بۆچی هه‌مووان بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر تاوانێ ون بوونی مەولوود ئافەند!؟
با هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه بپرسين، کێ و چ لايه‌نێک ( مه‌ولوود ئافه‌ند)، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانيان فڕاندووه، بۆ کوێيان بردووه و راده‌ستی چ لايه‌نێکی دوژمن به کورد و کوردستانييان کردووه!؟
بۆ هيچ که‌سێک، هيچ لايه‌نێک، هيچ کۆڕ و کۆمه‌ڵێک، هيچ سه‌نته‌رێکی به‌ناو لاوان و گه‌نجان، باسی فڕاندنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه کورده ناکه‌ن!؟
بۆچی پارتی و يه‌کێتی و به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ هه‌ڵوێست و بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر فڕاندن و ونکردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه!؟ خۆ ئه‌ميش هه‌ر کورده و هه‌ر هاونيشتمانييه‌کی کوردستانه وه‌کو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ديکه که فڕێنران و تێرۆرکران!؟ ئه‌ی بۆ هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێک ناوی ( مه‌ولوود ئافه‌ند ) ناهێنن!؟ بۆ خه‌می ناخۆن و له‌سه‌ری نانووسن و سۆراخی ژيان و چاره‌نووسی ناکه‌ن!؟
دياره بانێکه و دوو هه‌وا، دياره ئه‌م ماسته موويه‌کی سياسيی تێدايه!؟
کامه‌يه هه‌ڵوێستی رۆژنامه و گۆڤار و تيڤييه بێلايه‌ن و سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان!؟
کامه‌يه هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبيران و هونه‌رمه‌ندان، بۆچی هه‌موويان بێ ده‌نگن و که‌س باسی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌يه ناکات که به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێتاوانه کراوه!؟
تکايه له‌سه‌ر ( مه‌ولوود ئافه‌ند) بنووسن و داوای روونکردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی کورد بکه‌ن سه‌باره‌ت فڕاندن و ونکردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!؟…..
به‌ختياری شه‌مه‌يی
04.05.2013
…………..
گه‌نده‌ڵيی هونه‌ری له باشوورى كوردستاندا
لای هه‌موومان روون و ئاشکرايه که هه‌تا ئێستا هيچ لايه‌نێکی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی، بانگهێشتنی هيچ تيپێکی هونه‌ری و هيچ هونه‌رمه‌ند و گۆرانيبێژێکی ره‌سه‌ن و ميلليی کورد و کوردستانيان نه‌کردووه بۆ هيچ يه‌کێ له‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی کوردستان تا ئاهه‌نگێکی کوردانه بگێرن و هونه‌ر و گۆرانی و ئاوازی ره‌سه‌ن و ميلليی کوردی و کوردستانی راسته‌وخۆ به کۆمه‌ڵگاکانی خۆيان بناسێنن. که‌چی کوردی به‌دبه‌خت و خۆشباوه‌ڕ و ساويلکه، په‌يتا په‌يتا، بانگهێشتنی گۆرانبێژه شۆڤێنييه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه ده‌کات بۆ باشوورى كوردستان، بۆئه‌وه‌ی پاره‌مان لێبکێشنه‌وه و پاشانيش گاڵته‌مان پێبکه‌ن و له‌نێو راگه‌ياندنه‌کانی خۆيان‌دا به بێ مێشک و دوواکه‌وتوومان ناوزه‌د بکه‌ن.
کام گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌نده‌ی تورک و عه‌ره‌ب و فارس، له‌کاتی ئه‌نفال کردن و ره‌شبکوژيی کورد و سوتاندن و وێرانکردنی کوردستاندا، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤانه و هونه‌رمه‌ندانه‌يان به‌رامبه‌ر به ئێمه‌ی کورد نيشان داوه؟!
بێگومان ئێستا ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌نديی گڵاوی تايبه‌تيی خۆيان ئاماده‌ن بێنه کوردستان و گوايه گۆرانيمان بۆ بڵێن و دڵمان خۆش بکه‌ن؟! هيچ گومانی تێدا نييه و دڵنيابن که ئه‌وانه ته‌نها و ته‌نها هه‌ر بۆ ده‌ستکه‌وت و ناوبانگ و پاره په‌يداکردن و پاره کێشانه‌وه له ئێمه‌ی کوردی خۆشباوه‌ڕ و ساويلکه دێنه کوردستانه‌وه، نه‌ک له‌به‌ر پشتيوانی کردن و رێز و خۆشه‌ويستييان بۆ کورد و کوردستان؟!
وه‌ک ئاگادارن و راگه‌ياندنه‌کانيش ئاشکرايان کردووه که له داهاتوويه‌کی نێزيکدا خانمه گۆرانيبێژێکی عه‌ره‌بی لوبنانی، به‌رێز و شکۆ و رێکلام بۆکردنێکی زۆره‌وه بانگهێشتنی هه‌ولێرکراوه بۆ گێڕانی ئاهه‌نگێکی گۆرانی وتن به‌عه‌ره‌بی که بۆماوه‌ی 2 کاژێره و له‌به‌رامبه‌ردا سێسه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلاری ده‌ده‌نێ؟!
با لێره‌دا بپرسين: کام گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌نده‌ی کوردستان هه‌تا ئێسته بۆ سازکردنی ئاهه‌نگێک، پاره‌يه‌کی شايسته‌ی پێدراوه يان نيوه‌ی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی پێدراوه؟!
ئايا ئه‌مه گه‌نده‌ڵی و تاڵانکاری و به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌ی ميلله‌ت نييه؟! ئه‌مه تاوان نييه به‌رامبه‌ر گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان؟! ئه‌مه بێڕێزی و سووکايه‌تی کردن نييه به گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌ن و ميلليیه کوردى و کوردستانييه‌کانی خۆمان؟!
به‌سه تاکه‌ی بودجه و پارووی ده‌می مناڵانی هه‌ژار و برسيی کورد و کوردستان ده‌که‌نه گيرفانی ئه‌و گۆرانيبێژه شۆڤێنی و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه؟!
ئايا له‌بری ئه‌و گۆرانيبێژه بێگانانه، باشتر و ئابڕوومه‌ندانه‌تر نييه که گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌کانی ديکه‌ی کوردستان بانگهێشتنی باشووری کوردستان بکرێن تا هه‌موو گۆرانيبێژ و هونه‌رمه‌نده لێکدابڕێنراوه‌کانمان له‌نێزيکه‌وه و رووبه‌ڕوو باشتر يه‌کدی بناسن و ديداريان له‌گه‌ڵ يه‌کتردا هه‌بێت و گيانی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی هونه‌ری و کوردايه‌تييان تێدا پته‌وتر بکرێت؟
ئايا ره‌واتر و مرۆڤانه‌تر و ئابڕوومه‌ندانه‌تر نييه که ئه‌و پاره زۆره له رزگار کردن و باشتر کردنی ژيانی هه‌موو منداڵه هه‌ژاره ده‌سگێڕ و بۆياخچييه‌کانی کوردستاندا خه‌رج بکرێت؟!
زۆره به‌داخه‌وه و مايه‌ی شه‌رمه‌زارييه که ئه‌مڕۆ له وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له سامانی گرانبه‌های سروستيی وه‌ک باشووری کوردستاندا، خاوه‌نی يه‌ک له‌شکر له منداڵانی هه‌ژار و ره‌شوڕوت و برسی و ده‌سگێڕ و بۆياخچی و بێده‌ره‌تان و بێ ئاينده‌ين؟! خاوه‌نی يه‌ک نه‌وه‌ی هه‌ژار و بێ خانه و لانه و نه‌خوێنده‌وار و نارووناکبيرين؟! خاوه‌نی يه‌ک له‌شکر گه‌دا و سواڵکه‌ری په‌رته‌وازه‌ی کۆڵانان و جاده‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌م نيشتمانه سه‌روه‌تمه‌نده‌ين؟!
با لێره‌دا کێشه‌يه‌کی تری هونه‌ريی هونه‌رمه‌ندان و گۆرانيبێژان باس بکه‌ين، هونه‌رمه‌ندان و گۆرانيبێژه‌کانى کوردستان به‌ناچاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی يان کليپه‌کانيان، روو ده‌که‌نه وڵاتانی دراوسێ، له‌وێشه‌وه له دوا ئه‌نجامدا به ستايل يان شێوازيکی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی به‌رهه‌مه‌کانيان بۆ تۆمار ده‌کرێت و هيچ بۆنوبه‌رامه‌يه‌کی کوردی و کورده‌واريی پێوه نامێنێت. له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌ی رابردوودا هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دراوه که کۆمپانيايه‌کی ميللی و نيشتمانی دابمه‌زرێنن بۆ تۆمارکردنی گۆرانی و موزيک و کليپ دروست کردن و هه‌روه‌ها چه‌ند کادرێک بۆ ئه‌و بوارانه پێبگه‌يه‌ندرێن يان چه‌ند که‌سانێکی دڵسۆز و لێهاتووی ئه‌و بوارانه ره‌وانه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو بکرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌روه‌رده بکرێن تا هونه‌رمه‌ندان و گۆرانيبێژه‌کانمان روو له وڵاتانی دراوسێ نه‌که‌ن.
ده‌بووايه وه‌زاره‌تی رۆشنبيری له‌مێژ بووايه بير‌ى له‌م کێشه گرنگه بکردايه‌ته‌وه و له‌بری سازدانی ئه‌و هه‌موو ئاهه‌نگ و بۆنه ناپێويستانه يان له‌بری سازکردنی فيستڤاڵی هۆز و هۆزگه‌رايی و ژياندنه‌وه‌ی گيانی خێڵچێتی و ناوچه‌گه‌رێتی، که ساڵانه پاره‌يه‌کی زۆر زۆر له‌م بۆنه ناپێويستانه‌دا به فيڕۆ ده‌ده‌ن. زۆر به‌داخه‌وه به‌هۆی بيرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی حيزب حيزبێنه و خزم خزمێنه و دانانی که‌سانی نه‌شياو له شوێنی نه‌شياودا، هونه‌ری کورديان به‌ره‌و ستايلی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی بردووه. ئه‌مڕۆ هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی رۆژ به رۆژ به‌ره‌و کزی و له‌ناوچوون ده‌چێت.
کێشه‌يه‌کی ديکه‌ش هه‌يه، له‌ڕاستيدا ئه‌و کۆمپانيايانه‌ی که ئه‌و گۆرانيبێژه بێگانانه بانگهێشتنی کوردستان ده‌که‌ن، له رووتاندنه‌وه و پاره کێشانه‌وه له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که به‌شدار ده‌بن له‌و جۆره ئاهه‌نگانه‌دا، خۆيان سوود و قازانێکی زۆر ده‌که‌ن و پاره‌يه‌کی زۆری ميلله‌تيش ده‌خه‌نه گيرفانی بێگانه‌وه. ئه‌مه‌ش شێوه‌يه‌که له شێوه‌کانی بنبۆشکردنی ئابووريی کوردستان.
به‌سه تاکه‌ی گه‌نده‌ڵی، تاکه‌ی خۆبه‌که‌مزانين، تاکه‌ی بێگانه‌په‌رستی؟!…..
به‌ختياری شه‌مه‌يی
08.05.2013