لە سەره‌تای دامەزرانی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە تا ئێستا، بە هەموو رێگایەک نه‌ته‌وه‌ی کورد لە سەره‌تایی ترین مافەکانی بێبه‌ش کراوه‌و ئەو رژێمە کە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بە رژێمێکی ئاژاوه‌گێر، یاغی و تیرۆریست پەروەر ناسراوه و له‌م بوارانه‌دا لە هیچ کرده‌وه‌یه‌ک درێغی ناکات کە دژی بەندەکانی مافی مرۆڤە.
یەکێک لەو رێگایانەی کە ئەو رژێمە ئێستا نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێی سه‌رکووت دەکات، بەتایبەت لاوەکانمان، گیرۆده‌کردنیان به مادده هۆشبه‌ره‌کانه (موعتادکردن). دەتوانم بڵێم تاکە رێگایەک کە توانیویەتی تێیدا سەرکەوتوو بێ بۆ مراندن و له‌نێوبردنی ویست و ئاواتەکانی بەشێکی زۆر لە لاوەکانمان. بێگومان دەمێکی زۆرە نه‌ته‌وه‌ی کورد لەگەل زیندانیکردن، ئه‌شکەنجە، کشت و بڕ بەرەوڕوویە، بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م پیلانه و ده‌یان ئیستراتێژی و پیلانی دژه نه‌ته‌وه‌یی دیکه‌ه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان، تا ئێستا هیج له‌و کرده‌وه نامرۆڤانانه نەبۆنهتە هۆی ئەوە کە گه‌لی کورد پاشگەز بکاتەوە لە ویست و داخوازه ره‌وا و دێموکراتیکانه که سه‌دان ساڵه بۆ دابینکردنی دێموکراسی و دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌کات..
بڵاوکردنەوەی مادده هۆشبه‌ره‌کان لە ناو ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار. بە پێی ئه‌و ئامارانه‌ی کە رژێم بۆ خۆی بلاوی کردۆتەوە، ئێستا لە هه‌موو ئێران‌دا 10 ملیون موعتاد بوونی هەیە کە لەو رێژه‌یه 90 له سه‌دی پیاوان پێک دێنن و 7 له سه‌دی ژنان پێک دێنن. هه‌ر چه‌ند سه‌رژمێرییه نافه‌رمییه‌کان رژه‌یه‌کی له‌وه‌ی حکوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێ زیاتر راده‌گه‌یه‌نن. زۆربەی زۆری ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان 25 تا 29 ساڵدایە، روژانە 8 تا 11 کەسیان بە هۆی گیرۆده بوون بەو مادده هۆشبه‌رانه گیانیان لە دەست دەدەن. بێگومان ئەو ئامارانه‌ی ده‌زگاکانی رژێم لە میدیا و کاناڵەکانی خۆی بڵاوی دەکاتەوە، سهرژمێریگهڵێکی نادرووستن، رێژەکە زۆر لەوە زیاترە که ئه‌وان باسی ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت سه‌رژمێرییه‌کانی هێندێک لاین و ده‌زگای رێژیمیش له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناکۆکن. زۆربەی ئەو کەسانەی مادده هۆشبه‌ره‌کان له رێگای تەزریق یان دهرزییەوە به‌کار دێنن، لە ماوەیه‌کی زۆر کورت‌دا تووشی نەخۆشی ئیدز و کێشه‌ی دیکه‌ی یهندرووسی دەبن کە دیسان مردنەکەیان گارانتی دەکات.
رۆژانە لە کاناڵەکانی رژێم شاهیدی ئێعدامی خەڵکانێکی زۆر دەبین کە بە وتەی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی بازرگانیی مادده هۆشبه‌ره‌کانیان کردووە. لێره‌دا پرسیاریک دیتە ئاراوه، ئەدی ئەو مادده هۆشبه‌رانه‌ی لە ناو زیندانەکاندا بڵاو دەکرێنەوە بە رۆژی رووناک؛ کێ بلاویان دەکاتەوە؟ ئەدی بۆ ئەو کەسانە ناگیرین و سزا نادرێن؟ زۆر هاووڵاتی هەن که بە تلۆمەتی نائەمن کردنی وڵات و زۆر تۆمەتی بێ بنه‌مای دیکه 5 تا 10 سال و زۆر جار زیاتریش سزای زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت و سه‌پاوه، پێش ده‌ستبه‌سه‌رکردن و زیندانی کردنیان، ئەو کەسانە جگه‌ره‌شیان نەکێشاوه، بەڵام دوای ئازاد بوونیان له زیندان دەبینین ئەو کەسانە گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان کراون.
کارەساتەکانی دواتری تووشبوون بە مادده بێهۆشبه‌ره‌کان؛ نائەمن بوونی وڵات؛ نەمان و فه‌وتانی ئیراده‌ی توانای کارکردن، تێکجوونی پێکهاته‌ی بنەماڵە، دزی کردن کە زۆر کات کارەساتی گیان لە دەستدانی لێدەکەوێتەوە.
زۆر جار لە پارچەکانی دیکه‌ی کوردستانیش گوێ ییستی هەواڵی دەست بە سەر داگرتنی مادده هۆشبه‌ره‌کان دەبین کە له ڵیکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە دەستی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدایە، بۆیە دەتوانم ناوی ئەو کارە نامرۆڤانەی کۆماری خوێنمژی ئیسلامیی ئێران بە ئه‌نفالی سپی ناو ببەم.
هه‌رچه‌ند خەبات کردن بۆ رزگاریی کوردستان بەشێکە لە خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکی دیکه کە من بە کەمتریشی نازانم، بنبڕکردنی دیاردەی کێشان و به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان کە بە راستی ماندووبوونێکی زۆری پێویستە. چوونکه مادده هۆشبه‌ره‌کان کاریگه‌ریی نه‌رێنی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌ت درووست کراوه و ههڕهوشه و مه‌ترسییه‌کی مه‌زنن بۆ رووخانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له هه‌موو بواره‌کاندا.