"an independent online kurdish website

پیش جه‌نكی‌ جیهانی‌ دووه‌م هه‌ردوو كۆریا (كه‌ ئه‌و كات یه‌ك ده‌وڵه‌ت بوون ) له‌ژێر داگیركاری‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ ژاپۆندا بوون و به‌ كۆتای‌ هاتنی‌ جه‌نگه‌كه‌و ته‌سلیم بوونی‌ ژاپۆن سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ رزگار بوون كه‌ ژاپۆن داگیریكردبوون وه‌كو چین و كۆریاو چه‌ند ده‌وڵه‌تیكی‌ تری‌ باشوری‌ رۆژهه‌لاتی‌ ئاسیا .nejm_abdulla

به‌لام پاش رزگاربوونی‌ كۆریا ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ (به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا یه‌كێتی‌ سۆڤێتی‌ جاران ) ده‌ستیان خسته‌ كاروباری‌ كۆریا وبو به‌هۆی‌ دابه‌شبونی‌ بۆ دوو وڵات (كۆریای‌ باكوروباشور ) كۆریای‌ باكور به‌ر پشتیوانی‌ سۆڤێت كه‌وت و باشوریش به‌ر پشتیوانی‌ ئه‌مریكا وئه‌نجامی‌ دابه‌شبوونه‌كه‌ بوو به‌ هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ر له‌ نێوانیاندا (1950-1953) له‌و كاته‌وه‌  هه‌ردوو كۆریا +ژاپۆن له‌ حاله‌تی‌  نه‌شه‌رو نه‌ ئاشتیدا ده‌ژین و زۆربه‌ی‌ كات دۆخه‌كه‌ به‌ باری‌ شه‌ردا زیاتر شكاوه‌ته‌وه‌ و به‌ ناوبژیوانی‌ ده‌وله‌تانی‌ ده‌وروبه‌ر كۆنترۆلی‌ دۆخه‌كه‌ كراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن چین وئه‌مریكاوه‌ .

پاش به‌ده‌ست هێنانی‌ چه‌كی‌ قورس به‌یارمه‌تی‌ چین له‌لایه‌ن كۆریایی‌ باكوره‌وه‌  (موشه‌كی‌ (كورت ودرێژ) هاوێژ وراگه‌یاندنی‌ خاوه‌ندارێتیان بۆ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ،ئیتر ئه‌و ولاته‌ كه‌وته‌ هه‌ره‌شه‌كردن له‌ دراوسیكانی‌  +ئه‌مریكا تا كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سالی‌ 2010دا باكوریه‌كان نزیكه‌ی‌ 100 گوله‌تۆپیان هاویشته‌ خاكی‌ باشوریه‌كانه‌وه‌و بو به‌ هۆی‌ زه‌ره‌رو زیانكی‌ مادی‌ و گیانی‌ له‌ باشوریه‌كان بۆیه‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشی‌ جه‌نگه‌وه‌ به‌ڵام به‌ته‌داخلكردنی‌ ئه‌مریكاو چین و رووس دۆخه‌كه‌ هێوركرایه‌وه‌ .

پاش مردنی‌ سه‌رۆكی‌ پیشوی‌ كۆریایی‌ باكور كیم ئیل  جۆن و هاتنه‌ سه‌ركاری‌ كوره‌ ته‌مه‌ن 27سالانه‌كه‌ی‌ (كیم ئۆن) له‌ 2011دا  ، سه‌ره‌رای‌ نارازیبوونی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆریایی‌ باكور  له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌م كوره‌ گه‌نجه‌ ده‌ستیكرد به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌  چه‌كی‌ ئوتۆمی‌ وهه‌ره‌شه‌ی‌ زیاتر له‌ده‌رودراوسێ‌ به‌ تایبه‌تی‌ كۆریای‌ باشور له‌ پیناو ده‌ركردنی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌ ئه‌مریكایه‌كان كه‌ له‌ پاش جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مه‌وه‌ له‌ كۆریایی‌ باشور ن .

