دارێکە
لە سەر رێگا
سەوز بە سێبەرێکی خەستەوە
هەر رێبوارێ بۆ پشوو
لە سایەی دەگرێ ئارام ودڵی ئەحەسێتەوە.
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
دارێکە-
لە سەر رێگا
دەیگرنە بەر پلووکە بەردی پڕ لە نەفرەتەوە
هەر رێبوارێ بۆ میوەی
ئەشێ گەڵای بورەێ و لقیشی بشکێتەوە.
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
دارێکە
لە سەر رێگا
بە ناو قەدێکی ئەستورو بە قەوەتەوە
بۆ رێبوارانێکی تر
دەکەوێتە بەر پرۆژەی مەرگ و ئەشێ ببڕێتەوە.