"an independent online kurdish website

لەوانەیە کورش هەمو ئەو خاڵانەێ لە پێش چاوبوبێت،بەڵام ئەو شتە کەلە جاڕنامەکەێ بابۆلدا دەبینرێت کورش بەیەک ڕەوشت لەگەڵ هەموو نەتەوە بندەستە کاندا هەڵسوکەوتی کردووە،واتا بۆبیرو باوەڕی گشت ئەوانە ڕێزی داناوەabdurehman_mirzayi
٠

هەرشتێکیان کەبۆ بابۆل هێنابویان بۆشوێنی خۆێ گەڕانیەوە و ئاسایشی فیکری ئەوانەی دابین کرد٠ ١ . مێژوونووسە مەزنەکەمان بەکۆن بوونی تەورات بەرانبەر بە ئاویستا تەنانەت بە شێوەی پێش لە ئیسلامیش سەرنج نادات٠ لەوانەیە بتوانین سەرجەم گریمانەکانی بەڕاست بزانین ،بەڵام بە پێچەوانەوە٠

ئیشپیگڵ هەوڵی دا تانیشانی بدات کە یەهود نەتەنیا بیری خۆداپەرەستی بەڵکوبیری ئافراندنی هەبوون لە هیچ و گرنگی ڕە قەمی شەش لە ئافراندن و زریانەکەی نۆحی پەێغەمبەری بە ئیرانییەکان فێرکرد٠ هارلز و بەدوواێ ناوبراودا پتانزونی سەرچاوە پەێوەندی دەرەکانیان تایبەت بە هناردراوەکانی هۆزی بەنی ئیسراییل دەزانن کە پەێامەکانیان هەر چەن ناڕاستەوخۆگەیشتبووە زەردەشت.(ژ.دوشن گیمن.

زەردەشت وجهان غرب،ل٤ ) جیاوازی تەنیا لەوە دابو کە هەستی پێ زانین و ماڵ ئاوایی هەموو نەتەوەکان جگە لە بابۆل تاپۆ نەکراوە و لەبەر ئەوە نە گەیشتووەتە دەسی ئیمە،بەڵام خۆەشحاڵی نەتەوەی یەهود لە تەوراتدا ڕەنگی داوەتەوە٠ (پیرنیا،تاریخ ایران باستان ،ل ٣٩٧ ) ڕەحمەتی پیرنیا جگە لە هێمایەک لەیارمەتی یەهود بۆداگیرکردنی بابۆل ،هیچ باسێکی لەبارەی پەیوەندی کورش و یەهود ڕانەگەیاندووە٠ هەرچەند مەبەستەکەێ لە ڕستەێ(هەندێ کەس ووتوویانە ڕۆشن نە کردووەتەوە،بەڵام من لە شوێنی خۆیدا تا ڕادەیەک کە پێم زانیوە،ئاماژەدەکەم٠

بەگشتی ئاغای پیرنیاش پەیوەندی کورش ویەهودی لەسەر زهنییەت ودلووانی ومەنشی کورش داناوە و دەسپێکی ئەم پەیوەندییە ئەباتەوە بۆ کاتی داگیرکردنی بابۆل٠ کاتێک کورش بو بە دەسەڵاتداری بابۆل، سوریاش کەوتە ژێردەسەڵاتی ناوبراو،هەمان سیاسەتی خەێرخۆازانەی بەرانبەر بەو وڵاتە گرتە پێش٠ پادشاکانی فنیقیە گەیشتنە خزمەتی کورش وزانیارییە کانی خۆیان ڕاگەیاند،گەمیە دەریاییە کانیان کە ژمارەیان بەقەدەر کەشتییەکانی یونان دەبوو،خستە ژێردەسەڵاتی پادشاه٠

کورش لەهەمان یەکەمین ساڵی پادشاهییە کەێ لە بابۆلدا فەرمانێکی لەسەر ئازادی کۆیلە یەهودییەکان و کە گەڕانەوەیان بۆوڵات ونۆێ کردنەوەێ بیناێ پەرستنگە کەێان (هەربەۆ شێوە کە پێشتربوو)لە ماڵی پیرۆزدا(بیت المقدس)ڕاگەیاند ئەوەشی بخەینە سەر،فەرمووی تا گشت دەفرە ئاڵتوونو زیوییە کان کە پێشتر تاڵانکراو ولە بابۆل ڕادەگیران ،بۆ ئورشلیم بگەڕینەوە٠ لە ساڵی ٥٣٧ دا زۆرتر لە ٤٠٠٠٠ یەهودی لە ژێر سەرکردەیی زرو بابۆل ،بابۆلیان بە ئامانجی سەرزەوینی ژوانگە (ارض موعود)بە جێ هێشت٠ کەسایەتییەکی پلەبەرزی پارسی بە جێ هێنانی باش بەڕێوە بردنی فەرمانەکەێ چاودێری دەکرد٠

لێرە شدا هەمان خۆلق و خۆی بەرزی کورش دەکەوێتە پێش چاو کە هەوڵ ئەدات ئارامش بە مرۆڤایاتی پێشکە ش بکات٠ بە ڵام لەبەر ئەوە کەنەکرابوو٠ نابێ لە بیرمان بچێت کە کاتی پادشاهی کورش سیاسەت بە تەواوی نزیکی ئایین بوو٠ و ئەگەر کورش و پاش ئەوەش داریوش هەڵسوکەوتێکی خێرخوازانە یان بەرانبەر بە یەهود گرتە پێش٠ ئە بێ بڕوا بەوە بکەێن کە ئەم پرسە تەنیا لە بەر ئەوە نە بوو کە ئەوانە تەنیا قازانجی خۆیان لەوەدا ئەدێ،بەڵکو هەروەها بەۆ بۆنەوە کە ئامانجی ئایینی یەهودییەکان کە ئایینیان بەرزتر لە پرسەکانی دیکە دەزانی و لە ڕوانگەێ ئەوانەوە زۆر باش لە گەڵ مرۆڤدا سازگارتر لە باوەڕە ئاینییە کانی کەلدانی میسری دەکەوتە پێش چاو(گیرشمەن،ایران از آغازتا اسلام ل١٤١ و١٤٢) بۆ ئەوە گیرشمەن خۆێ یەهودییە،هۆکاری هەڵسوکەوتی تایبەتی ناوبراو،بەرانبەر بە هۆزەکەێ ،لە لێکدانەوەێ فەلسەفی کورشدا دەبینی کە یەهودی دەخاتە سەرەوەێ ئایینی هەرێمەکە و ئەڵێ کورش باوەڕی یەهودی لە ئایینە کانی دیکەێ کەلدانی و میسری بە باشترزانیوە{jcomments off}

٠ هیچ نە بێ گڵە نووسراوەکەێ کورش باسێکی دیکە دەکات و مەردوک بە بەرزترین خۆدا،سەر کردە ڕێنموونی کەرو پشتیوانی خۆێ دەزانێت!٠ بەم جۆرە چوار بەڵگە کەێ ئیمە دەر بارەێ هخا مە نشییە کان بۆ ڕۆشن کردنەوەێ هە ڵسوکەوتی کورش لە گەڵ یەهوددا ،(جگە لە بریان ) تا ڕادەیەک پاڵی داوە بە خەیاڵو ئیخلاقەوە و دیار نی یە بە چ شێوە یەک ئە بێ ڕاستی سەر هەڵدانی سەر کردەێەک کە ٢٥٥٠ ساڵ پێش لە ئیستا سەر قاڵی ئیمپراتوریە کەێ بووە،هە ڵسەنگێنن ٠ وەهایە کە بۆ من وناچار،ناوەڕۆکی تەورات ومێژووی یەهود کە لە بەر داستدایە،سەرکەوتووتر لە لێکدانەوەێ مێژوو نووسانی دیکەیە٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی