"an independent online kurdish website

پاش حه‌ولی زۆر و بێ ئاکامی  کاربه‌ده‌ستانی عێراق بۆ مل دان و ڕازی کردنی  حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران  به‌ مه‌به‌ستی تە

dr-qasmlu-001

حویل دانی  زێده‌ له‌ 400 زیندانی بریتی له‌ پاسدار،

ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی چه‌کداری به‌ دیل گیراو له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌ کوردستان ، فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی عێراق 17/2/1360 به‌  په‌لامارێکی له‌ نه‌کاو،  ئه‌م زیندانه‌یان بوردمان کرد .

له‌ ئاکامدا 42 زیندانی  کوژران  و50 نه‌فه‌ریان بریندار بوون. له‌ پارێزه‌رانی زیندان  شه‌ش پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و ڕاده‌یه‌کی زیاتر برینداری لێ که‌وته‌وه‌.

پاش به ‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌  23/2 ڕاگه‌یندراوێکی فه‌رمی له‌ لایه‌ن  کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی دێمۆکرات له‌ ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بۆمبارانی  زیندانی (دۆڵه‌توو) ده‌رچوو.

له‌ به‌شێکی ڕاگه‌یەندراوه‌که‌دا هاتبوو: (  کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌م کرده‌وه‌ جنایه‌تکارانه‌ و دژی ئێنسانیەی  حکومه‌تی عێراق مه‌حکوم ده‌کا و عامیله‌کانی جنایه‌تکارانێکن له‌ ڕیزی جه‌لادانی مێژوو وه‌ک، نازیه‌کانی ئاڵمانی هیتلری…… ئێمه‌ به‌ عامیله‌کانی ئه‌م جنایه‌ته‌ هۆشداری ده‌ده‌ین و دڵنیاین ئه‌م کرده‌وه‌ی جه‌لادانی گه‌ل بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌ و ئه‌م جه‌لادانه‌ به‌ سزای کرده‌وه‌ی  جنایه‌تکارانه‌ی خۆیان ده‌گه‌ن….).

[سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ 75 لاپه‌ڕه‌2].

دواتر له‌ دیدارێکی دۆکتۆر قاسملو وێرای ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی له‌ گه‌ڵ   به‌رپرسی موخابراتی کوردستانی عێراق به‌ ناوی (ئه‌بوو مه‌یزه‌ر) ، دوکتۆر هاوڕێ حیزبیه‌که‌ی خۆی  به‌ کابرای عێراقی ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ : ئه‌م هاوڕێیه‌م به‌رپرسی ته‌بلێغاتی حیزبه‌.

ئه‌بوو مه‌یزه‌ر فه‌وره‌ن ده‌ڵێ : ئه‌مه ‌بوو ئێتلاعیه‌ی دۆڵه‌تووی نووسیبوو؟

دۆکتور پێش ئه‌وه‌ مووڵه‌تی قسه‌کردن به‌ هاوڕێکه‌ی خۆی بدا ڕوو له‌ کابرای به‌رپرسی به‌عس ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ تۆ بووی فه‌رمانی بۆمبارانی زیندانی دۆڵه‌تووـ ت ده‌رکردبوو؟

 من بۆخۆم پێشنووسی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیم نووسیوه‌. هه‌رکه‌س کاری ئه‌وتۆ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ بکا له‌وه‌ زیاتری له‌ سه‌ر فه‌رزه‌.

تێبینێ: له‌ داهاتوێکی نزیکدا مه‌تڵه‌بێکی به‌ڵگه‌یی له‌ پێوه‌ندی زیندانی دۆڵوتوو ووته‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئێسلامی به‌ جیا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی