"an independent online kurdish website

مامۆستاکەم پیشانت داین    

لە خەبات بین تا لە ژینداین    qasmlu-00-

فێرت کردین کە ئازادی خوێنی دەوێت

ڕۆڵەی بە جەرگی ناو شەڕ و، ئاشتی دەوێت

فێرت کردین قەد سڵ نەکەین لە مردن

چاو نەترس بین بۆ کاتی هێرش بردن

فێرتکردین چۆن بچین بە گژ ستەم و بێدادیدا

درێژەدەری ڕێگات دەبین تاکو تاران چۆک دادەدا

فێرت کردین کە پێشەوا پێی فەرمووین

گەر هاوەڵی پێنوس نەبین گشت بەزیوین

خوێنت کرد بە دەریایەک لە مرەکەب بۆ نوسین

لە خەباتی ئەمڕۆیدا چۆک دانەدەین نەوەسین

چەک و پێنوس قەد بەر نەدەین تا ترۆپکی سەر کەوتن

کیژو کاڵ و لاوو پیرمان هاوار بکەین نەسرەوتن نەسرەوتن

لانەی شەمشەمەکوێرەکانی قوم و تاران تێک دەشکێنین

کۆشکی پلانی تیرۆرو پەت لە بنچینە دەهەژێنین

فێرت کردین کوردستانمان کامەیە سنووری لە کوێدایە ؟

بست بە بستیت پیشان داوین چەند هیکتارو چەند سێ جایە

بۆت سەلماندین ئەو سنوورەی ئێستا هەیە دروستکراوە

پلانی ئیستیعمارو داگیرکەری چاو چنۆکی خەیاڵ خاوە

زوڵم لێکراو ئەی ساحێب ڕێز ئەی سەرکردە شەهیدەکەم

ئارام بگرە لە گڵکۆت دا لە غوربەتدا لە پێرلاشێز

ئەو ڕێگایەی پیشانت داین بۆ سەرکەوتن لێمان دیارە

ئاسۆی هیوا وریجەی دێت لەو مەڵبەند و لەو دیارە

زۆر بێ خەمبە ڕۆڵەکانت وریاترن زۆر لە جاران

جارێکی کە مەجال نادەن بە پیلانی قوم و تاران

ئەی قاسملوو ئەی سەرکردەی ئاشتی خوازی

دڵنیابە لەم ڕێگایە قەد نامری و لە ڕێبازی

هیچ کۆڵ نادەین لە خەبات و لە گیان بازی

هاوار دەکەیین لە گەڵتانین ئەی قاسملوو ، شەرەفکەندی ، سەرۆک قازی .

محەممەد ئێناخی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی