"an independent online kurdish website

تەشەنەی ئیرانییەکان،لە دەسپێکی هەزارەی یەکەمی پێش زاینیدا بەشێوەیەک بووکەلەگەڵ هاتنی یەکەم جاریاندا جیاواز،وکەیگەری زۆرتربوو٠ هێرش بەرانی ئەم جارە بەزۆرو بەرە بەرە لە کۆمەڵانی پەیتا پەیتا خزانە نێوئیرانەوە  وبەڕواڵەت هەمان دووڕێگایان تێ پەڕکرد کەپێشڕەوەکانیان بڕیبویانabdurehman_mirzayi
٠

واتا قەوقازولای  سەروی دوو ڕووباری سەیحون و جەیحون…پاش ئەم کۆچە یەک لە دووای یەکانە کەماوەی چەن سەدەی خایاند،وەکو ئەربابی هەرێمەکە جێگیربوون ودووایی کردیان بە بنکەی داگیرکەری و بۆبەدەس خستنی جێهان کەوتنە جموجۆڵ.(ر.گیرشمەن،ئیران لە دەسپێکەوە تائیسلام،ل٦٦ )١.کتێبەکەی ئاغای بریان بەرهەمی سەرچاوەیەکە  کە پێویستە سەرەکییەکەی ٦٠ لاپەڕە و٢٠٠٠ ناو ونیشان پێکهاتووە٠   ٢ .لەوانەیە /ئانشان لە خۆلی مێدیا و هخامەنشیدا بەرهەمی دۆکتۆرج،هانترمەن،(مێژووی مێدیا)دیاکونف،بەپێداچوونەوەی بەربڵاوی ناوبراو بەرهەمە پێشووەکەی ئیلام ، ئەسکەندەر لە ئیراندا بەرهەمی پرۆفیسۆرباویان،بەڵگەکانی خۆلی هخامەنشییەکان،بەرهەمی ئۆپنهایم،سەرهەڵدان و  ڕێکخراوی شاهەنشاهی هخامەنشی بەرهەمی دووبلیو،جی،ڤۆگلسانک،دەسەڵاتدارانی ناوەندی وڕێکخستنەکانی دەوروبەری هخامەنشییەکان ، بەرهەمی هێلن سان سینی و برنبورگ ، دێرینەناسین ئیلام، بەرهەمی د.ت.بوتس وکاسانی دیکە٠

لەم ووتارەدا ئاغای گیرشمەن،گروپە کۆچبەرەکانی پێشڕەو کە خۆی ناساندونی و ئێژێ ١٠٠٠ ساڵ پێشترهاتونەتەئەم سەرزەوینە یان لەوێ لەم ووتارەدا ئاغای گیرشمەن،گرۆپە کۆچبەرەکانی پێشرەو کە خۆی ناساندونی و ئەێژێ بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە نیشتەجێ بوونە،ژیانیان بەڕێوە دەبرد وهەروەها کەدەزانین شارستانیەتی هەرێمی ئیرانیان داڕشت،ئیرانی بەناویان ناکات،بەڵام هێرش بەرەکانی گروپی دووەم .کەهخامەنشییەکانی دووایش هەرلەوان بوون و بەزۆرخۆیان کرد بە ئەربابی ناوچەکە ودوواجاربەسەرجێهانی دێرینەدا داسەپان،بەئیرانی دەیانناسێنێت!   گیرشمەن ڕێگای هاتنی هێرش بەرەکانی شەپۆلی دووهەم بۆئیران ڕێگای قەوقازبۆلای ژوورووی دوو ڕووبارو لەوێوە بۆئیران دەس نیشان دەکات٠

لەم بارەوە هیچ ڕوانگەیەکی یەکگرتوونابینرێت و کەسانێ هەن کە ئەوکۆچبەرانەلەڕۆژئاوای دەریای خەزەر،ڕۆژهەڵاتی دەریای خەزەر،ئاسیای ناوین،سەرزەوییەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان وهیند،ڕوو بەئەم لایەنە بەڕێەدەکەن٠ ناڕۆشنی شوێنی دەسپێکی ئەم کۆچبەرییەجۆرێک سەرلێشێواوی پێش هێناوە کەنووسەرانی میژووی ئیران لەئاستێکی گرنگدا خۆیان لەپرسەکەدزیوەتەوە و باوەڕیان بەوچیرۆکەهەیە کەگۆایەنەژادی نەناسراوی ئاریالەجیهانی دێرینەداخۆلقاندەیە٠ و من لەم باسەدا ولە داهاتۆدا وەکوپێویست رۆشنی دەکەمەوە٠ ڕێگای هاتنی ئاریاکان بۆبەرزاییەتەختەکانی ئیران بەتەواوی دیارنی یە٠ ئاویستانیشتیمانی سەرەکی ئاریاکان ئیران واج بەناودەکات،واتا وڵاتی ئاریاکان و ئەڵی وڵاتێک بوو خوەش ئاو وهەوا،خاوەنی کێڵگەی بە پیت،بەڵام ڕۆحی خراپ لە پڕ زەوینیان ساردکردەوە و لەبەر ئەوە زەوین خواردنی دانێشتوانی پێ نەدان،کۆچ کردن دەستی پێ کرد٠

بەتەواوی ڕۆشن نی یە کە مەبەست لە ئیران واج  چی یە؟.(حسن پیرنیا،ایران باستان جلد اول،ل ١٥٦ )لەسەرئەوباوەڕە ئاغای پیرنیا ئەڵی،بە رواڵەت ئیران واج سەرزەوینێکی لە بەهەشت چووی دیکە بەنێوی ئیران هەڵکەوتبوو،کە پاش قاتی وقڕی سورشتی،دانیشتووانەکەی بەناچاری ڕووبە ئیرانی ناحەزی ئیستا کۆچبەربوون!ئەم نووسراوانەی ئاویستا کەلەسەدەی پێنجەم وشەشەمی کۆچی لە نێوان پارسیەکانی هێند، و  وەکومێژووی کۆن،تاچ ڕادەیەک دەتوانێ بێ نرخ بێت،لە ئەرک وپرسەکانی دیاریکراوی ئەو کتێبەیە وبەجوانی ئاشکرایە٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی