"an independent online kurdish website

ئه‌م کتێبه‌ له‌ نووسینی رێبه‌ری شه‌هید کاک دوکتور قاسملوویه‌ که‌ له‌ ساڵی 1977 له‌ فه‌رانسه‌ به‌ زبانی فه‌رانسه‌یی نووسیوه‌یه‌.kurdistani_iran

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م کتێبه‌ وه‌رگێڕابووه‌وه‌ سه‌ر زمانی فارسی به‌ڵام وه‌رگێڕدراوه‌ فارسیه‌که‌ی له‌ باری قه‌واره‌ و فۆرمی خاڵبه‌ندیه‌وه‌ هینده‌ پوخت و پاراو نه‌بوو. ئێمه‌ش دوو قۆڵی بڕیارمان دا بیکه‌ین به‌ کوردی و ئه‌وا به‌ خۆشیه‌وه‌ ئێستا له‌ چاپ درا.

کتێبه‌که‌ که‌ له‌ 75 لاپه‌ڕه‌ پێکهاتووه‌ له‌ قه‌واره‌یه‌کی مامناوه‌دنی پێکهاتووه‌ که‌ نێوه‌ڕکه‌که‌یشی لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی چڕ و پڕه‌ که‌ دوکتور قاسملوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجامی داوه‌. نێوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌ له‌ سێ به‌ش پێکهاتووه‌:

 به‌شی یه‌که‌می که‌ ناوی “کورده‌کان و نیشتمانیان له‌ ئێران” که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی جوغرافی، دانیشتوان، دین، زمان و وێژه‌، بارهێنان و راهێنان، ته‌ندوروستی، هه‌لومه‌رجی ئابووری و چین و توێژی کۆمه‌ڵگایه‌ که‌ نووسه‌ر به‌ وردی باسیان ده‌کا.

به‌شی دووهه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوویه‌  که‌ هه‌ر له‌ شه‌ڕی چالدرانه‌وه‌ تاکوو شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، پێکهاتنی کۆماری کوردستان، رووداوه‌ مێژوویه‌کانی بیست ساڵی دوایی، سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کداری سالاکانی 1967 تا 1968، کوردستانی ئێران و بزووتمه‌وه‌ی میللی کورده‌کان له‌ ئێراق له‌ نێوان ساڵه‌کانی 1961 تا 1975.

به‌شی سێهه‌می کتێبه‌که‌ که‌ ناوی “کوردستانی ئێران، ئیمڕۆ و به‌یانی”یه‌ باسی سیاسه‌تی ریژیمی شا له‌ کوردستانی ئێران، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌لومه‌رجی سه‌رکه‌وتوو.

هه‌روه‌ک له‌ نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ کتێبه‌که‌ نێوه‌ڕۆکێکی زانستیانه‌ی هه‌یه‌ که‌ نووسه‌ر به‌ پێی توانا و زانستی خۆی و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زۆر سه‌رچاوه‌ی جێی متمانه‌ که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ و به‌ باشی تیشکی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ که‌ تایبه‌تن به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

به‌ کورتی کتێبه‌که‌ باسی مێژوویی، ئابووری، رامیاری، کۆمه‌ڵگای ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی کوردستان، مه‌زهه‌ب و دین و راهێنان و بارهێنان، راده‌ی دانیشتوان و نه‌بوونی قوتابخانه‌ له‌ گوند و شاره‌ چووکه‌کان و نه‌بوونی بنه‌که‌ی له‌شسا‌غی و باری ناله‌باری دانیشتووان و ده‌سه‌ڵاتی خان و ده‌ره‌به‌گه‌کان و له‌ لایه‌کیتره‌وه‌ باس له‌ زه‌خت و زۆری ساواک و هێزه‌ سه‌رکوتکراوه‌کانی رێژیمی شا ه‌ ده‌کا.

دیزاینه‌که‌یشی له‌ لایه‌ن وه‌رگیڕه‌کانه‌وه‌ دروست کراوه‌ که‌ به‌رگێکی شینی کاڵ پێکهاتووه‌ که‌ رووبه‌رگه‌که‌ی ئارمی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کراوه‌ته‌وه‌ پاشبنه‌مای ره‌نگه‌ شینه‌که‌. به‌رگی پشته‌وه‌شی له‌سه‌ر ره‌نگه‌ شینه‌که‌ وێنه‌یه‌کی نووسه‌ری کتێبه‌که‌ و کورته‌ هێندیک له‌ ده‌قی نێوه‌ڕۆکی کتێبه‌ و له‌ ژێر ده‌قه‌که‌شه‌وه‌ ژماره‌ی پێناسه‌ی کێبه‌که‌ و ناوی وه‌رگێڕه‌کان نووسراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی رێکخراوی یه‌کیه‌تی کوردان له‌ سوێد له‌چاپ دراوه‌.رێکه‌وتی 10ی مانگی 5ی ساڵی 2013 له‌ چاپخانه‌ی ئاپک له‌ چاپ دراوه‌.

حامید دروودی و حامید تەیمووری . سوئید

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی