نێرگه‌له کێشان دیارده‌یه‌کی زۆر بڵاوه به تایبه‌ت له ناو گه‌نجاندا، که ئه‌مه دیارده‌یه‌کی زۆر ترسناکه له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ، زۆر له گه‌نجان واز له کێشانی جگه‌ره ده‌هێنن و ڕوو ده‌که‌نه کێشانی نێرگه‌له به بیانوی ئه‌وه‌ی زیانه‌کانی نێرگه‌له که‌متره له جگه‌ره کێشان،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له گه‌نجان زیانه‌کانی نێرگه‌له ده‌زانن به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ، نێرگه‌له کێشان سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانی هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یکێشێت بهڵکوزیان به‌خشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له دووروبهرین .
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی که له‌سه‌ر (نێرگه‌له) ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که یه‌کجار کێشانی نێرگه‌له ئه‌وه‌نده‌ی کێشانی ٤۸ جگه‌ره زیانی بۆ مرۆڤ هه‌یه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ۳۱ که‌سی خۆبه‌ش ئه‌نجامدرا و ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه‌ی رۆژانه نێرگه‌له ده‌کێشن رێژه‌ی مادده‌ی (نیکۆتین) و (مۆنۆکسید)یان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیاتر له‌و که‌سانه به‌رزده‌بێته‌وه که جگه‌ره ده‌کێشن.
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که نیکۆتین و یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن فینۆڵ و ئه‌کرۆلین و ماده ژههریهکانی تر دوو هینده‌ی کێشانی جگه‌ره زیان به‌خشه.ئه‌و پێکهاتانه‌ی که له کێشانی نێرگه‌له‌دا به‌کاردێت وه‌ک توێکڵی هه‌ندێ میوه و شه‌کر و هه‌نگوینی ڕه‌ش،ئه‌مانه ماده‌ی گلیسرینیان تێدایه‌و له کاتی سوتانیدا ماده‌ی ئه‌کرۆلین دروست ده‌کات که ئه‌مه ماده‌یه‌کی ژه‌هراویه‌و ئه‌بێته هۆی توش بون به زۆر نه‌خۆشی له‌وانه سه‌ره‌تانی میزڵدان و جۆره‌کانی تری ژێرپه‌نجه .
پزیشکێکی نه‌خۆشییه‌کانی سنگ له توێژینه‌وه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت؛ زۆربه‌ی خه‌ڵکی پێیان وایه که کێشانی نێرگه‌له زیانی که‌متره له کێشانی جگه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه دوکه‌ڵی نێرگه‌له کێشان پێش هه‌ڵمژینی له‌پێشدا به‌ناو ئاودا ده‌ڕوات و به‌مه‌ش زۆرێک له زیانه‌کانی پاک ده‌کاته‌وه! به‌ڵام ڕاستی ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی داوه که ته‌نها کێشانی یه‌ک نێرگه‌له به‌قه‌ده‌ر کێشانی (٤۸) جگه‌ره مه‌ترسی هه‌یه .
ئه‌و ماده زیان به‌خشانه‌ی که له نێرگهلهدایهو به ناو ئاودا تێپه‌ڕده‌بێت به هۆی ؛؛؛ مژی ؛؛؛ به‌هێزه‌وه خێراتر ده‌گاته خانه‌کانی مێشک وئه‌بێته هۆی بچووکبوونه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشک و تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر،هه‌روه‌ها نێرگه‌له ئه‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی پوک و ددان و بۆن ناخۆشی ده‌م و کلسی ددان و زه‌رد بون و ناشرین بوونی ڕه‌نگی ددانه‌کان ،هه‌روه‌ها نێرگه‌له کێشان هه‌مان زیانی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی خانمان با تایبه‌ت مهترسیهیهکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ژیانی ژنی دوگیان چونکه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی سسیهکان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌مه‌ش زیانێکی زۆر ده‌گات به کۆرپه‌له. …