كۆریای‌ باكور رۆژی‌  شه‌ممه‌ 30/3 /2013به‌فه‌رمی‌ شه‌ری‌ دژی‌ كۆریایی‌ باشور راگه‌یاند وباكوریه‌كان ده‌ڵێن به‌ گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ جه‌نگ هه‌لس وكه‌وت له‌گه‌ل هه‌موو بابه‌ته‌كانی‌ كۆریای‌ باشوردا ده‌كه‌ین .

هه‌ڵوێستی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ده‌وروبه‌رو ده‌وڵه‌تانی‌ زلهێز له‌ باره‌ی‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ كۆریایی‌ باكوره‌وه‌

یه‌كه‌م – كۆریای باشور

وه‌كو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئیشارتمان پێ‌ دا له‌پاش دابه‌شبوونی‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی‌ كۆریا بۆ دوو ده‌وڵه‌ت وهه‌ڵگیرسانی‌ جه‌نگ له‌ نێوانیاندا و مانه‌وه‌ی‌ چه‌ندین كیشه‌ی‌ نێوانیان به‌تایبه‌تی‌ كیشه‌ی‌ ئه‌رزو و مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆریایی‌ باشورو  سه‌ره‌ڕای‌ جیاوازی‌ ئایدۆلۆژیا ی‌ حوكمرانیان ،

كۆریای‌ باشور به‌رده‌وام دژی‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كی‌ وئه‌تۆمیه‌كانی‌ كوریای‌ باكور بووه‌  چونكه‌ هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ لایه‌ن باكوره‌وه‌ مه‌ترسیه‌كی‌  زیاتر بۆ باشور دروست ده‌كات چونكه‌ باكور نه‌ئیمزای‌ له‌ سه‌ر بلاوبونه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ كردوه‌ و نه‌ پابه‌ندیش بووه‌ به‌ بریاره‌ نێوده‌وڵه‌تیكانه‌وه‌  له‌ كاتێكدا تا ئیستا كۆریای‌ باشور سه‌ره‌ڕای‌ پیشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیای‌ خاوه‌نی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ نیه‌ و پابه‌نده‌ به‌ بریاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ .

له‌پاش كۆتایی‌ هاتنی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مه‌وه‌  به‌گوێره‌ی‌ ریككه‌وتنیك هێزێكی‌ سه‌ربازی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی‌ كۆریای‌ باشور بڵاو بوه‌ته‌وه‌  بۆ پارێزگاریكردن  له‌ ئه‌رزو ئاوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ، وله‌ هه‌مان كاتدا كۆریای‌ باكور ئه‌و هێزه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر خۆی‌ ده‌زانێت بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی‌ ده‌رپه‌راندنێتی‌ .

ئاشكرایه‌ كه‌ كۆریای‌ باشور به‌رده‌وام هه‌وڵی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌كه‌ی‌ داوه‌ وله‌هه‌مان كاتدا كه‌مته‌رخه‌میشی‌ نه‌كردوه‌ له‌ خۆپرچه‌كردن ، به‌ڵام راگه‌یاندنی‌ شه‌ر له‌لایه‌ن كۆریای‌ باكوره‌وه‌ به‌رامبه‌ر باشور مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ دروست ده‌كات چونكه‌ گه‌ر به‌ كرده‌وه‌ شه‌ره‌كه‌ دروست بیت ماڵ وێرانیه‌كی‌ گه‌وره‌ روو ده‌دات له‌ ئاستی‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تدا چونكه‌ باشور ده‌سته‌وه‌ستان نابیت له‌ئاست ده‌ست درێژیكردنه‌ سه‌ری‌  

دووه‌م : ژاپۆن

ژاپۆن یه‌كێكه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ كۆریای‌ باكور به‌ دوژمنی‌ خۆی‌ ده‌زانیت له‌ به‌ر هه‌ندێ‌ هۆ كه‌ گرنگترینیان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می‌ داگیركردنی‌ كۆریا له‌ لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی‌ ژاپۆنیه‌وه‌  كه‌ بو به‌ هۆی‌ كوشتن وماڵوێرانیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆریا و هه‌روه‌ها كێشه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌لایه‌ن كۆریاوه‌ و ژاپۆن له‌هه‌وڵیكی‌ به‌رده‌وامدایه‌ بۆ رێگری‌ له‌و چه‌كه‌ وله‌م هۆیانه‌ گرنگتریش هه‌بوونی‌ هێزیكی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا یه‌ له‌ پاش جه‌نگی‌ جیهانی‌ دوومه‌وه‌ له‌سه‌ر دوورگه‌كانی‌ ژاپۆن كه‌ كۆریای‌ باكور به‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌زانێت و هه‌ربۆیه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ رابوردوودا كۆریا هه‌ره‌شه‌ی‌ لێدانی‌ ئه‌و هێزه‌ ی‌ كرد . شایانی‌ باسه‌ تا ئیستا ژاپۆنیش وه‌كو كۆریای‌ باشور پشت به‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌به‌ستیت له‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ری‌ ، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ ریككه‌وتننامه‌یكی‌ نێوانیان (ئه‌مریكا – ژاپۆن ) ده‌بیت ژاپۆن خاوه‌نی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ گه‌وره‌ نه‌بیت سه‌ره‌رای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ته‌نانه‌ت تا دوو ساڵێ پێش ژاپۆن وزاره‌تی‌ به‌رگری‌ نه‌بوو،  به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌مریكا خۆی‌ داوا له‌ ژاپۆن ده‌كات  كه‌ برگه‌ی‌ ریگاپێنه‌دانی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌  جۆره‌كانی‌ چه‌ك له‌ ده‌ستوره‌كه‌یدا هه‌موار بكاته‌وه‌و بۆ داكۆكی‌ له‌ خۆی‌ و مه‌ترسیه‌كانی‌ چین و كۆریای‌ باكور ، هه‌ر بۆیه‌ له‌م دوایانه‌دا ژاپۆن وزاره‌تی‌ به‌رگری‌ دروست كردو خه‌ریكی‌ به‌ده‌ستهینانی‌ چه‌كی‌ دورهاوێژیشه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ یه‌كیكه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ره‌ پیشكه‌وتوه‌كانی‌ بواری‌ ته‌كنۆلۆژیا وپیشه‌سازی‌ ،

له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كۆریای‌ باشورو ژاپۆن سه‌ره‌رای‌ ناكۆكیان له‌ سه‌ر ده‌ریاو دوورگه‌كانی‌ نێوانیان ،به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی‌ پته‌و كۆی‌ كردونه‌ته‌وه‌ له‌ رێگای‌ سیستمی‌ سه‌رمایه‌داری‌ و مه‌ترسی‌ كۆریای‌ باكور ه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر هێرشیك بۆ سه‌ر كۆریای‌ باشور   بێگومان ژاپۆنیش چاوه‌رێ‌ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ نۆره‌ی‌ ئه‌ویش بیت له‌ هێرشكردنه‌سه‌ریدا بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌پاش  سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئاشتیدا پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ كۆریای‌ باشور ده‌رببرێت وبچێته‌ شه‌ره‌كه‌وه‌ ؟

