لە گەل هەڵبژاردنەکانی ئێران و یەکیک لە کاندیدەکان بە ناوی روحانی و توزیک بە قسەی خۆی سورانەوە بەرەو ریفورمخوازی و هێندیک بەڵێنی بێ بنەما بۆ دڵخوش کردنی خەڵک
و راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگ دان ، ئەوە بوو خەڵک بۆ ئەوەی بەم شێوە نافەرمانی بە خامنەای بڵین کە ماوەیەک بوو دژی ریفورمخوازەکان هەڵویستی دەگرت ، هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و دەنگیان بەم بە ناو نابغەدا بەڵکو ئێران لە مەینەتی رزگار بکابە قەولی خۆی کلیلی وەنەوشەیی لە دەست دایە، بەم کلیکە ئەوەمان بیر دیتەوە کە کاتی خۆیی خومەینی کلیلیکی بە ناو کلیلی بەهەشتی دایە هەموو بە ناو بەسیج و رەزمەندەکانی ئێرانی ئیسلامی تا فەتحی کەربەلا لە عیراق و لەوێشەوە قودسی پیروز لە ئیسائیلی بە ناو داگیر کراو دا بکەن ئەوە بوو نەک بویان نەکرا بە سەدان هەزار خەڵک لە شەری نێوان عیراق و ئێران دا کوژران و ماڵ ویران بوون کە تا ئیستاش ئەو ویرانی یە هەر بەر چاو دەکەوێ و بە ناچارهەر خودی خومەینی جامی زەهری خوارد و لە هەڵوێستی رزگار کردنی کەربەلا و قودس گەرایەوە بۆ پاراستنی خاکی ئێران.
ئەوەی کە جیگەی سەرنجە تازەترین قسەکانی ئاغای روحانی یە کە بە قسەی ئەو ئێران تەنیا یانی ئێران و شتیک بە ناوی نەتەوەی جیاواز هەر وجودی نی یە و ئەوەی ئێرانی بیت لە ژێر چەتری ئێران زەمین دا تەنیا دەبیت ئێرانی و پەیرەوی حکومەتی ئیسلامی بیت،
لێرەدا جیگەی داخە بۆ ئەو کەسانەی کە چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بە هیوای کلیلی بەنەوشی روحانی تا ئازادی یەکانیان بۆ دەستەبەر بکات بۆیە وەک دەڵین مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە، بەم وتارەی تازەی ئاغاروحانی دەری خست کە نەک هیچی پێ نی یە بەڵکو دەسەڵاتی هیچی نی یە و ئەوە ولایەتی فقهی ئیسلامی بە دەست ئاغای خامنەای یە کە بریاردەری هەموو دەسەڵاتی ئێرانی ئاخوندی یە و رەیس جمهوری تەنیا کولکەیەکی بێ گیانە لە ناو دەسەلاتی ئاخوندی بە سەروکایەتی خامنەای، بۆیە خەڵکی ئێران جاریکی تر و بە تایبەت نەتەوەکانی جیاواز لە فارسەکان، وەک تورک ، بەلوچ، کورد و کەمایەتی یە نەتەوەکانی تری دانیشتوی ئێران جێگەی خویەتی بزانن کە ئەوان لە ئێران دا نەک مافیان نی یە کە خویان وەک خۆیان بن و ئازادی یە نەتەوایەتیەکانیان هەبیت بەڵکو ناو هێنانیان لە لایەن دەسەڵات دارانەوە هەر بڤەیە و لە ئێرانی ئاخوندی دا شتیک بە ناوی نەتەوە جیاوازەکان هەر وجودی نی یە و نابێ و ناکرێ.
سمکۆ بێکەس / نۆروێژ