی تێیدا دەسەڵاتدارە. له‌ زۆربه‌ی شوێنەکانی کوردستانی ئێران دا زۆربه‌ی‌ ژنان له‌ ناومالاندا  لێ یان ده‌درێ  و مافی یه‌کسانیان نیه‌ و بێ به‌ش ده‌کرێن له‌ گشت مافێکی یه‌کسانی و رێگای خوێندنیان لێ ده‌گیرێ و له‌ زۆر رووی تره‌وه‌ بی ماف ده‌کرێن.

سته‌م له‌ سه‌ر ژنان و سوکایه‌تی پێکردنیان له‌و عەسر و زەمانە دا لە کاتێکدایە کە خه‌ڵک  له‌ دونیادا به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ رادیکال و ئینسانی ویه‌کسانی خوازه‌کانیه‌وه‌ هەولی زیاتر دەدا  بۆ یه‌کسانی و باشکردنی هه‌لومه‌رجی  ژنان  که‌ چی ژنانی کوردستان و ئێران  روو به‌رووی بارودۆخیکی زۆر ناهه‌موار ده‌بنه‌وه‌ وبه‌ره‌و دواوه‌یان ده‌گێرنه‌وه‌ و سته‌م له‌ سه‌ر ژنان له‌ ئێراندا رۆژ لە دوای رۆژ بڕەو دەستێنێ. له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێراندا ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ژنان رووی لە زیادی کردوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناو شه‌قامه‌کان  و ماڵ و کارخانه‌ و شوێنەکانی کار و …

نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌کانی کوردستان له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی نائیسلامی ئێراندا پر بوون  له‌و ژن و کچه‌ گه‌نجانه‌ی که‌ بە هۆی زەخت و گوشاری ئابووری و سیاسیی و بنەماڵەیی خۆیان سوتاندوه  و بە ناچاری وه‌ک ته‌نها رێگای ده‌رباز بوون له‌و ژیانه‌ سه‌خته‌ی به‌ره‌و روویان کردۆتەوە.{jcomments off}

هیچ کۆمەڵگایەک بێ گرفت نییە، مسۆگەر کردنی مافی ئافرەتیش دەگەڕێتەوە سەر حەول و تەقەللاکانی خۆی. شتی کۆن و نوێ، دیاردەی جوان و دزێو، داب و نەریتی  ڕەسەن و ناڕەسەن و هاوێر کردنی پۆزیتیڤەکانی ئەو دیاردانە لە نیگەتیڤەکانی و پاشان ئەکتیڤکردنی شتە جوان و باشەکان ، کۆمەڵگا بەرەو پێش دەبا و ژنیش لەو نێوە دا بە مافە سەرەتاییەکانی خۆی دەگا و وردە وردە سیمای ڕەسەنایەتی خۆی دەبینێتەوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی