"an independent online kurdish website

هەڵسوکەوتی ئاریەکان لەگەڵ ئەم خەڵکەناوچەییەدا وەکوهەڵسوکەوتی سەرکەوتوو و بندەستکراوبوو،بەتایبەت کەئارییەکان ئەوانەیان نزمترلەخۆیان دەزانی،abdurehman_mirzayi

کەوابوو لەدەسپێکداهیچ جۆرە مافێکیان بۆئەوان لەپێ چاونەدەگرت،بەڵکولەتەکیانابەشەڕدەهاتن و لەهەرشوێنێکدا ئاشکرا بوایەن دەیان کوشتن،بەڵام دووایی کەمەترسی ئەوانە بۆ ئاریەکان کەم بووە،کاری پڕزەحمەت وەکو،کشتوکاڵ،ئاژەڵ بەخێوکردن،خزمەتی ناوماڵیان لەکۆڵ خۆیان کردەوە و بەوانیان سپارد و بەم بۆنەوە پێداویستی ئەربابەکان بەۆخەڵکەزۆرترو بوون بەخاوەنی کۆمەڵێ ماف٠ وەکومافی زەلام وئافرەتی کۆیلەکەپێشترلەژێرچاودێری ئەربابەکاندادەژیان٠

لەم کاتەبەدوواوە تێکەڵاوی ئاریەکان و خەڵکی ڕەسەنی ناۆچەکەدەستی پێکرد٠ شێوەی کۆچبەربوونی ئاریەکان بۆئیران،لەچیرۆکە کۆنەکانی ئیران و تاڕادەیەک لەهەڵسەنگاندنی شێوەی کۆچبەربوونی خەڵکانی هیندوئوروپیوە وەرگیراوە٠ ئاریەکان بۆنیشاندانی زەبروزەخت نەهاتبوون بۆئیران،بەڵکودەیانویست لەم وڵاتەنیشتەجێ ببن و بۆئەم مەبەستەناچاربوون زەوینەکان لەخەڵکی ناوچەکەداگیربکەن(!)٠

بۆگەیشتن بەم مەبەستە،دەگەیشتنەهەرشوێنێک پاش شەڕکردن لەگەڵ خەڵکی ئەوشوێنە،قەڵایەکیان دادەمەرزاند٠ هۆندڕی قەڵاکەیان دەکردبەدوو بەشەوە،بەشێکیان تایبەتی گوزەرانی بنەماڵەکان وبەشەکەی دیکەبۆحەوانەوەی ئاژەڵ وگیان لەبەرانیتر٠ شەوان لەم شوێنەئاگریان دەکردەوە،و بەم کارەیان دوومەبەستیان هەبوو٠ یەکەم.بۆئەوەکە  بنەماڵەکان  سوودی لێ وەربگرن٠ دووەم.بۆ ئەوە کەئەگەردانیشتووانی ناوچەکەپەلاماریان دان،پارێزەرانی ئاگرەکەگەش بکەنەوە تاپیاوانی قەڵاکەدەرپەڕن و دۆژمن لەخۆیان دووربخەنەوە٠

دووایی قەڵاکان بوون بەگوند و شار.(پیرنیا،ایران باستان ل١٥٧ )٠ لێکدانەوەکەی ئاغای پیرنیالەدانیشتووانی ئیرانی کۆن وەکولێکدانەوەیەکەسناریست ودەرهێنەرەکانی ڕۆژئاوای تۆقێنەرە لەسوورپێستەکانی ئەتازونی(وڵاتەیەکگرتووە کانی ئامریکا)هەیانە٠ وەکوئاغای پیرنیاووتویە،ئاریاییەنەناسراو و لێوا لێو لەشارستانییەکان،کەلە وڵاتەخەیاڵاوی و بەهەشت نمابەڵام نادیارە کەیانەوە هەڵهاتبوون٠

کاتی گەیشتنیان بەئیرانی ئیستا،لەگەڵ دێو و درنجدا،واتادانیشتووانی نزم و بێ شارستانیەتی ئیرانی کۆندا ڕووبەروو بوونەوە!مێژوونووسانی پڕناو و دەنگی دیکەش وەکو ئاغای پیرنیائەوچیرۆکەسایلۆحانەیان کردووە بەبناغەی لێکدانەوەی مێژووی نەتەوەی هەمیشەماندگاری ئیران٠ بەڕوواڵەت ئاغای پیرنیاکاتێ ئەوتێکستەی سەرەوەی نووسیوە،سەرنجی ناوەڕۆکی ڕستەکانی نەداوە٠

ئەگەرمەبەستی لەوئاریاییانەهخامەنشیەکانن،خۆ،بەردە نووسراوەی هۆڵە گشتییەکەی تەختی جەمشیدنموونەی درەۆشاوەی هەموو ئەو نەتەوانە و هۆنەر و پێشە و   بەرهەمەکانیانە ،بووە بەهۆی ڕوومەت وناونیشانی ئیمپراتورییەکەی داریوش،نە دێو وناشیرین بەڵکوپاڵەوانانی ئوستورەیی شاهنامەن وهەرکە پێش لەداریوش تاقووڵایی مێژوو،لەم سەرزەوییەدا ژیابێت،ئاغای پیرنیابەدێو وناشیرین ناوی ناوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی