گەمییە بازرگانییەکانی سلیمان پاشا بە یارمەتی کەشتییە کانی حیرام،هەر سێ ساڵ جارێک بەباری اڵتون و زیو و ددانی فیل،مەیموون و طاووسەوە دەهاتنە لەنگەرخانەکانی ئیسرائیل٠
سلیمان لە گشت پادشاکانی جیهان دەوڵەمەندتر و زاناتربوو٠ هەموخەڵکی جیهان تامازرۆی دیمانەی سلیمان بوون تامەگەرشایەتی ئەوزانایی وبلیمەتە بن کە خوداوەند بەوی بەخشیووە٠ هەمووساڵێک کۆمەڵێک لەخەڵک دەهاتن بۆدیتنی ئەو و سەوقاتی زێڕوزیو وجلوبەرگ وبۆبەرامە و چەک وئەسپ و قاتریان پێشکەش دەکرد٠ سلیمان خاوەنی ١٤٠٠ ئەڕابە و دووازدە هەزارئەسپ بووە کەهەندێ لەوانە لە پاتەخت وهەندێکیان لە شارەکانی دیکەدا ڕادەگیران٠
کاتێک کە سلیمان لە ئورشلیم زێڕوەکولمی چۆڵاییە کان فراوان بوو و لاکێشە تەختەی سنەوبەروەکو داری ئاسایی بەکاردەبرا٠ (عهد عتیق،اول پادشاهان،٢٩،١٤،١٠ )سلیمان خانووی یەکەمی خوداوەندی دروست کرد و لەکاتی ئەودا یەکێتی سیاسی اسباط،بە بۆنەی فراوانی پێداویستی ژیانەوە لەوپەڕی قایمی و بتەویدابوو٠ نەتەوەی یەهود هەمیشە ئەو سەردەمە بە بیرەوەرییەکی خۆش بەیاد دەهێنێتەوە و بەسەردەمێکی زێڕینی خۆی نرخاندووە٠
سلێمان حەفت ژن و سێ سەد خزمەتکاری ژنی هەبوو٠ ئەم ژنانە هێدی هێدی سلیمانیان لە خودا دوور خستەوە،بە شێوەیەک کاتێک تەمەنێکی تێپەڕکردبوو،لە جیاتی ئەوە کە وەکوبابی خودا پەرەستی بکات بە پیشە ڕەچەی بۆت پەرەستی گرتە پێش٠ ئەوبەرانبەر بە خودای گەورە تووشی تاوان بوو و وەکو بابی لە خودا پەیرەوی تەواوی نەکرد٠ تەنانەت لە سەر دوو کێوی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئورشلیم،دوو بۆتخانەی بۆ کموش،بۆتی نیفرەت لێکراوی مواب ومولک بۆتی نیفرەت لێکراوی عمون دروست کرد٠ (عهد عتیق،اول پادشاهان،٣ .٨ ..١١ ) هاوکاتی کۆچی دووایی سلیمان کێشە و چەن دەسەیی دەستی پێکرد٠
لەوانەیە کە ئەو دۆخە ئاکامی ململانی بۆدابەش کردنی میراتی سلیمان بووبێت کە بووبە هۆکاری جیابوونەوەی اسباط بۆ دوو گرووپی گرنگی یەهودا و ئیسرائیل،لە دەسپێکی هەزارەی یەکەمی زاینی دا٠ ئەمە سەردە مێکە کە سامانی فراوانی نەتەوەی یەهود و دوو دەستەیی قووڵی نەتەوەیی ،شارستانیە تەکانی مێزوپۆتامیا کە پێش لەوە نەتەوەیەکی یەک خودایی لە دەوروبەری خۆیدا وەر نەدەگرت،بۆتاڵانکردن و پژوبڵاوکردنی نەتەوەی یەهود هان دا٠ لە چواردە هەمین ساڵی پادشاهی حەزقیا،سنخە ریب،پادشای ئاشورهەموشارە دەورگیراوەکانی یەهودای دۆڵ پێچ و پاشترداگیری کردن٠
حزقیای پادشاکە لە لاکیش بوو،ئەم پەیغامەی بۆ سنخەریب بە ڕێکرد،من هە ڵەم کرد،لە وڵاتەکەم دەرکەوە و بۆ وڵاتەکەی خۆت بگە ڕێرەوە و من هەرباجێک کە بتەوێ پێشکە شی دەکەم٠ پادشاهی ئاشور لە وەڵامدا دەهەزار کیلۆ زیو و هەزار کیلۆ زێڕی پێشنیارکرد٠ حەزیقا بۆ کۆ کردنەوەی ئەم باجە،هەموو زیوەکەی ماڵی خودا و خەزانەی کۆشکەکەی هەڵگرت و تەنانەت ڕووکەشی درگا و کۆڵە کەکانی خانەی خودای کەندە وەو خستیە سەری و پێشکەشی پادشای ئاشوری کرد٠ سەرە ڕای ئەوەش،پادشای ئاشورسوپایەکی گەورەی بە سەرکردایەتی سێ فەرماندەی هێزەکانی خۆی لە لاکیشەوە بۆ ئورشلیم بە ڕێ کرد٠
ئەوانە لەسەر ڕێگای کێلگەی جل شۆرەکان لە بندەستی کەناڵی گەنکاو سەروودا جێ گیربوون٠ (عهد عتیق،دوم،پادشاهان،١٨..١٣ ..١٨ )٠ پاش نزیکەی ٢٠٠ ساڵ کێشەی کاولکاری نێوخویی لە نێوان اسباط ویەهوودا،دووایی دوو پەلاماری لە شوێن یەک بۆ سەرزەوینی یەهەد لە سەردەمی سەنخەریب و سە لمانسەردا، لە بەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست،باسی بڵاوبوونەوەی ئەو هۆزەدەکات و لەوە بەدوواوە سەردەمی زێڕینی سلیمان ،نەتەوەی یەهود بە درێژایی سێ سەد ساڵ،واتا تا سەرهەڵدانی کورش،داگیرکەری بابۆل ڕووی ئاشتی و هێمنی بە خۆیەوە نەدیووە،مەگەر چەن دەورەیەکی کورت٠ئاکامی هێرشەکانی ئاشور،پژوبڵاو بوونەوەی نەتەوەی یەهود و کۆچ بەربوون کۆچ بەر کردنی زۆرە ملی دوو خێڵی بەدەسەڵاتی هەر دوو پەلی ئەم نەتەوەیە بۆڕۆژئاوا،ڕۆژهەڵات، باکوور و باشوری و دەوڵەتی مێدیاکان بوو٠