سێیه‌م:- چین

 چین یه‌كیكه‌ له‌ پێنج ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان و به‌ تایبه‌تی‌ له‌ پاش كرانه‌وه‌ی‌ به‌رووی‌ جیهاندا ئیستا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی‌ جیهانه‌ له‌ رووی‌ ئابوریه‌وه‌ ، وكۆریای‌ باكور یش یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌كانی‌ دراوسێی‌ وشكانی‌ چین و له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك جۆر ئایدۆلۆژیا(سۆسیالیستی‌) كۆیان ده‌كاته‌وه‌ و سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت هه‌مان كێشه‌یان له‌گه‌ل دراوسیه‌كانیاندا هه‌یه‌ به‌ هۆ ی‌ ئایدۆلۆژیاو كیشه‌ی‌ سنورو له‌ هه‌موویان گرنگتریش ناكۆكی‌ هه‌ردوو لایان له‌ گه‌ل وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكادایه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ كۆریای‌ باكوره‌وه‌ چین پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ باكوریه‌كان ده‌ربریوه‌و یه‌كیك بوه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ نه‌یهێڵاوه‌ كۆریا به‌ر هێرشی‌ سه‌ربازی‌ ولاتانی‌ دراوسێی‌ و ئه‌مریكا بكه‌وێت به‌هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوونی‌ كۆریاوه‌ به‌ بریاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و انه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندن به‌ تاقیكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ، هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار  كۆریا ئیحراجیه‌كی‌ زۆری‌ بۆ چین دروستكردوه‌ له‌و باره‌وه‌ به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆریای‌ باكور تاكه‌ وڵاتی‌ دراوسێی‌ چینه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نیه‌ و كه‌وتنی‌ كۆریای‌ باكور  ته‌رازوی‌ هێزه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ چین ده‌گۆرێت له‌به‌رژوه‌ندی‌ كوریای‌ باشور كه‌ ئه‌میش له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ی‌ ئه‌رزو ئاو و ئایدۆلۆژیای‌ له‌گه‌ڵ چین هه‌یه‌ ، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ چینیش پاش شكست خواردنی‌ له‌ هێنانه‌دی‌ ئاشتی‌ له‌ نێوان هه‌ردوو كۆریادا پشتی‌ باكوریه‌كان بگرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا .

شایانی‌ باسه‌  چین گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری‌ خۆراكه‌ بۆ كۆریای‌ باكور

چواره‌م:- وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا

 له‌ پاش دامه‌زراندنی‌ كۆریای‌ باكوره‌وه‌ كێشه‌و ململانێیه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا كۆریای‌ باكور له‌ لیستی‌ حیلفی‌ شه‌ر ده‌زانێت وبه‌مه‌ترسیشی‌ ده‌زانێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌تی‌ له‌م ماوانه‌ی‌ دوایدا كه‌ كۆریای‌ باكور ملكه‌چی‌ بریاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نابێت وپه‌ره‌ش به‌ چه‌كه‌ قورسه‌كانی‌ ده‌دات و به‌ ئاشكراش هه‌ره‌شه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات (به‌تایبه‌تی‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ رابوردوودا به‌هۆی‌ فڕینی‌ فرۆكه‌كانی‌ جۆری‌ 52 ئه‌مریكی‌ و مانۆری‌ سه‌ربازی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان كۆریای‌ باشورو ئه‌مریكا له‌ سه‌ر سنوری‌ كۆریای‌ باكور ) له‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌رو بنكه‌ سه‌ربازیه‌ ناوخۆیه‌كانی‌ ئه‌مریكاش وه‌كو بنكه‌كانی‌ گوام وهاوای‌ و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ زه‌ریای‌ ئه‌تله‌سی، بۆیه‌ گه‌ر هاتو هه‌ر شه‌رێك له‌ نێوان هه‌ردوو كۆریادا رووبدات به‌ ده‌ره‌جه‌ی‌ یه‌كه‌م رووبه‌رووی‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌ ، بێگومان ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵیكی‌ زۆردایه‌ بۆ روونه‌دانی‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌ڵام كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست چوو هه‌رگیز ئه‌مریكا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت .

پێنجه‌م :- روسیا

رووسیاش وه‌كو چین له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ كۆریای‌ باكوره‌وه‌ پشتیوانی‌ لێكردوه‌و  له‌به‌ر هه‌مان هۆكاره‌ باسكراوه‌كان ، هه‌رچه‌نده‌ روسیا حه‌زناكات له‌ دروستبوونی‌ جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه‌ ،به‌ڵام به‌روودانی‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پشتیوانی‌ كۆریای‌ باكور بكات له‌سه‌ر هه‌مان هۆكاره‌كانی‌ چین .

لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ر سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ باكوری‌ به‌جدی‌ هه‌ره‌شه‌كانی‌ جێبه‌جێ‌ بكات ئه‌وه‌  له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ روودانی‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌و جه‌نگێكی‌ جیهانیشی‌ به‌دوادا بێت

* شاره‌زا له‌  رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا

سەرچاوە: ئاوێنە

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی