بڕوا بکە دڵت ڕەش ڕەش داگیرساوە
تەمەنی تۆ هەمووی تاوان دەوریداوە
هەستی پاک و نیشتمانیت!!!!!!!!!
بۆ فلوسوو داگیرکەران وەلاناوە
شەرم وحەیاو هەست وسۆزی
کوردەواریت بۆ دەرمانیش لانەماوە
هاوکاری کردنی دوژمنانی گەلی
کورد و کوردستانت بێ گرێو گۆڵە و
لە ڕو ڕەشیت زۆر بەرچاوە
هەتا ئێستا دەیان تاوانت دژ بە گەلی
کورد و کوردستانم ئەنجام داوە
داهاتووت زۆر ڕەشە و لە ڕابردووت
زۆر ڕەشترە
مێشکت بۆگەن لە ژێرباڵت بۆگەنترە
چاوچنۆک و ئاژاوەچی و
لە باوەشی داگیرکەران ئۆقرە دەگری
زمان لوس و ڕیاکاری و لە ناپاکی
نوقم بوویە و لەرز دەگری
بە ناچاری و دوور لە ویستت
بە سەرشۆڕی و کۆڵێ تاوان
ڕێگەی مەرگ دەبێ بگری،
وا مەزانە جەستەی منت بەندکردووە
باوەڕیشمت کزو لاواز دیل کردووە
وابزانی بۆ ئاقڵی خۆت ڕۆ ڕۆبکە
ئەو برینەی لە ناو دڵتە بە ئاگردان ساڕێژ بکە
تۆ نازانی چەندە پەست و چەند نەزانی
دوژمنێکی ورە سفرو دور لە ئەقڵ و لە ویژدانی
باش بزانە دادت نادەن ئەم پیلان و تاوانانە
ڕۆژێک دادێ سەرشۆڕئەبی لە بۆ کوردو
نیشتمانی بەخوێن سووری ئەم شێرانە
منی دلێر ڕۆڵەی کوردم وبەچکە شێر
لە کەرکوک بم، یان لە هەولێر
لە مهاباد تەناف لە گەردن بم
یان لە دیاربەکر بەندی بەند بم
یا لە قامیشلو لە ناو ئاگرو خوێنا بتوێمەوە
یان لە سنە و مەریوانا لە گەڵ 12سوارەی
وڵاتەکەم بەزامداری و شەڵاڵی خوێنا بێمەوە
ئەڵێم ئەی دوژمنان ئەمن کوردم ناتوێمەوە
ناتوێمەوە.
بیرو بڕوام سات لە دوای سات لافاوترە
قایمترە ئاسۆ ڕون و ئازیزترە
وەک بوورکان و بومەلەرزە بێ ئەمانوو
داغدارترە، شەپۆل ئەدەن دەست و بازوو
ئەژنۆکانم
بەرەو لوتکەی سەرفرازی چالاکترن
دۆست و هاوڕێ و ئازیزانم،
بۆئازادی گەلی کورد و کوردستانم
هەتاماوم ئامادەمە وخوێن دەبەخشم
بەدڵ وو گیانم هەرگیز ناڵێم پەشیمانم
سەر شۆڕ ناکەم بۆ نامەرد و دوژمنانم
وەفادارم بەڕێبازی قازی وقاسملوو
شەڕەفکەندی چرا گەشەی ڕێی ژیانم.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان بە گشتی و شەهیدانی حیزب و گەل قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی بە تایبەتی و مردن و سەرشۆڕی بۆ چڵکاو خۆران و نۆکەرانی داگیرکەرانی کورد و کوردستان.
بژی کوردوکوردستان.
خالید خورینجی
6-29-2013