حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی داڕشتنی نەخشەڕیگایی حوکمڕەوایی دێمۆکڕاتیک و سەردەمیانە لە کوردستاندا و دانانی میکانیزم و میتۆدی ستراتیژی سیاسی و نەتەوەیی لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان و ئەنجامدانی ڕیفۆرمی سیاسی لەسەر شێوەیی ئیدارەکردنی وڵات و
سەقامگیرکردنی پایەکانی حکوومەت لە ئاستی دەرەوەدا ،بێگوومان بدوایی قۆناخی ڕزگارکردنی کوردستان و دەمەزراندنی پارلمان و حکوومەت بەشاکاری سیاسی و دیپلۆماسی سەرکردایەتی سیاسی کورد دادەنرێ کە تێیدا دەسکەوتی گەورەو مێژوویان بۆ گەلی کورد بەدوایخۆدا هێناوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاش تێپەڕبوونی بەسەر دژوارترین قۆناخەکانی ژیانی سیاسی و حوکمڕەوایی لە کوردستان و سەرکەوتنی بەسەر کۆمەڵێک گیروگرفتی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوخۆیدا، ئەمڕۆ هەموو لایەک شادی کەشەکردن و پێشکەوتنی ئاستی پەیوەندیە نێو خۆی و نێو نەتەوەیەکانن و هەر لەو پەیوەندیەشدا لە ڕێگایی داڕشتنی سیاسەتی ئابووری دڕێژخایەن لە کوردستان ، توانی ئاستی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ببووژێنێتەوە و بیگەیەنێتە ئاستێکی بەرز و دەڵخۆش لە سەر ئاستی ئێراقدا و بە جۆرە سەرنجی سیاسی و ئابووری ولاتە زلهێزو بەنفوزەکانی گێتی بۆ لایخۆی ڕابکێشێت.
بووژانەوەیی خێرایی ژێرخانی ئابووری و گەشەکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا، هەلومەرجی نوێی هێناوەتە کایەوە و گۆڕانێکی بنەڕەتی سەبارەت بەپەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی لە گەڵ دونیایی دەرەودا پێک هاتووە و سیاسەتی نەوتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەوپەیوەندیەدا سەرنجی زۆر لە کۆمپانیە گەورەکانی بۆ لایی خۆی ڕاکێشاوەو ئێستا دەبینین زۆر لە وڵاتان و کۆمپانیەکان دێن لە کوردستان سەرمایەگوزاری دەکەن کە بێگوومان شوێنی ڕاستەوخۆی لە سەر گەشەکردن و سەقامگیری سیاسی و ئابووری دەبێت لە کوردستاندا.
بەهێز کردنی سیاسەتی ئابووری و نەوت لە هەرێمی کوردستان لە قۆناخی ئێستا خەباتدا پێویستی بە بەرچاوروونی زۆرتر هەیە و کورد دەبێت دەفیکری بەڕێوەبردنی سیاسەت و ستڕاتیژیەکی ئەوتۆدابێ کە بتوانێت لەو ڕێگایەوە ئەمنیەتی نەتەوەیی بپارێزێت و هەناگاو بەرەو ئەوەی بنێت کە لە هەموو بوارێکدا بیرلە پاراستنی هەڕیمی کوردستان کرابێتەوە لە روویی سیاسی و نیزامیەوە.
چوونکی کەمنین ئەو دوژمنانەیی کە بەردەوام لە دەووری ئەزموونی سەرکەوتوویی حوکمڕەوایی کورد دا خەریکی پیلان داڕشتنن بۆ لە نێوبردنی دەسکەوتەکانمان. دیارە بارودۆخی سیاسی ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرژەوەندیی کێشەیی سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کورد دا گۆڕانی گەورەیی بە خۆوە دیتووە و ئیستا وڵاتێکی وەک تورکیە ، لای نیە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانی کورد لە کوردستاندا، ئەو مەسەلەیەش پێشاندەری ئەو ڕاستیە سیاسیە دەگێنێت کە کورد بە هۆی بەڕێوەبردنی سیاسەتی ورد و حەکیمانەیی دا توانیویە پەرەبە ئاستی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی لە گەڵ وڵاتانیتردابدات. کاتێک وڵاتێکی گەورە و بەنفوزی وەك تورکیە سیاسەتی خۆی لە بەرانبەرکورددا دەگۆڕێت و پشتیووانی لە سیاسەتی پەرەپێدان بە هاوکاریە ئابووری و بازرگانیەکانی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، نیشانەیی گەشەکردنی پڕۆسەیی سیاسی و حوکمرەوایی گەلی کورد لە کوردستان دەگەیەنێت.
سەردانی وەڤدێکی پایەبەرزی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز نێچرڤان بارزانی بۆ ئاڵمان و کە بە شێوەیی بەرفی بانککرابوون بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی وزە بۆ ئۆروپادا، بەو مانایەیی دێت کە یەکیەتی ئۆروپا و ڕۆژئاوا دەیان هەوێت بۆشایی وزەیی نەت و گازی خۆیان لە ڕێگایی دامەزراندنی پەیوندیە ئابووری و بازرگانیەکانیان لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبین بکەن و پەیڕەوی سیاسەتێکی نوێی درێژخایەنی سیاسی و ئابووری و بازرگانی لە گەل حوکمڕەوایی کورد لە ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بکەن. دیارە ئەو مەسەلەیە بەرلە هەموو شتێک بەقازانجی ئەمنی قەومی نەتەوەیی سیاسی کورد دەژمێردرێ و هەنگاوێکە بەئاڕاستەیی گەشەکردنی ئاستی پەیوەندیە سیاسی و دیپڵۆماسیەکانی حکوومەتی هەرێم دا.
بەڵام دەبینین کە لە سایەیی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت و بووژانەوەیی ژێرخانی ئابووری هەرێم و دابینکردنی ئاسایشی گشتی لە کوردستاندا، توانراوە بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنجی زۆر لە کۆمپانیە گەورەکانی دونیایی بۆ لایی خۆی ڕاکێشاوە و ئێستا بەشێك لە وڵاتانی بەهێز خۆزیاری پەرەپێدان بە پەیوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانیەکانیانن لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ڕێزدار نێچرڤان بارزانی.
پاش سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری لە ئۆروپا و بە ئاکام گەیشتن و سەرکەوتنی بەشێک لە شۆڕشی وڵاتانی عەرەبی و پێک هاتنی گٶڕانکاری بەرفران بەسەر شێوەیی حوکمڕەوایی ئەو وڵاتانە دا، بە بێگوومان کاریگەری ئەرێنی لە سەر ئاستی پەیوەندیە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان لە گەڵ وڵاتانی دونیا داناوە و کۆمەڵێک قەیرانی گەورەیی بە دوایخۆیدا هێنا لە ئاستی ناوچەکەداو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ستڕاتیژی سیاسی ناوچەکە گۆڕانی ماددی و مەعنەوەی بە خۆیەوە دیووە.
ئێستا هەرێمی کوردستان بە هۆیی ئاسایشی سیاسی و نەتەوەیی کە لە سەر ئاستی ئێراق و ناوچەکەد اهەیەتی و دۆزرانەوەیی کانی نەتیی زۆر لە کوردستاندا و بووژانەوەیی خێرایی ژیرخانی ئابووری و بەرزبوونەوەیی ئاستی ژیان و گۆزەرانی خەڵکی کوردستان، هەلومەرجی هەستیاری ژئۆپلۆتیکی سیاسی و ئابووری کوردستانی بەرەو قۆناخێکی دیکە بردوە و ستڕاتیژی سیاسی و دیپلۆماسی کورد جووڵەیی پشتیوانی زۆری لەو پەیوەندیەدا بۆ پەیدابووە لە ئاستی نێونەتەوەییدا ،کە گوومان لەوەیدا نیە ڕێزدار نێچرڤان سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری و کۆدەنگی هەموولایەک کە بەشداری پڕۆسەیی سیاسین لە کوردستان ، سەرمایەگوزاری ماددی و مەعنەوی لە سەر ئەو باتەبە گرینگە دەکەن بە مەبەستی ڕزگاری یەکجار کوردستان بەرەو سەربەخۆی.
.
محمد سلێمانی
30.03.2013